"زێن" بزانە و ماستەر لە زانكۆی سلێمانی وەربگرە!
Monday, 07/11/2011, 12:00
ساڵانێ ئەوترا زانكۆی سلێمانی ناوەندی روناكبیری و رۆشنبیریە، تا قبوڵ خاس و دەستێوەردانی دەسەڵات گەیشتە رادەیەك كە تەنانەت بەهای بۆ شەهادە بەرزەكانی وەك ماستەر و دكتۆراش نەهێشتەوە!
ماوەی چەن ساڵێكە هەندێ لەو دكتۆرانەی لە شارەكانی باشورەوە هاتونەتە كوردستان، ئاسان كاریەكی زۆر ئەكەن بۆ خوێندكار تا سەرپەرشتی ماستەرنامە و دكتۆراكانیان بۆ بكەن، ئەم دكتۆرانە لەگەڵ رێزماندا كارئاسانی و چاونوقاندنی زۆریان بۆ تەلەبە هەیە تاوەكو نانیان نەبڕێ و تەلەبە لێیان نەتەكێتەوە.
دوا نمونەی سەیروسەمەرەی ئەم دكتۆرانە كە هەندێكیان بە رەگەز كوردن، سەرپەرشتی ئەو ماستەرانەیە كە بە عەرەبی ئەنوسرێن، تەنانەت هەندێ لەو خوێندكارانەی لە كۆلیژی زانستە مرۆییەكانی زانكۆی سلێمانی ماستەر بە عەرەبی ئەنوسن، نازانن دو دێڕ بە عەرەبی قسە بكەن، تومەز سەرپەرشتیار ئەڵێ لە وەڵامی هەر رەخنەیەكدا بڵێ (زێن) و (انشاللە) و خەمت نەبێ!.
تا ئێستا چەند جارێ ئەم رەخنانە بە جەزا تۆفیق تاڵبی راگریش وتراوە، بەڵام لەبەرئەوەی لە دوای شكستە گەورەكەی كە خۆی كاندید كردبوو بۆ پارلەمانی عیراق لەسەر لیستی كوردستانی و دەرنەچو، بە جارێ باری زاستی كۆلیژەكەی پشت گوێ خستوە و هەمو وەڵامەكەی ئەوە بووە كە ئەوانەی پێشوش لەمانەی ئێستا باشتر نەبون تا رێگەیان لێ بگرین! بۆ راستی قسەكانیشمان با سەرۆكایەتی زانكۆ لیژنەیەك بۆ چاو دێری ئەو گفتوگۆیانە پێك بهێنێ كە لە كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەكان ئەكرێن تا هیچی تر ئاستی زانستی ماجستێر و دكتۆرا دانەبەزێ، بواری زانست پیرۆزە و با هەمومان ئەو پیرۆزیەی بپارێزین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست