هاولاتیانی خۆشه‌ویست حیزب و رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ، زانایانی ئایینی و ڕێبوارانی مه‌نزڵگه‌ی عیرفانی تهرێقهی نه‌قشبه‌ندی
Tuesday, 20/03/2012, 12:00
هاولاتیانی خۆشه‌ویست حیزب و رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ، زانایانی ئایینی و ڕێبوارانی مه‌نزڵگه‌ی عیرفانی تهرێقهی نه‌قشبه‌ندی
ۆێرای رێز و حۆرمه‌ت و هیوای سه‌رفرازی و سه‌قامگیری ئاسایش و ئاشتی و سه‌روه‌ری یاسا بۆ پاراستنی ئه‌زموون و ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له باشوری کوردستان و به ئاکام گه‌ییشتنی خه‌باتی درێژ خایه‌ن له به‌شه بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی کوردستان : ئاشکرای هه‌موانه مۆرشیدانی تهرێقهی نه‌قشبه‌ندی : هه‌میشه له بواره‌کانی عهداڵتی کۆمه‌ڵاێه‌تی و مافی نه‌ته‌وه‌یی و زانیاری و په‌روه‌رده‌ی ره‌وشتی ئیخلاقی له سه‌ر بنه‌مای ئایینی پیرۆزی ئیسلام به دوور له هه‌ر تۆندڕه‌وی و ده‌مارگرژی و ته‌عه‌سۆب و کۆتلهگهری رۆڵی خێرخۆازیان بینیوه و له پێناوی ئه‌م ئامانجه پیرۆزانه‌دا گۆڕ و رۆفاتی مۆرشیدانی تهرێقهی نه‌قشبه‌ندی له باخه‌کۆن و بیاره که‌وته به‌ر قیزه‌ونترین پلار و هێرشی تیروریستی گروپه سه‌له‌فیه‌کان له باشوری کوردستان به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ویستی تیروریستان رۆژ له دوای رۆژ رێز و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی رۆحی و معنوی له نێوان خه‌ڵکی شه‌رافه‌تمه‌ندی کورد و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئهقشبهندی و زانایاننی ئایینی و لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێبازه فراوانتر ده‌بێت و پتر دهپشکۆی . به‌رێزان وه‌ک ئاگادارین هه‌ندێ له سه‌ران و ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی شاخه‌ی ئیخوان‌و مۆسلیمین له باشوری کوردستان بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئێمه ده‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی به تایبه‌ت به‌ره‌ی خۆالێخۆشبو حه‌زره‌تی شێخ عپمان شێخ عه‌لائه‌دین نه‌قشبه‌ندی رێکه‌وتوین و هاوپه‌یمانین ئیدی نازانم ئه‌و ڕێکه‌وتنه له چ بوارێکداێه ؟ و ئه‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وه ده‌گه‌ڵ کیێ و چ که‌سانی و له چ شۆێنێکدا پێکهاتوه ؟ به‌م بۆنه ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی به تۆندی به‌رپه‌رچی ئه‌م دهنگۆێه یه‌ک لایه‌نه ده‌دینه‌وه ئامانجی ئێمه یه‌کریزی و ته‌بایی نه‌ته‌وه‌ییه و خۆمان به دۆست و خزمه‌تگۆزاری ئایین و نه‌ته‌وه و نیشتمان ده‌زانیین و روانگای ئاشتیخۆازیمان ده‌گه‌ڵ هه‌ر خێرخۆازیکدا به‌رفراوانه و مه‌ودای دۆژمنایه‌تی و ناته‌باییمان یان نییه یان ده‌گمه‌نه... ......ئه‌گه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی هاتووچووی خۆسوسی و که‌ینوبه‌ینی نهێنی ده‌گه‌ڵ ئه‌میر و ئازاد شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی به ده‌نگ و هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی پێناسه ده‌کا و ده‌یخاته چوارچیوه‌ی سیاسی و مهسلهکییهوه حه‌رام الڵه ئه‌وه ههڵهێهکی گه‌وره‌یه و لای تێکرای ئه‌ندامان و مۆریدان و هۆگرانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی مهرفووزه و ناپه‌سه‌ند ئه‌میر و ئازاد شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی وه‌ک پێشینه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان له سه‌رده‌می حکومه‌تی به‌عش ده‌توان وه‌دووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان گه‌رێن و رابردووی پڕ له تاوان و چه‌په‌ڵیان پتر ره‌شتر بکه‌ن و ناکهسایهتی خۆیان وه‌ک کاڵا بخه‌نه به‌رچاو و به‌رده‌ستی ئه‌م و ئه‌و به‌ڵام ئه‌و مافه‌یان نییه بۆ دابینکردنی جیفه و به‌هره‌مه‌ندی مادی یاری به شئونات و سه‌روه‌ری معنوی ئه‌م بنه‌ماله‌یه بکه‌ن ! به‌م بۆنه‌وه سه‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار ده‌کینه‌وه ئازاد و ئه‌میر شێخ ئه‌مین نه شعوری کۆمه‌ڵاێه‌تی و وه‌زنی ئیخلاقیان له‌و ئاسته دایه که هه‌ڵگری پیامی بنه‌ماڵه و مۆریدانی نه‌قشبه‌ندی بن و نه راسپێردراو و به‌رپرسی بنه‌ماڵه‌ن ! هه‌ر بۆێه ئه‌م کرده‌وه ناشیاوهیان لای ئێمه به کارێکی تێکده‌رانه و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌ژمارده‌کرێت و به هیچ شێوه‌یی جێگای گۆزه‌شت و چاوپۆشی نییه پێویسته ده‌ستبه‌جێ ویژدانی نووستوویان ڕاچڵه‌کێ و له پێناوی نیازه ........ به نێوی نه‌قشبه‌ندی و زانایانی ئایینی په‌یوه‌ندیدار به‌م رێبازه بێ موتاڵا و راپرسی قسه‌ی بێ واتا و واده‌ی سه‌رخه‌رمان به یه‌کگرتووی ئیسلامی نه‌ده‌ن و خۆ تێوه نه‌گلێنن چوون یه‌که‌م قوربانی ده‌ستی تیروری ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا گۆڕ و رۆفاتی مورشیدانی تهرێقهی نه‌قشبه‌ندی بوو له باخه‌کۆن و بیاره ؟ یه‌کگرتووی ئیسلامیش ئه‌ومافه‌ی نییه قسه‌ی ئه‌م دوو سه‌رلێشێواو و هه‌رزه‌کاره رابردووچهپهڵه به ده‌نگی ئه‌رێنی و پۆزیتێڤی تێکرای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی بنرخێنێ و چڵه‌پووشی به خه‌رمانی بشۆبهێنێ و بانگه‌وازی پێوه‌بکا بۆ خۆ خزاندنه نێو کۆمه‌ڵاتی خه‌ڵک به تایبه‌ت په‌یره‌وانی تهرێقهی نه‌قشبه‌ندی
ئه‌حسه‌ن جمال شێخ عپمان نه‌قشبه‌ندی
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست