کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازا قەرەداخی بۆچی ده‌حه‌پێت!.

Saturday, 25/04/2009, 12:00


لەژمارە (517)ی رۆژنامەی هەولێر ئازا حسیب قەرەداخی ووتارێكی بڵاو كردووەتەوە لەژێر ناوونیشانی (نەوشیروان موستەفا و مەلاكرێكار ئیتر نازانم نووسینەكەی بەرێزیان دەركردنی باوگژی ناوزگە یاخود ماستاو كردنە بۆ یەكێتی و پارتی بەرامبەر بە مووچە و بەرات ،هەرچەندە سەرچاوەی ووتارەكەی ئەم بەرێزە ماڵپەری (pukmedia) یە، كەئەو سەرچاوەیە هەواڵەكانی زۆر جێی متمانەنین . بەڵام دروست كردنی گومان لەسەر كەسایەتی یەكی وەكو نەوشیروان موستەفا ئەگەر نقلی كوفریش بێت ئەوا هەر كوفرە ،ئەوەی كەئەو بەرێزە لەبارەی ناوبراوەوە گوتوویەتی راست و دروست دەچێتە خانەی (تەشهیرەوە) بەڵام كاك نوشیروان لەوە گەورەترە كە دادگاو دادگاكاری لەبەرامبەر ناوبراودا بگرێت و بەمانگەشەو وەرین هیچ كارێك لەرەونەقی مانگ ناكات ، خەڵكانی لەشێوەی ئەم برادەرە كەخاوەنی هیچ بیر و باوەرێك نین و لەكوێ بای بێت ئەوان لەوێ شەن دەكەن ، رۆژێك كۆمۆنیست و رۆژێك لۆتی یەكێتی و پارتین و تاكو ئێستا خۆیان بۆ ساغ نەبووەتەوە ، بەدووری نازانم گەر كەسێكی وەكو مەلا كرێكار دەسەڵات بگرێتەدەست كاك ئازا و نمونەكانی وەكو ئەو نوێژی جەماعەتی لەدواوەنەكەن ، من كەسێكی نەوشیروانی نیم و لەدوور و نزیك هیچ پەیوەندی یەكم بەو كەسەوە نەبووە و نی یە ، بەڵام خۆگێل كردن لەراستی لەكوێری خراپ ترە ، ئەو بەرێزە وای دەبینێت كەمەلا كرێكار تیرۆریستە و بە پێ ی هاوكێشەیەك كە ئەو دایناوە نەوشیروانیش دەبێتە تیرۆریست ،ئەوەی لەیاد چووە كە یەكێتی نیشتیمانی كوردوستان پێش چەند ساڵێك هەوڵی زۆری دا بەو بیانووە مەلا كرێكار تۆمەتبار بكات ، بەڵام لەبەرئەوەی وەكو كاك ئازا بێ بەڵگە بوون بۆیە مایە پووچ بوون . من نازانم كاك ئازا گیان ئەگەر كاسەلێسی نەبێت، ئەبێت لە 18 ساڵی حوكمی یەكێتی و پارتی دا چی شتێك بۆ گەلی كورد مسۆگەر بووبێت .ئاخۆ یەكێتی و پارتی كورد كوژو تیرۆریستن یاخود ............؟ لەماوەی ساڵانی شەری ناوخۆی ی یەكێتی و پارتی دا سەدان رۆڵەی ئەم نەتەوەیە سەریان تێیداچوو بوون بەتری بن گۆم ، ئاخۆ بەعسیش بەقەد ئەوانە كوردی كوشتووە ، من دەلێم نەك نەوشیروان هەركەسێك بتوانێت لە دەسەڵاتی رەهای ئەو دوو حیزبە كەم بكاتەوە ئەوا خزمەتێكی گەورە بە هەژارانی ئەم گەلە دەكات ، ئەوە لەسایەی دەسەڵاتی ئەو دوو حیزبەیە كە هاو شێوەكەی بەرێزتان هەمووگەلی كورد بەسەگ دەشوبهێنێت .
كاك ئازا وەرە تۆ ئەو دەستكەوتانە بژمێرە كەیەكێتی و پارتی بۆ گەلی كورد بەدەستیان هێناوە و منیش پۆخڵەواتەكانیانت بۆ دەژمێرم ، ئەوەی كە ئەمرۆ یەكێتی وپارتی بۆ كەركوكیان بەدەست هێناوە یان ئەو فیدراڵیەتەی كەتەنه ئێمە خۆمان ناوی دەبەین ،ئەوەی ئەمرۆ بەدەست هاتووە كاتی خۆی بەبێ ئەوەی خوێن لە لووتی منداڵێكی كوردیش بێت بەعس و دەسەڵاتەكانی پێش بەعسیش بەكوردیان دەبەخشی ، شوورەیی یە بۆ ئێمەی كورد سەدان گەنجی ئەم ووڵاتە لەژێر دروشمی ئازادی كوردوستان و دەوڵەتی كوردیدا بەكوشت دران بەڵام ئێستاكە ناتوانین كوردوستان بوونی كەركوك بسەلمێنین و كەركوك لە دڵ و قودسی كوردوستانەوە دەبێتەشاری برایەتی كوردو عەرەب ، خۆ كەركوك لە ساڵی 1917 وە تاكو شۆرشەكەی ئەیلوول بەبێ ئەوەی یەك گوللە لەنێوان كورد و حكومەتی عێراقدا بتەقێت شاری برایەتی بوو.،یان راستی یەكە ئەوەیە هەر لەنووكەوە بەرزانی و تاڵەبانی شۆرشیان لەدژی یاسای چاكسازی كشت وكاڵ (قانون اێلاح زراعی) بوو لەبەر ئەوە ی وەكو هەر ئاغاو دەرەبەگێكی تری ئەم كوردوستانە ئەوانیش بەو ئاسایە زەرەرەو مەند بوون ، بەڵگەش بۆ ئەوە ئەو چەپ و گووپەیە كەئێستا ئەو دوو حیزبە بەهۆی دەسەڵاتەكانیانەوە دەیكەن ، هەربۆیە بەرای من گەر چاوەروانی كاری باشە لەو دوو حیزبە بكەین ئەوا غەدرێكی گەورەیان لێ دەكەین چوونكە پێچەوانەی ئامانجی بنەماڵەی سەركردەی هەردوو حیزبە و ئەوان هەر لەسەرەتاوە ئامانجی دەرەبەگانەیان لەبن عەبای كوردایەتی یەوە شاردووەتەوە .
ئەمرۆ كورد پێویستی بەكەسێكە وەكو نەوشیروان خاوەن مێژوویەكی پاك و بێگەردبێت ، و رۆژێك خیانەتی لەگەلەكەی نەكردبێت ،و پشت و پەنای زەحمەتكێش و ستەم دیدەی گەلەكەی بێت و وەكو عەقلێكی مۆدێرن دژی بنەماڵە گەری و دەرەبەگایەتی بێت .
لەكۆتایدا ئازاگیان پێش ئەوەی دەم لە رووبارێك وەر بدەی بزانە بەدەمی تۆ گڵاو نابێت ، سەروەری یەكانی نەوشیروان بەتۆ نەوی نابن بابۆ خۆت هەر لە دەرگای ماڵی ئاغاكانت حەپەت بێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە