بۆ نووسینەوەی مێژوو چاكەئەمانەش بزا نن (بەشی سێیەم)
Wednesday, 07/11/2012, 12:00
1-پارتی لەكۆنەوە قوتابخانەی شۆرَشگێری و كوردپەروەری نەبووە، پێچەوانەی ئەوەی که خۆیان بانگەشەی بۆ دەكەن ئەویش لە دوو لایەنەوە:
یهکهم: لایەنی پێگەیاندنی فەرماندەی سەربازیی ئازاو دلسۆزو لیێهاتوو یان پێگەیاندنی سیاستمەداری رۆشنبیرو لێهاتووی كارامە .ئەگەر سەرنجێكی رَابردوو بدەینەوە هەرلەسەرەتای دەستپێكردنی ئاشوبی ئەیلولەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێ بەپێی ئەو زانیاریانەی من هەمە لە سنووری پارێزكای هەولێرهەموو فەرماندەی مەفرەزە خاێەكانی هەولێر كە درێغیان نەدەكرد لەكوشتنی پێشمەرگە و خەلكی بێتاوان ، بێش ئەوەی ئەو خیانەتە گەورەیە بكەن چەكدار بوونە لە ریزەكانی پارتی دیموكرانی كوردستان لە لقەكان و بەتالیۆنەكان نمونەش زۆرن شاهیدیش.
بۆ راستی نوسینەكەم باخەلكی بەشەرەفی هەولێر بیننەوە یادیان ئەم دوڕندانەی خوارەو كە گۆلمێكن لەر ِەوسەی تاوانەكانی پارتی و مسعود بارزانی
أ- (عمر سۆفی) كەلەپیاوە نزیكەكانی فارس باوە بوو لە دەشتی هەولێر ئامرمەفرەزە خاسەی ئەمنی هەولیِر (زوربەی جەلالیەكانی كە له ناوشاری هەولێر دەكوژران بەفەرمانی فارس باوەو بەدەستی عمر سۆفی بوو)
ب -سید قهاری سید حسین خورمەلەیی ئامر مەفرەزەی ئەمن و پێشمەرگە بوو لای سید كاكە
ج - مامند قەشقە ئامر مەفرەزەی ژمارە (31) ئەمنی هەولێر كە یاریدەدەرەكەی حاجی شەوكەت بوو كە ئیستا ئامر فەرماندەی هەولێرە هەردوكیان پێشمەرگە بوون لای سمكۆ علی لە بەتالیۆنی چواری دەشتی هەولێر
د - كانەبی چاوشین و خولەی برای ئامرمەفرەزەی ئەمن پێشمەرگەو پیاوكوژی فارس باوە
ه - عمر بەكر ئامر مەفرەزە پێشمەرگەی دەشتی هه و لێر .
و - فارس كریم جەغە میرەیی ئامرمەفرەزەی ئەمن پێشمەرگەی دەشتی هەولێر لە تاوانە هەرە گەورەكانی كوشتنی دوو پێشمەرگە كە برای یەكتربوون بوو جەنازەكانی بە ئوتومبێل ڕاكیشان تا دائرەی ئەمنی هەولێر . زۆرانی تر لەم بابەتە هەن كە بەلگەن دەیسەلمێنن پارتی قوتابخانە جاشایەتی و خیانەت كاری بووە .خۆفرۆش و جاشی لە م بابەتەی بەرهەمهێناوە و پێشكەش بە مییللەتی كردووە .
ئەم جاشانەی لە سەرەوە ناویان هاتووە جگەلە مامند قەشقە هیچیان نەماون و هەرهەموشیان لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە بەسزای گەل و شۆرش گەینراون بەلام جاشەكانیان و مندالەكانیا ن بەپلەی ئەفسەری بەرزم لەسوبای مەسعودبارزانی نمونەش زۆرە لام
2- لەبواری سیاسیش ئێوە لای هەموو كەس چەندان نەفام نەخوێندەواریان لێهەلكەوتوە پێویست بەناو هێنان ناكات چونكە هەریەك لەدەورو بەری خۆمان دەیانناسین و دەیانبینین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست