کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌له‌ســــــتینیه‌کان زه‌مــاله‌ی خـــوێندی بالایان پێده‌درێت له‌ کوردســــــــــــــــــــــــــــــتان

Saturday, 09/05/2009, 12:00


له‌ ووتاره‌که‌ی به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێــــم له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌رێزیان ئاشکرایان کرد ،که‌ هاریکاری کوردستان بۆ حکومه‌تی فه‌له‌ستین نیشته‌جێکردنی فه‌له‌ستینیه‌کان نیه‌ ، به‌لکو پێدانی زه‌ماله‌ی خوێندنی بالایه‌ له‌ زانکۆکانی کوردستان ،
به‌راستی ئێمه‌ی کورد له‌ زانکۆکانی کوردستان نه‌گه‌یشتویتنه‌ ئه‌و ئاست وتوانا زانستیه‌ی که‌ بتوانین پۆستی خوێندنی بالا پێشکه‌شی ووڵاتانی تر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر وانیه‌ ئێمه‌ به‌تواناو ئاستی زانستین له‌ وه‌لام دا ده‌لێم (هه‌تا مال پێی بووێت بۆ مزگه‌وت حه‌رامه‌) .
به‌ڵێ هه‌تا قوتابی له‌ کوردستان خه‌ون به‌ خوێندنی بالا ببێنێت و خۆمان پێویستمان بێت بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان حه‌رامه‌ .
زۆر دل خۆش ده‌بوم ئه‌گه‌ر سه‌رۆک له‌ ورۆژه‌ که‌ باسی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ده‌کرد له‌ وتاری راگه‌یاندنی رۆژی هه‌لبژاردن له‌ په‌رله‌مان که‌ له‌ میدیاکان گواسترایه‌وه له‌ رۆژی 5/5/2009‌ بیگوتبا :
ئه‌وه‌نده‌ ژماره‌ کورو کچی پێشمه‌رگه‌ی دێردنو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولو ،نه‌وه‌ی ئه‌نفال کراواکانو کیمیا بارانو زیندانیه‌ سسیاسیه‌کانمان وه‌رگرتوه‌ له‌ خوێندنی بالا و زه‌ماله‌ی تایبه‌تیمان پێداون، ئینجا زه‌ماله‌یان به‌ قووتابیانی فه‌له‌ستین ببه‌خشیبا له‌ زانکۆکانی کوردستان پاش ئه‌وه‌ی ئازه‌زووی قوتابیانی کوردستانیان له‌ خوێندنی بالا جێبه‌جێبکردبا ، له‌وانه‌یه‌هه‌ندێ که‌س یان به‌رپرسان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا له‌ وه‌لامێکی ئه‌م قسانه‌م بلێن ئێمه‌ نزیکه‌ی 100 قوتانیمان بۆ خویندنی بالاو به‌ ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی به‌رز ‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌خوێنن ئێستا له‌ داهاتوش ده‌نێردێن ، من ده‌لێم ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆبه‌جش هاولاتی(ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) بوو نه‌ک له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم ،خواخێری خێرخواز بنووسێت .
به‌راستی ئه‌گه‌ر مرۆف وردبێته‌وه‌ ده‌بینین بێپیلانیو یان بێهێزی پلان دانان له‌ ئاسته‌ به‌رزه‌کانی ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت به‌دی ده‌کرێت نه‌ک ته‌نها له‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێکو به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌کی گشتی، من ئێستا باس له‌ خوێندنی بالا ده‌که‌م ئه‌مسال نزیکه‌ی 9000قوتابی ده‌رچوی پۆلی شه‌شه‌می زانستی توشی سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواندن بوون هه‌ندێکیان ناچاربوون باشورو ناوه‌راستی ئێراق هه‌لبژێرن تا درێژه‌ به‌ خوێندنیان بده‌ن ، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌رده‌وام فه‌رمانبه‌رو مامۆستای عه‌ره‌ب له‌ زانکۆکانی کوردستان داده‌مه‌زرێنێت به‌ بیانیوی جیاواز من ده پرسم بۆ؟ پسپۆرو تایبه‌تمندمان له‌ بواره‌ جیا جیاکان که‌مه‌؟ باشه‌ ئه‌گه‌ر که‌مه‌ بۆ له‌م دووساله‌ی ته‌مه‌نتان قوتابی پیویستی ئه‌و بوارانه‌تان ئاماده‌ نه‌ده‌کرد بۆ سالانی داهاتووی خوێندن ؟ ئه‌ی نه‌تان گوت له‌ چاوپێکه‌وتنی میدیاکان پێداویستیتان له‌ هه‌لگرانی باوه‌رنامه‌ی ماسته‌ر ته‌واو تێربووه‌ ؟ ئه ی مامۆستای عه‌ره‌ب بۆ وه‌رده‌گرن ؟ ئه‌ی فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌ب بۆ داده‌مه‌زرێنن؟؟؟
ئێمه‌ که‌سمان نیه‌ ده‌رچووی کۆلیج یان په‌یمانگا بن دایان مه‌زرێنن؟؟؟ سه‌رشه‌قامه‌کانمان هه‌موی کورانی کوردو ماله‌کان پرن له‌ کچانی کورد که‌ زۆربه‌یان ده‌رچووی کۆلیجن .
یان وه‌زاره‌ت به‌س خه‌ریکی ململانێیه‌ له‌گه‌ل سه‌رۆک زانکۆکانی کوردستان به‌ بیانوی جیاجیا ،ئه‌وه‌تا له‌ یاساکنتان بۆ مه‌رجه‌کانی خوێندنی ئه‌هلی ئه‌وه‌نده‌ توندن که‌پێشێل کردنی به‌س به‌ خۆتان ده‌کرێت ، نمونه‌ی ئه‌و جۆره‌ یاساو مه‌رجانه‌تان له‌ جیهانی ناوچه‌که‌ زۆر که‌مه‌ ،به‌ زاری خۆتان له‌ سه‌ر میدیاکان باس له‌ توندی یاساکانتان و مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن له‌و خوێندنه‌ ده‌که‌ن ،
داوای خوێندنی جه‌ندین منداله‌ شه‌هید له‌ لایه‌ن شه‌خسی وه‌زیر ره‌تکراوه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت که‌سوکاری شه‌هیدانیان به‌ قسه‌ی توند ده‌رکردوه‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌ .
بۆ خوا بلێن له‌ چ وولاتێکو له‌ چ شوێنێک بووه‌ که‌ کرێی خویندنی به‌کالریۆس گرانتر بێت له‌ خوێندتن بالا له‌ زانکۆ ئه‌هلیه‌کان ؟
مرۆف تا بمینێت له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا عاجباتی ده‌بینی !
به‌راستی ده‌بوایه‌ وه‌زاره‌تی خویندنی بالا زه‌ماله‌ی خوێندنی بالاو کورسی خوێندنی بالای پێشکه‌شبکات به‌ که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نه‌وه‌ی ئه‌نفالو کیمیا باران ، ئاسان کاری بۆیان بکردبا له‌ مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن ، نه‌ک زانکۆی ئهلیش وه‌رگرتن لێیان ببێت به‌ قبول خاسو به‌ ته‌نها جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی بالا و بازرگانان بتانن ئه‌و قبول خاسه‌ بده‌ن ،
تێبینی : خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌گه‌ر زانیاریت هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لتری وه‌زیری خوێندنی بالا ،تکا ئه‌که‌م بۆ ئه‌م ناونیشانه‌ بۆمان بنێرن به‌سوپاسه‌وه ‌ [email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە