بۆ بەڕێز كاك نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
Saturday, 14/02/2009, 12:00
بابەت/ ســــكـــاڵا
بەڕێز كاك نێچیرەڤان ئەمە دووەم نامەی سكاڵایە كە دەیخەمە بەردەم تان داواكارم ئەم جارە بڕیارێَكی بەرپرسانە بگریتە بەر وە لە ڕێگەی بەڕێزتانە وە بتوانم مافی خۆم وەربگرم. هەروەك ئاشكرایە لە مانگی حەوتى (2007) بەڕێزتان فەرمانتان دا بە دروستكردنى لیژنەیەك بە مەبەستى بەدوادا چونى خاوەندارێتى گرێبەست و موڵكایەتى لە هاوینە هەواری (ێڵاح الدین وە سەرى بڵند) بە مە بەستى قەرەبوكردنەوەى ئەوكەسانەى موڵكیان لە و دووشوێنە هەبێت بەڵام بە داخەوە لیژنەكە وەك پێویست وە هەروەك كە لە یاسای خاوەندارێتی موڵكایەتى دا هاتووە مامەڵەمان لە گەڵدا ناكەن ڕەنگە هۆكارەكەشى ئەوە بێت كە هەر ئەوەندە لە دەسەڵاتیاندا هەبێت....؟
من پاش ئەوەى چەند جارێك چومە لاى ئەم لیژنەینە كە ئێستا بەسەرپەرشتىبەڕێز(حەیات خان) لە ئەنجومەنى وەزیرا بەڕێوە دەچێت بە هیچ شێوەیەك نەگەسشتومەتە ئەنجام لە گەڵیان بەڵكو پێم دەڵێن كە پارچە زەوى بە ڕوبەرى (800) مەتر دووجا دیارى كراوە بۆمان كە ئەویش دەبێت لە ماوەى دووسێ ساڵدا بكرێت بە شوێنى هاوینە هەوار . كە ئەمەش بە هەموو شێوەیەك دوورە لە یاسای قەرەبوو كردنەوە. یاخود بیانووی ئەوەم پێدەگرن كە ئەم زەویانە لە سەردەمی ڕژێمى ڕوخاوى(بەعس) بەبێ برامبەر دراوە بە موستەشارو سەرانى رژێمى ئەوكاتە من لێرەوە دەڵێم ڕاستە بە ڵام ئایا من بەوشێوە وەرمگرتووە .؟
بەڕێزم من بەڵگەى دادنوسوو دادگام پێیە كە لە ساڵى (1990) بە پارە سەهمم كڕیوەتەوە لەو خاوەن موڵكانە ڕاستە شەریكەكانم موستەشار بوون بەڵام ئایا منیش وەك ئەوان بوم..؟ من لەو سەردەمەدا زیاتر لە (500000) $پێنچسەد هەزاردۆلارى ئەمریكیم داوە بە حەقى ئەم سەهمانە هەڵبەتە منیش وەك هەرسەرمایە داریك ویستومە لە ڕێگەى ئەم موڵكانەوە سودمەند ببم بەڵام بە هۆی زروفى تایبەتى كوردستان لە دواى ڕاپەڕینى ساڵى(1991) ئەم شوێنانە بونە ناوچەیەكى تایبەت لە خزمەت پارتى دیموكراتى كوردستان و بەڕێز جەنابى (سەرۆك بارزانى) ئێستاش بە لوتف و فەرمانى بەڕێزیان هەروەها جەنابتان بڕیاردراوە كە ئەم خەڵكە قەرەبوو بكرێتەوە, ب ڵام خۆ دەبێت هەموومان وەك یەك تەماشا نەكرێین.من دڵنیاتان دەكەمەوە لەحەقى خۆم كەمتر وەر بگرم قبوڵمە بە ڵام نەوەك بەو شێوەیەى كە لیژنە بڕیارى لەسەر داوە.هەروەها ئامادەم ئەگور ڕۆژێ لە ڕوژان خۆم وە بنەمالەكەم ئەگەر خزمەتى ڕژێمى ڕوخاوی بەعسمان كردبێت ئەوا من دڵنیاتان دەكەمەوە كە دەست لە قەرەبو كردنەوەی خۆم هڵبگرم. بەڕاستى ئێمە دڵمان بە حكومەتەكەمان خۆشە لەبەر ئەوەى كە كورد بەڕێوەى دەبات وە بە تایبەتى بەڕێزتان كە هەمیشە ئەوە دووپات دەكەنەوە كە دەبێت مافی تاكى میللەت بپارێزرێت. بەڵام بەداخەوە بەبەرچاوى هەموو ئەوانەى ئاگادارى ئەم قەرەبوو كردنەوەیەن مافمان پێشێل دەكرێت وە حەقمان زەوت دەكرێت....؟ ئیتر چۆن دڵمان بە حكومەتەكەمان خۆش بێ بۆ داهاتوو......
لێرەوە دووبارە داوا لە بەڕێزتان دەكەمەوە كە بە چاوی بەرپرسانەوە لەم كارە بكۆڵنەوە وە بە حەقى خۆمانمان بگەیەنن.
لەگەڵ ڕێزدا
داواكار
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست