کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


شوان داودی ئەو كەسەی لە ناو دەخواو لە... پەڕو... لە... سلێمانی دەخەوێت... سەیرە...ها...؟!

Sunday, 27/09/2009, 12:00


بۆ ئەو خەڵكانەی شوانەی هەواڵ نەناسێت رەنگە وا بزانێت ئەم دەزگایە سەربەخۆیەو بە هەوڵی تیراژی هەفتەنامەكەیان ئەو شتە زەبەلاحە دەبرێت بەڕێوە. لە كاتێكدا شوانەی سەرنوسەر جگە لەوەی لە شۆراوی سەر رێی هەولێر ڤێلایەكی باشی لێداوە لە كاتێكدا ئەو خەڵكی شۆراو نیە، لە سلێمانیش خانوی هەیەو حاڵی حازر تەنها یەك دو رۆژ لە كەركوكە ئەویش تەنها بۆ ئیسبات وجودە. جگە لەمانەش وا خەریكە بەم زوانە چاپخانەكەی چەمچەماڵی كۆتای دێ و ئیتر با هەر كەركوك كوردستانی بێت. .. بۆ هەمو شوانەكان ئێوە وەكو خەڵكانێكی دیار چۆن بەرووتاندا دێت باسی كوردستانی كەركوك بكەن لە كاتێكدا تۆو مەردومە درۆزنەكانی وەكو تۆ تۆ بەسەر كەركوك و كەركوكیە خاكِ بەسەرەكانەوە بوون بە پیاو خەریكی تیجارەتن و بوون بە لۆرت. ئاخر تۆیەك مانگانە لە لایەن دەزگایەكەوە كە خۆت باش دەزانیت مەبەست كوێیە هاوكاری دەكرێیت چۆن لەرووت دێت لە رۆژنامەكەتدا شتێكی بەپێز بڵاو بكەیتەوە. رۆژنامەكەی تۆ بەناو لە كەركوكە بەڵام بۆ تا هەنوكە یەك شت كە ئەوە بسەلمێنێت كە جورئەتی ئەوە دەكەن سەرپێچی دەزگاكانی سەرەوەتان بكەن بڵاوتان نەكردۆتەوە. خۆ ئەگەر ئێمە لە دوری سەدەها كیلۆمەترەوە راستێكانمان پێدەگات، ئەی كوڕە تاقانە خێلەكەی مامەو كۆسرەت و كۆنیش حەلال جەوهەر نەڵێی وا نییە چونكە دەزانم چەند روقایمیت. بڕۆ با كەركوك تا ئەو دەمەی خاوەنێكی راستەقینەی دەبێت هەرچی حەرامەكانێتی پیرۆزی تۆو ئەمسالی تۆ بێت. تۆ ئەگەر لە مەفهومی سەربەخۆی بگەیشتای خۆ كاكە تا ئێستا تۆ بڵێی ئاسایشی پارتی یان ئەوەكەی خۆت یەك تەجاوزیان نەكردبێت وەكو ئەوەی بان گردەكەی تەپە.شوانەكەی دزو جەردە ئەمرۆ جەلال جەوهەر نەما باش شاباشی كۆسرەت و ئەتباعی دەكەیت و ئاسۆ ئەلمانیش لە هەمو كەس باشتر دەزانیت سەر بە چ كوتلەیەكە. تۆ وادیارە بەبێ سوكایەتی كردن بە چاوشەكان لە بەرەبابی ئاغاكانی ئەوانیت. لەبەر ئەوە لە نێو ئەو هەمو كوتلەی ئەم حیزبە داماوەدا تەنها تۆ خەریكە یاریەكە دەبەیتەوە. تۆ پێش ئەوەی ئەم پیشەیەت ببێت بە قیسمەت. بۆ ئەوە دەبویت ببیت بە فیتنەی ئاخر زەمان. نەك لەبەر لێهاتویت بەڵكو لەبەر روقایمیت. كۆسرەت رەسول نایەویت كورەكەی ببێت بە وەزیر. خۆت لە هەموان باشتر دەزانیت ئەوەی لە كەركوك ی ن ك بێت سەر بە باڵی كۆسرەت نەبێت سفر .....بە دەستە بە باشیش ئەوە دەزانیت چۆن دڵی ئەو كەسە رابگریت كە بو بەهۆكاری شوێن لەقكردنی ئەو كەسەی كە هەڵكەوتە كوێر بە سێبەرەكەشی ناوێرێت. بەڵام ئەمە رۆژگارە با ئەمرۆ بۆ ئاسۆ ئەلمانی و ئەتباعیان بێت. خۆ تا ئەزەل بۆ ئەوان نابێت. برۆ هەی رۆژنامە نوسی ئەڵقە لە گوێ هەی شێرە بەفرینەكەی ی ن ك ی درۆزانانە كە ئێمە خۆمان لە رقی پارتی بە بڕیار تۆمان كرد بەو پیاوە فشەڵە كە لە میراوبۆی كورد زیاتر ناكرێت خۆت هاوشێوەی كەسێكی دیكە بكەیت و تۆ خۆت باش ئەو راستیە دەزانیت لەچی بنەماڵەیەكیت. باشە كاك شوان ئەو شەكرە تاڵەی روناكبیران بۆ بۆ خۆت ناشكێنیت كە تۆ یەكێكی لە كەركوك دەخۆیت و لە سلێمانی پێكانت رادەكێشیت و دەنویت. ئافەرین یەكێتی نیشتمانی خوا نمونەی شوانەتان بۆ زیاد بكات. تۆ بۆ باس ئەو هەمو ئەفسەرە نەخوێندەوارە ناكەیت كە ئەو كەسەی جەنابتان موجامەلەی دەكەن لە پشتیانەوەیە. چ مامەو چ كاكە ئەگەر بێن بۆ كەركوك هەر دەبێت دو ماستاو چی وەكو ئێوە دەمراستیان بن. بۆیە ئەو روناكبیرانەی وا لە رۆژنامەكەی تۆ ئەو یاداشتنامەیان بڵاو كردەوە. نەك روناكبیر نین بەلكو لە نەزانی خۆیان كەوتونەتە تەڵەی جەنابتانەوە. نەك بەرگریكردن بێت لە خۆیان چونكە خەڵكی كەركوك ئەگەر زوبانیان هەبا هەرگیز نەدەبون بە جاشقەڵەمی ئێوە!
سلێمانیەك كە شوانە لەنزیكەوە وەكو خۆی دەیناسێت... باوكی هەرمێ لە ورمێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە