قادر عەزیز،خاڵە لاوازەكەى لیستى چاكسازى
Friday, 02/10/2009, 12:00
لیستى چاكسازى لەسەرتایى درووست بوونیەوە قادر عەزیز بۆتە خاڵى لاوازى ئەو هاوپەیمانیەتیە چونكە پارسەنگى هێز لەلایەن سێ لایەنەكەى ترو قادرعەزیز زۆر جیاوازبوو، بۆیە لە زۆربەى كۆبوونەوەكانى ئیسلامیەكان رووبەرووى رەخنەى جەماوەرەكەیان دەبوونەوە كە ئایا بۆ دەبێت ئەوان واتا ئیسلامیەكان بە دەنگى خۆیان كەسێكى بێ جەماوەر وسزادراوى وەك قادر عەزیز بگەێنە پەرلەمان ؟
لیستى چاكسازى لە قۆناغى بانگەشەى هەڵبژاردانى رایانگەیاند كە ئەوان زۆربەى زۆرى كورسیەكان دەبەنەوە چونكە ئەو لیستە دەنگى ئۆپۆزسیۆنى كوردستانە ، بەڵام كاتێك ئەنجامەكانى هەڵبژاردن راگەێندراو ئەنجامەكە وەك ئەوەى پێشبینى دەكرا بۆ لیستى چاكسازى نەهاتەوە ، ئەمجارەیان سەرانى ئەو لیستە بە گشتى وقادرعەزیز بە تایبەتى رایانگەیاند كە هەڵبژاردنەكە بە شێوەیەكى خاوێن بەرێەوە نەچووە وپارتى ویەكێتى پەنایان بردۆتە بەر تەزوویر وساختە بۆیە هێشتا ئەنجامە فەرمیەكانى هەڵبژاردن رانەگەیەندرا بوون لیستى چاكسازى لە رێگەى قادر عەزیز بە راپۆرت هەرچى كونسڵیەى وەڵات هەیە لە كوردستان ئاگادركردەوە كە پارتى ویەكێتى تەزویریان كردوە ،خەڵكى كوردستان پێیان وابوو كە لیستى چاكسازى لەسەرینى ئەو بەناو غەدرەى لێیان كراوە نەك بەشدارى حكومەتى پارتى ویەكێتى ناكەن بەڵكو هەڵوێستێكى توندیش لە ئەنجامەكانى هەڵبژاردن وەردەگرن ، بەڵام كاتیك یەكەم كۆبوونەوەى لیستەكانى چاكسازى وگۆران لە دواى هەڵبژاردن ئەنجامدرا هەرزوو ئەو درزە هەستى پێكرا كە كەوتۆتە نێوان لایەنەكانى لیستى چاكسازى ، وە لەوكۆبوونەوەى پەرلەمانیش كە متمانە بە حكومەتەكە درا لیستەكە بەئاشكرا لەبەریەك هەڵوەشایەوە جگە لە ئەندامەكانى یەكگرتوو كە دەنگیان خستە پاڵ دەنگى ئەندامانى گۆران نوێنەرەكەى قادر عەزیز وسۆسیالیست وكۆمەلأ دەنگیان خستە پاڵ ئەندامانى لیستى كوردستانى ، ئێستا كە قسە لەسەر پێك كردنى لایەنەكانى ناو لیستەكانى تر دەكرێت لە حكومەت هیچ لیستێك بەو شێوەى لیستى چاكسازى پڕ كێشە نیە وە ئەوەى هەڵوێستى ئەو لیستەى زۆر لاواز كردوە هەڵوێستە ئینتهازیەكەى قادرعەزیزە كە ئەركى دەلالى پێسپێردراوە لە نێوان یەكێتى ولایەنەكانى تر بە تایبەت ئیسلامیەكان،بۆیە ئێستا ئەم هەڵوێَستەى قادر عەزیز كەوتۆتە بەر رەخنەى میدیاى ئازاد وپشتیوانانى بەرەى ئۆپۆزسیۆن وئەندام ولایەنگرانى حزبە ئیسلامیەكان بە تایبەت ئەمەى دواییان واتا ئیسلامیەكان زۆر بەو هەڵوێستەى قادر عەزیز نیگەران بوونە چونكە ئەوان ئەو كورسیەى قادر عەزیز بە غەدرێك دەزانن لە نفوسى ئیسلامى ولە وباریەوە ئەندامانى حزبى ئیسلامیەكان بە تایبەت ئەندامان كۆمەڵ داوادەكەن بە هەموو شێوازێك فشار بخەنە سەر قادر عەزیز تا لەو هەڵوێستە دوو فاقیەى پەشیمان بێتەوەو یارى بە دەنگى ئیسلامیەكان نەكات كە بۆتە هۆى گەیشتنى ئەندامەكەى ئەو بۆ پەرلەمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست