کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێتله‌ر دیکتاتۆر بوو به‌ڵام گه‌نده‌ڵ نه‌بوو!

Sunday, 15/05/2011, 12:00


خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م سه‌ردێڕه‌م نمونه‌یه‌که‌ له‌ سه‌رگوزه‌شته‌کانی هێتله‌ر له‌ ئاخرین ساته‌کانی ده‌سته‌ڵاتیدا.
له‌ فلیمێکدا که‌ باس له‌و ڕۆژانه‌ی دوایی جه‌نگ ده‌کات به‌ناوی ده‌ر ئۆنده‌رگان .Der Undergan
پاش ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1945 جه‌نگی جیهانی دوو به‌ره‌و کۆتایی دێت، له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ڕوسییه‌کان و له‌ خۆرئاوا و له‌ به‌شی خواروی ئه‌وروپا ئه‌مریکی و به‌ریتانی یه‌کان ته‌نگینان به‌ سوپای نازی و هێتله‌ر هه‌ڵچنیبوو، هێتله‌ر له‌ به‌رلین بوو له‌ ناو به‌نکه‌ره‌ سه‌ربازیاکاندا ئاخرین ساته‌کانی ده‌سه‌ته‌ڵاته‌که‌ی  چاوه‌ڕوانی ده‌کرد.
له‌و کاته‌دا ئه‌یڤا که‌ کچه‌ دۆسته‌که‌ی هێتله‌ر ده‌بێت ده‌چێته‌و ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌نکه‌ره‌ سه‌ربازی یه‌که‌ به‌ نیازی جگه‌ره‌ کێشان، له‌وکاتادا نه‌حتێکی جوان ده‌بینێت له‌ باخچه‌که‌دا، که‌ ئه‌یڤا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای هێتله‌ر بۆ به‌نکه‌ره‌ سه‌ربازیه‌که‌ داوا له‌ هێتله‌ر ده‌کات که‌ دوای جه‌نگ ئه‌و نه‌حته‌ی پێ ببه‌خشێت بۆ باخه‌که‌ی خۆیان، (هێتله‌ر له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵیت خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌یڤا من ناتوانم ئه‌و په‌یکه‌ره‌ت بده‌مێ ئه‌وه‌ موڵکی ده‌وڵه‌ته‌).
ئینجا لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت به‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی گه‌نده‌ڵستان بڵێم ئێوه‌ جگه‌ له‌ چه‌ته‌ و مافیان هیچی تر نین، هه‌ڵه‌یه‌ پێتان بگوترێت ئێوه‌ دیکتاتۆرن، چونکه‌ دیکتاتۆر زۆر له‌ ئێوه‌ جوانته‌ره‌، هه‌ڵه‌یه‌ پێتان بگوترێت ئێوه‌ وه‌کو به‌عس و سه‌ددام وان، ئێوه‌ی مه‌سعود و جه‌لال هێنده‌ بێ نرخن، نابن به‌و جووته‌ پێڵاوه‌ی که‌ سه‌ددام له‌ پێی ده‌کرد، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن که‌ هه‌رچی له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ رووتتان کردۆته‌وه‌ ، هه‌رچی موڵکی ده‌وڵهته‌ و خه‌ڵکییه‌ که‌وتنه‌ته‌ دزین و راو رووتکردنی. چاو له‌ هێتله‌ر بکه‌ن چونکه‌ ئه‌و دیکتاتۆر بوو به‌ڵام وه‌ک ئێوه‌ گه‌نده‌ڵ نه‌بوو مافی هاونیشتمانیانی ئه‌ڵمانی پێشێل نه‌ده‌کرد و موڵکی ده‌وڵه‌تی داگیر نه‌ده‌کرد و دزی له‌ میله‌ته‌که‌ی خۆی نه‌ده‌کرد.
بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ ئێوه‌ نوسیوه‌ هیوادارم ئه‌و فلیمه‌ سه‌یر بکه‌ن و ده‌رسێکی لێ وه‌رگرن چونکه‌ ئێوه‌ هیچ نیین و له‌ مێژوودا ناوتان زۆر به‌ پیسیی و ناشرینی ده‌نووسرێته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە