بە هۆی شۆرتی كارەباوە بەشە ناوخۆیی كچان لە دەربەندیخان ئاگری گرت
Saturday, 19/06/2010, 12:00
شەوی 13/14/ئەم مانگە بەشە ناوخۆیی كچان لەدەربەندیخان بە هۆی شۆرتی كارەباوە ئاگری تێ بەر بوو، لەئاكام شانزە خوێندكار بەهۆی نەمانی ئۆكسجین ژەهراوی بوون و هەندێكیشیان تابەیانی لەژێر ئۆكسجین دا مانەوە ، هەروەها ئاگرەكە چەند زیانێكیشی بە بینای بەشە ناوخۆیەكە گەیاند ، ئەوەی جێگای باس و سەر سوڕمان بوو ئەو مامۆستایانەی كەلەوێ ئامادە بوون نەیانتوانی هیچ جۆرە لێدوانێك بدەن لەو بارەیەوە ،بۆیە بۆ ڕۆژی دواتریش بە هەمان شێوە ویستمان بزانین ئەو هۆكارانەی چی بوون كە بوونە هۆی ئەو ئاگر كەوتنەوە ، بەڵام مامۆستاكان ووتیان ئەوە دەبی ڕای عەمادە وەربگیرێت ئێمە ناتوانین هیچ جۆرە لێدوانێك بدەین،پاشان چوینە لای عەمیدی پەیمانگاكە مامۆستا (رزگار) پاش ئەوەی كە ڕەخنەی لە سەرجەم ڕۆژنامەنوسان و پەیامنێران گرت، ئاماژەی بەوەش كرد كە نەدەبوایە پەیامنێران لەو كاتەدا ئامادە بونایەو پێویستی نەدەكرد، لەبەر ئەوە ئەو مامۆستایە ڕێگەی نەدا نەخۆی و نە هیچ كام لە مامۆستایان و خوێندكارانیش هیچ جۆرە لێدوانیك بەكەس بدەن ، لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە پرسیارەكەش ئەمەیە ،دەبێ كەسێك لەسەر ئاستی عەمیدا بێت و تائەو ڕادەش پێویستە لە ژێر كاریگەری دەسەڵات و حیزبدا بێت ؟ تەنها لەبەر بەرژەوەندی شەخێی !! ئایا مامۆستا ئێوەی مامۆستایان پێویستان بە پەروەردە كردنە یاخود خوێندكاران پێویستیان بەو جۆرە مەنهەجەیە كە پێیان دەڵێن؟ ئێوە لەووتەكانتاندا ئاماژەتان بەوەكرد كە لە ووڵاتاندا ئەوەی كاری ڕۆژنامەوانی بكات بە مانای مرۆڤایەتی دێت ،بەڵام لە ووڵاتی ئێمەدا هەموو ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانت بەوشێوە وەێف كرد كە زۆر دورن لە مانای مرۆڤ بوون ، باشە مامۆستا منیش دەڵێم ئەو سانسۆرەی كە لە ووڵاتی ئێمەدا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان پەیامنێران دەكرێت لە چ ووڵاتێكی دیكەدا دەكرێت ؟ لە كاتێكدا لە ووڵاتانی دیكەدا ڕۆژنامەنوسان هەموو تایبەتمەندیكانی گەورە پیاوان و دەسەڵاتدارانی خۆیان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەن ، ئێمە كە ڕێگەمان پێ نادەن بەم شێوەیەش بین بۆ گەیاندنی هەواڵەكانیش سانسۆر لەسەرمان دروست دەكەن ئەمە خۆی لە خۆیدا پۆخڵەواتی حكومەت هیندە زۆرە ڕێگری لە گەیاندنی هەموو شتێكیش دەكرێت بە تایبەتی ڕاستیەكان . لە هەموو دونیادا لەو ووڵاتانەشی كە بەووڵاتی سێهەم ناو دەكرێت بەقەدەر ووڵاتی ئێمە ڕێگری لە كاری ڕۆژنامەوانی ناكرێت نمونەشمان زۆرە شاهیدی ئەو ڕاستیانەش شەهیدانی قەڵمانە !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست