کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای تاڵەبانی .. یەكێتی و چەند بەرپرسێك لەنێو تابوتی مەرگ دەنێژرێن

Friday, 23/09/2011, 12:00





دارگۆچانەكەی تاڵەبانی میراتی هێرۆیە یان كۆسرەت و بەرهەم..؟ بارام هیمەتی

هەمویان چاوەڕوانن لەدوای نەمانی تاڵبانی میراتی سیاسی حزبەكەیان چۆن دابەش بكەن و چی لێ بكەن ؟ هەنێ سەركردەیان بە تامەزرۆوە دەڕواننە ئەو رۆژەی مەرگی تاڵەبانی رادەگەیەنرێت و لە ئێستاوە پلانی شینگێران و خۆشحاڵیان ئامادەیە، چونكە بلیتی پێدانی كورسیان لەلاین هێرۆ گرەنتی كراوە. هەنێ تریشیان لە هەوڵی ئەوەدان چۆن هەرێم بە جێبهێڵن و جارێكی تر بەو سەروەت و سامانەی لەسەر حیسابی خەڵكی هەژار كۆیان كردووەتەوە بیبەنە دەرەوەو لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا خۆیان نیشتەجێبكەن.
هێرۆ كە خێزانی تاڵبانییەو ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەیە سەری گۆچانەكەو دار عەساكەی تاڵەبانی لەدەستە، هەر زوو لەنێو رێكخستنەكانی یەكێتی كوتلەی خۆی ئاشكراكردو بە هاوكاری مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەدو حاكم قادر و ئازاد جندیانی و عومەر فەتاح وپاڤێل و قوبادی كوڕی و چەندین كەسی تر لە ژێر میراتی دار گۆچانەكەی تاڵەبانی جەمسەری یەكێتی پێكدەهێنن. ئەو جەماعەتە بە دەستی سەوزو گروپی سەوز لە نێو هەرێمی نیلی سیاسەت دەكەن. چونكە هەرێمی سەوز بووەتە نیلی و دەبێ بۆ پێگەی حزبەكەیان سازش بۆ نەوشیروان و گۆڕان بكەن ئەگەرنا لەو پارێزگایەدا شتێكی وەها كاریگەر بەناوی هەرێمی سەوز نەماوە.
لەو لا تر كۆسرەت رەسوڵ كە دیوێكی ئەرسەلان بایزو مەڵبەندەكانی سنووری هەولێر و بادینانە دەستی كەشفی ئەو دیارە كە میراتی تاڵەبانی بەرناكەوێت مەگەر خانەنشینی یان رازی بوون هەر بە جێگری هێرۆ دوا پۆستی بێت لە نێو یەكێتی دا.
ئەمەش قورسە بۆ كۆسرەت رەسوڵ، بۆیە رەنگە ئەو كەسایەتییە وەك چۆن ئێستا بێدەنگە و هیچ پێگەیەكی كاریگەری لە سیاسەتدا بۆ نەماوەتەوە لە نێو دیوەخانەی كۆمەڵایەتیدا وەك كەسایەتیك دابنیشێت، چونكە باش دەزانێت ئیتر یەكێتی لە ژێر كوتلەی هێرۆ كۆنترۆل كراوەو لە هەولێریش جەماوەرێكی وای نییە كە بتوانێت ركابەری بۆ بەدەستهێنانی سەرۆكی یەكێتی بكات. بۆیە كۆسرەت لە باشترین حاڵەتدا مانەوەیەتی وەك كەسێكی بێلایەن و لە دەرەوەی بازنەی سەوزدا.
بەرهەم ساڵح كە وەجهێكی تازەی نێو یەكێتییە كەسێكی بەناو مۆدێرن، بەڵام لە ئیدارەدا زۆر لاواز و لە پراكتیكدا كەمتەرخەم و لە سیاسەتدا عاتیفەو لە پلاندا بێبەرنامەو لە كوتلەگەریدا وەستا، زوو پەل دەكێشێت بۆ كوتلەگەری، بەڵام بەزووی دەستی كەشف دەبێت ئەوەش وایكردووە كە بەرهەم هەمیشە لە دڵەراوكێ بێت چونكە هەرچۆنێك زەمینەی سیاسی بۆ دەرخسێت لەبەر ئەوەی كەسێكی سیاسی نییەو لە سیاسەت تێناگات ناتوانێت سەركەوتوو بێت. داهاتووی ئەو كەسە لەنێو یەكێتی وەك یاریكردن لەسەر ئاگر وایە چونكە هێرۆ بەهەمووشێوەیەك دژیەتی و خەونی هێرۆ خانەنشینكردنی بەرهەمە لەوناودەنگەی كە بۆی دروست بووە.
بۆیە بەرهەم باش دەزانێت ئەگەر هێرۆ دوای تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتێ بێت گەرانەوەی بۆ ئەمریكا و ئەورووپا باشترین چارەسەرە. لە جانتا دیپلۆماسیەكەی بەرهەمدا سیاسەتێك نەبوو كە تەندروست بێت بۆیە بە ئاسانی ئەو لە نێو یەكێتی روودەچێت و باشترین پلەش بۆی بەشەفاعەتتەوە وەرگرتنی نوێنەرایەتی یەكێتی لە یەكێك لە دەوڵەتەكانە.
لەخوارەوە لە سەر ئاستی كادیرانی یەكێتی دوای ئەوەی كە رۆژانە خەمساردی و ورەی ئەو پارتە لە دابەزینە و قەبارەی راستەقینەیان لە نێو بزوتنەوەی گۆڕانە ئەوەنە بێمتمانەبوونە لە نێو خەڵكی سلێمانی لەگەڵ پەرتەوازەبوونی یەكێتی قورسە لەژێر دارگۆچانە میراتەكەی تاڵبانی كە هیرۆ لە دەستی دەگرێت درێژە بە و حزبە بدەن.
بۆیە یەكێتی كەوتووەتە بەر تەوژمێكی نادیار كە لای چاودێرانی سیاسی دەزانرێت لەگەڵ زەنگی كۆچی تاڵبانی ئەو حزبە چۆن دەخرێتە تابوتی مەرگەوە.
هۆكارەكانی لاوازبوونی یەكێتی
1- دانانی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك وەزیران چونكە ئەو كەسە یەكێتی زیاتر لە نێو خەڵكی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی ناشرین كردو لە ژێر سێبەری بەرهەم ساڵح ئازادی رادەربڕینی خەڵك رێی لێگیرا بەڵام خۆشبەختانە جەماوەری چاو نەترسی سلێمانی حیسابی بۆ بەرهەم ساڵح و یەكێتی و پارتی نەكردو مەردانە بەرگری لە ئازادی رادەربڕینی خۆی كرد.
2- ئەو پلانە نەشیاوانەی كە لەلایەن دژە تیرۆرو دەزگای زانیاری و عومەر فەتاح دەرهەقی خەڵكی تێكۆشەری شاری سلێمانی كراكە جارێك بە لێدان و ئەشكەنجەدانی كەسایەتیەكانی ئەو شارەو تیرۆركردن و ئەشكەنجەدانی خەڵك و وتەی ناشرین و هەڵكوتانە سەر رۆژنامەنوس و نووسەرو رۆشنبیران.
3- دانانی عیماد ئەحمەد وەك بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن چونكە ئەو كەسە هیچ لە رێكخستن نازانێت و وا باشتربوو كە لە پۆستێكی حكومی بووا نەوەك وەك بینیمان لەگەڵ هاتنی ئەو رێكخستنەكانی یەكێتی چۆن لێك هەڵوەشایەوە.
4- دانانی ئازاد جندیانی بە گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە هەمومان دەزانین كە ئەوكەسە ماستاوچیەكەی هێرۆیەو لەرووی زمانی قسەكردن چەند لاوازەو تەنانەت كاتێ قسەدەكات خەیالی لای وشەكانی نییە.ئازاد جندیانی بۆسەر نوسەری گۆڤارێك باش بوو نەوەك گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی.
5- لە نێو یەكێتی كەسێك نییە كە چارەسەری قەیرانەكانی پێبكرێت و ئەمەش وایكردووە كە سەركردەكانی ئەو حزبە هێندەی بەدوای بازرگانین ئاگایان لە كادیرانی خۆیان نەماوە.
6- یەكێتی وردە وردە جەماوەری لێ هەڵدەوەرێت وەك چۆن درەختیك لە پایز بێ گەڵا دەبێت ئەوهاش یەكێتی بێجەماوەر ماوەتە ئەمەش لە داهاتوودا دروختی یەكێتی دەژاكێت و بەرپرسەكانیشی لە تابوتی مەگردا دەنێژرێن.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە