عه‌بدولموسه‌وه‌ر بارزانی: ئه‌گه‌ر چانسی سه‌ركه‌وتنمان نییه بۆچی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنمان لێ ده‌كرێت؟
Monday, 11/05/2009, 12:00
دكتۆر عه‌بدولموسه‌وه‌ر بارزانی سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی كوردستان، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه وه‌ڵامی ئه‌و راگه‌یاندن‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌داته‌وه كه‌به‌رامبه‌ر لیسته‌كه‌ی كراوه.
- دكتۆر تازه‌ترین هه‌واڵی چالاكییه‌كانتان، ئایا لیسته‌كان به‌ناوی چییه‌وه داده‌به‌زێت، ده‌توانیت هه‌ندێك له‌كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانمان بۆ ئاشكرا بكرێت؟
+ لیسته‌كه‌مان وه‌رگیراوه‌و به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی كوردستان) داده‌به‌زین، دروشمه‌كه ئازادی یه‌كسانی یاسایه، به‌ڵام پێویسته بزانین كه هه‌ڕه‌شه‌كان وای كرد ئه‌و لیسته‌ی كه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه دروستمان كرد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه خه‌ڵكانێك پاشگه‌زبوونه‌وه، كه من گله‌ییان لێ ناكه‌م، چونكه هه‌چ كه‌سه‌و ده‌توانێت خۆی وه‌زعه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێ، ئێستا لیستێكی ئیحتیاتمان دروستكردووه.
- پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه له‌دهۆك هه‌ڵبژاردن توندوتیژی به‌خۆیه‌وه ببینێ، بۆ نمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵانی رابردوو به‌رامبه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی كرا؟
+ ئومێده‌وارم نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌و حزبی دیموكراتی كوردستان كه نزیكه‌ی شه‌ست ساڵه كاری سیاسی ده‌كات هیچ نه‌بێت خۆ ده‌بێت له‌مه‌ودوا ره‌فتاری دیموكراتیانه بكات، به‌ڵام دڵنیا نیم كه رووداوه‌كانی رابردوو روونه‌داته‌وه، چونكه چاكسازی كارێكی ئاسان نییه هه‌ر ئه‌وانه‌ی بوێرن ده‌یكه‌ن‌و ده‌بێت له‌خۆشیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن.
- له‌به‌رنامه‌كه‌تان ته‌ركیزتان كردۆته سه‌ر چی؟
+به‌رنامه‌كه‌مان ساده‌یه‌و كورته‌و هه‌ندێك خاڵی تیادایه كه رێگای دیموكراسیه‌ت فراوانتر ده‌كات‌و رێگره له‌چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها.
-ئایا هه‌ڵوێستان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی چییه؟
+ئێمه وه‌كو لیستێكی ریفۆرمخواز‌و چاكساز داوامان ده‌كرد، كه هه‌موو لیسته‌كانی نوێ له‌ژێر یه‌ك چه‌تردابن، وته‌بێژێكیش هه‌بێت بۆ هه‌موویان، له‌هه‌مانكاتدا هه‌چ لیستێك ده‌یتوانی پروپاگه‌نده‌و جه‌ماوه‌ر له‌خۆی كۆبكاته‌وه، مه‌به‌ست ئه‌مه‌بوو كه ئه‌م هێزی ئۆپۆزسێۆنه كۆبكرێته‌وه هه‌م له‌پێش هه‌ڵبژاردن هه‌م له‌پاش هه‌ڵبژاردن كه قورساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت‌و رێگر ده‌بێت له‌په‌رته‌وازبوونی ئۆپۆزسێۆن، به‌ڵام ئێستا وا ده‌رنه‌چوو. بۆیه ئێمه ده‌بێت له‌ناو ئه‌م واقیعه‌دا كاربكه‌ین‌و به‌ته‌نها دابه‌زین.
-ئایا به‌م ئه‌نجامه، ئێوه چانسی بردنه‌وه‌تان هه‌یه؟
+ئه‌گه‌ر ئێمه چانسی بردنه‌وه‌مان نه‌بێت هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌مان چۆن لێ ده‌كرێت، یان بۆچی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌واو دوور بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و ئازادی راده‌ربڕینه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان.
-- ئێوه وه‌كو بنه‌ماڵه‌كه‌تان هه‌ڵوێستان چی بوو به‌رامبه‌ر شه‌ڕی پارتی‌و سورچییه‌كان له‌ساڵی 1996دا؟
+به‌نیسبه‌ت ئێمه شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان هه‌رگروپێك به‌رامبه‌ر گروپێكی كوردی تر تاوانه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی منبووه‌و ناشیگۆڕم، ئێمه هه‌موومان كوردین چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌قه‌ڵه‌م‌و كاغه‌ز بێت زۆر په‌سه‌ندتره.
-ئێستا له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌رتان كه ئێوه شۆڕشتان به‌جێ‌هێشتووه، ئایا ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
+ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌كرێته سه‌ر من‌و ئه‌یوب بارزانی، ئێمه وه‌ڵامی به‌شێكی ناده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و به‌شه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌خلاقیاتی راگه‌یاندنه‌وه نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه له‌ژماره‌ی 3156 رۆژنامه‌ی خه‌باتدا له‌ڕۆژی 26/4/2009 بڵاکراوه‌ته‌وه پێویستی به‌وه‌ڵامه.
ده‌ڵێن: دكتۆر عه‌بدولموسه‌وه‌ر بارزانی‌و ئه‌یوب بارزانی له‌كوردستان نه‌ژیاون، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌ی ئێمه تا ساڵی 1975 له‌كوێ بووین؟ له‌پێش بڕیاری هه‌ڵه‌ی راگرتنی شه‌ڕو چه‌ك دانان له‌شه‌و رۆژێكدا، هه‌رچه‌نده 170 هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌بوو ئێمه له‌كوێ بووین؟ ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ شۆڕش نه‌بووین‌و وه‌زیفه‌ی خۆمان بۆ به‌جێنه‌هێشت؟ ئایا ئێمه به‌رپرسی په‌ناهه‌نده‌كان نه‌بووین له‌ئێران؟ ئایا ئێمه ده‌ربه‌ده‌رنه‌بوین له‌به‌ر بریارێكی هه‌ڵه كه‌له‌ساڵی 1975 درا؟ ئێمه ژیانی په‌ناهه‌ندیمان هه‌ڵه‌بژارد بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ده‌ستی رژێمی سه‌دام نه‌بین ئه‌ی بیرتان نایه كاك ئه‌یوب بارزانی له‌لایه‌ن ساواكه‌وه ئه‌زیه‌ت دراو هیچ ئیعترافێكی نه‌كرد، كه‌چی له‌ژوورێكی تر هاوڕێكه‌ی به‌ئاسانی‌و به‌بێ لێدان هه‌موو ئیعترافێكی كرد؟ ره‌نگه ئه‌و جۆره راگه‌یاندنانه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت كه ئێمه به‌شداریمان له‌جه‌نگی ناوخۆ نه‌كردووه له‌نێو پارته سیاسییه‌كاندا، كه ده‌هه‌زار گه‌نجی كوردی بێ تاوان بوون به‌قوربانی، ده‌یان هه‌زاری تریش ده‌ربه‌ده‌ركران بۆ شوێنی جۆراو جۆر، چ له‌ناوه‌وه چ له‌ده‌ره‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا بێ گومان ئه‌و راگه‌یاندنانه راست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه بووه‌و ده‌توانرێت له‌سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پرسیاره‌ش بكرێت، چونكه ده‌زانێت ئێمه له‌ساڵی 1976وه بڕیارماندا به‌شداری له‌كورد كوژیدا نه‌كه‌ین، به‌شانازیشه‌وه ده‌ڵێم ئێمه هه‌ڵوێستێكی باشمان هه‌بووه.
- له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌وه‌تان پێده‌وترێت كه ئێوه كه‌سانی نه‌ناسراون، بۆ ئه‌مه ئه‌ڵێی چی؟
+من حه‌ز ده‌كه‌م به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه رابگه‌یه‌نم كه ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن، كه مرۆڤ به‌دوو شێوه ده‌ناسرێته‌وه یان به‌ئیجابی ده‌ناسرێت یان به‌سلبی، لێره‌دا جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا، ئێمه دروشمێكمان هه‌ڵگرتووه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گوڵ نه‌بیت مه‌به به‌دڕك، له‌به‌ر ئه‌وه سوپاس بۆ خوا ناوی ئێمه له‌خوێنڕشتنی كورددا بڵاونه‌بۆته‌وه، یان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن كه تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له‌كوردستاندا كردبوو، هاوپه‌یمانیمان نه‌كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه دوور نییه كه كه‌متر ناسراوبین له‌هه‌ندێك كه‌سی تر!
-حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌وه‌شت بیربێنینه‌وه كه هه‌ندێك له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی پێتان ده‌ڵێن ئێوه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌خسی لیست دروست ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ئێوه داوای پله‌و پایه‌تان له‌پارتی كردووه‌و ئه‌وان پێشكه‌شیان نه‌كردوون، ئایا ئه‌مه راسته؟
+حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه رونبكه‌مه‌وه كه له‌شه‌وی 12/4/2009 له‌كاتژمێر نۆ، به‌ناوی كاك مه‌سعود بارزانییه‌وه پێیان راگه‌یاندین كه ئه‌و فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ گرتن‌و لێدان‌و كوشتنی من له‌هه‌ر جێگایه‌ك كه له‌ژێر ده‌ستی حزبی دیموكراتی كوردستاندا بێت. هیوادارین ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانه‌كه‌ی پێڕاگه‌یاندین ئه‌وه‌نده پیاوه‌تی له‌لابێ ئه‌و راستییه به‌خه‌ڵك رابگه‌یه‌نێت، چونكه ناكرێت به‌شه‌و هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكات به‌ڕۆژیش حاشای لێبكات.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ناساندنیشمان یه‌كه‌م ئه‌یوب شێخ باب‌و بارزانی كوڕی مامی سه‌رۆكی هه‌رێمه، نوسه‌رێكی به‌ناوبانگه‌و پسپۆره له‌مێژووی بارزاندا، چه‌ند زمانێك ده‌زانیت له‌وانه كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و فه‌ره‌نسی. دكتۆر عه‌بدولموسه‌وه‌ر شێخ سوله‌یمان شێخ عه‌بدالسلام بارزانی، ئه‌ویش هه‌ر خزمی ئه‌وانم هه‌رچه‌ند دورترم، وه‌كو ئه‌یوب، منیش شه‌هادی دكتۆرام وه‌رگرتووه له‌نه‌مسا. منیش چه‌ند زمانێك ده‌زانم‌و چه‌ند كتێبێكیشم هه‌یه. به‌م ره‌نگه ده‌بینرێت كه ئێمه ناسراوین به‌س ده‌كرێت ئه‌و خه‌ڵكانه پێمان بڵێنئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌خه‌ڵكی بێ تاوان لێ ده‌ركه‌یت، ئه‌وان تواناكانیان چییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێمه داوای پله‌و پایه‌مان كردووه، ئه‌مه دوره له‌راستییه‌وه چونكه له‌پاش هاتنی من بۆ زانكۆی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی كاك سه‌باح شێخ سوله‌یمان بارزانی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كرا ئه‌گه‌ر بێت‌و من بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دهۆك‌و واز له‌سلێمانی بێنم ئه‌وا خانوویه‌كی دوو قات‌و ئۆتۆمبێلێكی نوێم ده‌درێتێ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌باسی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردم بمكه‌نه وه‌زیرو هه‌تا ناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان هێنا‌و پێشیان وتم یان ئه‌وه‌تا پۆستی وه‌زیر وه‌رگره، یان سه‌رۆكی زانكۆیه‌ك، به‌ڵام من جه‌ختم له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت له‌پێش هه‌موو گفتۆگۆیه‌ك یان پێكهاتنێك به‌شێوه‌یه‌كی نوسراو داوای لێبوردنم لێ بكه‌ن به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كانی نه‌مسا كه خۆیان ده‌زانن چییه.
....................................
وه‌ڵامێك له عه‌بدالمسه‌ور بارزانییه‌وه
ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر من‌و ئه‌یوب بارزانی ئێمه وه‌ڵامی به‌شێكی ناده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و به‌شه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌خلاقیاتی راگه‌یاندنه‌وه نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه له له‌ژماره‌ی 3156 رۆژنامه‌ی خه‌باتدا له‌رۆژی 26/4/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه بێجگه له‌وه‌ی پێویستی به وه‌ڵامه له‌هه‌مانكاتدا ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه رونبكه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م : پێمان ده‌ڵێن دكتۆر عه‌بدالمسور بارزانی‌و ئه‌یوب بارزانی له‌كوردستان نه‌ژیاون، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌ی ئێمه تا ساڵی 1975 له‌كوێ بووین؟ له‌پێش بریاری هه‌ڵه‌ی راگرتنی شه‌رو چه‌ك دانان له‌شه‌و رۆژێكدا، هه‌رچه‌نده 170 هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌بوو ئێمه له‌كوێ بووین؟ ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ شۆرش نه‌بووین‌و وه‌زیفه‌ی خۆمان بۆ به‌جێ نه‌هێشت؟ ئایا ئێمه به‌رپرسی په‌ناهه‌نده‌كان نه‌بووین له‌ئێران؟ ئایا ئێمه ده‌ربه‌ده‌رنه‌بوین له‌به‌ر بریارێكی هه‌ڵه كه‌له‌ساڵی 1975 درا؟ ئێمه ژیانی په‌ناهه‌ندیمان هه‌ڵنه‌بژارد بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ده‌ستی رژێمی سه‌دام نه‌بین؟ ئه‌ی بیرتان نایه كاك ئه‌یوب بارزانی له‌لایه‌ن ساواكه‌وه ئه‌زیه‌ت دراو هیچ ئیعترافێكی نه‌كرد، كه‌چی له‌ژورێكی تر هاورێكه‌ی به‌ئاسانی‌و به‌بێ لێدان هه‌موو ئیعترافێكی كرد؟. وابزانم مه‌به‌ستی ئه‌و هێرشانه ئه‌وه بێت كه ئێمه به‌شداریمان له‌جه‌نگی ناوخۆ نه‌كردووه له‌نێو پارته سیاسییه‌كاندا!!!! كه ده‌هه‌زار گه‌نجی كوردی بێ تاوان بوون به‌قوربانی وه ده‌یان هه‌زاری تریش ده‌ربه‌ده‌ر كران بۆ شوێنی جۆراو جۆر چ له‌ناوه‌وه چ له‌ده‌ره‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن باش ده‌زانن ئێمه له‌ساڵی 1976وه بریارمان دا به‌شداری له‌كورد كوژیدا نه‌كه‌ین، به‌شانازیشه‌وه ده‌ڵێم ئێمه هه‌ڵوێستێكی باشمان هه‌بووه.
من حه‌ز ده‌كه‌م به‌و كه‌سانه رابگه‌یه‌نم كه مرۆڤ به‌دوو شێوه ده‌ناسرێته‌وه یان به‌ئیجابی ده‌ناسرێت یان به‌سلبی، لێره‌دا جیاوازییه‌كی بنه‌ره‌تی هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا، ئێمه دروشمێكمان هه‌ڵگرتووه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گوڵ نه‌بیت مه‌به به‌درك، له‌به‌ر ئه‌وه سوپاس بۆ خوا ناوی ئێمه له‌خوێنرشتنی كورددا بڵاونه‌بۆته‌وه، یان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن كه تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له‌كوردستاندا كردبوو هاوپه‌یمانیمان نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه دوور نییه كه كه‌متر ناسراوبین له‌هه‌ندێك كه‌سی تر!.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر پێمان ده‌ڵێن كه ئێمه نه‌ناسراوین، ئیجازه‌مان پێبده‌ن با خۆمانی پێشكه‌ش بكه‌ین: یه‌كه‌م ئه‌یوب شێخ باب‌و بارزانی ، نوسه‌رێكی به‌ناوبانگه‌و پسپۆره له‌مێژووی بارزاندا، چه‌ند زمانێك ده‌زانیت له‌وانه كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و فه‌ره‌نسی. به‌نده‌ش واته دكتۆر عه‌بدلمسور شێخ سوله‌یمان شێخ عه‌بدالسلام بارزانی منیش شه‌هادی دكتۆرام وه‌رگرتووه له‌نه‌مسا. منیش چه‌ند زمانێك ده‌زانم‌و چه‌ند كتێبێكیشم هه‌یه.
به‌م ره‌نگه ده‌بینیت كه ئێمه ناسراوین به‌س ده‌كرێت ئێوه پێمان بڵێن "ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌كردن له‌خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌ركه‌یت تۆ تواناكانت چییه".
ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه ده‌كات ئه‌بێت ئه‌و راستییه بزانێت كه هه‌ره‌شه‌كردن به‌تاوان حیساب ده‌كرێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ره‌شه‌كردنه بووه مایه‌ی هاندانی خه‌ڵكانی تر بۆ كوشتن به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بیت به‌شه‌ریكی كوشتنه‌كه ئه‌گه‌ر به بكه‌ری سه‌ره‌كی نه‌ژمێردرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌ره‌شه‌مان لێده‌كه‌ن به‌رپرسن له‌هه‌ر ئه‌نجامێك كه له‌م هاندانه بكه‌وێته‌وه چ له‌ئێستاو چ له‌داهاتوو دژ به‌من یان دژ به‌هه‌رچ كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه.
رۆژی 23/4/2009 هه‌واڵێك له‌ئه‌نته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌ڵێیت هیچ ده‌لیلێك نییه بۆ ده‌رچوونی فه‌رمانێك له‌جۆره‌ی كوشتن یان ده‌ستگیركردنی دكتۆر عه‌بدالمسه‌ور.به‌نیسبه‌ت ئێمه به‌باشی ده‌زانین كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌تان به‌فه‌رمانی ره‌سمی نه‌كردووه چونكه ئه‌وه گرانتر له‌سه‌ر ئێوه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت كه فه‌رمانه‌كه‌یان به‌قسه نه‌گه‌یاندووه، كاك سیداد وه‌ك په‌یامهه‌ڵگر باشتر له‌هه‌موو كه‌سێك ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانێت.
ئه‌یوب بارزانی راستده‌كات كه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌تی ده‌وران ده‌ورانی ئێوه نوسیویه‌تی كه ئێوه بۆ هه‌ره‌شكردن زمان به‌كارده‌هێنن نه‌ك نوسراوی ره‌سمی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا كه ئاشكرا ده‌بێت بڵێن كوا دۆكۆمێنت. ئێستا به‌هه‌مان شێواز ره‌فتار ده‌كه‌ن. چیرۆكی هه‌ره‌شه‌كردن‌و جێبه‌جێكردنی لای جه‌نابتان مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆنه كه ئه‌توانین په‌ره‌ی ده‌یان ساڵ هه‌ڵده‌ینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه من چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه، له‌نه‌مسا چه‌ند كه‌سێك كه‌سه‌ر به‌ئێوه‌بوون هه‌وڵی كوشتنی منیان دا .
دووهه‌م: هه‌ره‌شه‌كردن له‌شێخ محمه‌د خالد بارزانی.
سێهه‌م : مانگێك پێش هه‌ره‌شه‌كردن له‌من هه‌ره‌شه له عه‌بدالسلام شێخ سوله‌یمان شێخ عه‌بدالسلام كرا، ئینجا نۆبه‌ی من هات ئنجا نازانم نۆبه‌تی كێ دێت. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه ته‌ماشای شێوازی ئیشكردنی ئێوه بكه‌ین ده‌بینین ئێوه خه‌ڵكانێك به‌كارده‌هێنن كه سومعه‌ی سیاسی‌یان باش نییه، بۆ نمونه ئێوه سیاسه‌تی چد النوعی كه سه‌دامیش به‌كاریده‌هێنا، به‌كاردێنن، زه‌حمه‌ت نه‌بێت بروانه گۆڤاری هۆنیای ژماره 23 لاپه‌ره‌ی چوار به‌ئاشكرا یه‌كێك له‌ئه‌تباعی ئێوه هه‌مان هه‌ره‌شه‌ی ئه‌و شه‌وه دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه جه‌نابت له 12/4/2009 هێنات بۆ بارزان، كه‌ئه‌و زاته ده‌ڵێت"هه‌ندێ كه‌س كه ژماره‌یان دوو تا سێ كه‌س كه‌چواره‌میان بۆ په‌یدا نابێت له‌ناو بارزانییه‌كاندا هه‌ندێك قسه‌ی لابه‌لا ده‌كه‌ن له‌و كه‌سانه یه‌كێكیان خۆی به‌خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرا ئه‌زانێت‌و ئه‌وی تریشیان خۆی به‌مێژوو نوس ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه پرسیار بكه‌ن بزانن ئه‌مانه شوێنێكیان هه‌یه بێنه‌وه ناو بارزانییه‌كان، شوێن به‌و شێوه‌یه نا كه به‌ئاسایش‌و پۆلیس وترابێت كه ئه‌مانه ئه‌گه‌ر هاتن لێیانبده‌ن‌و بیانگرن‌و بیانكوژن".
ئایا ئه‌مانه هه‌مان ووشه نیین كاك سیداد له‌بارزان كاتێك هه‌وا به‌كاریهێنان"پۆلیس، ئاسایش، بیانگرن، لێیانده‌ن بیانكوژن".
له‌هه‌ندێك رۆژنامه‌و گۆڤاری سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی خوازراو‌و یان به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌حه‌ز ناكات ناوی بوترێت به‌شێوه‌یه‌كی نابابه‌تییانه‌و دوور له‌پرسنسیپه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری‌و به‌رپرسیارێتی هێرش ده‌كرێته سه‌رمان‌و هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن له‌دژمان، به‌راستی ئه‌مه كلتوری رق‌و كینه بڵاو ده‌كاته‌وه له‌جیاتی كلتووری لێبوردنی دیموكراسی‌و راسته‌قینه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكانێك كه بیر‌و بۆچونی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه دوور نییه هه‌ندێك نه‌زان هانبدات كه تاوان دژ به‌ئێمه بكه‌ن ، من ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر شتێكمان به‌رامبه‌ر كرا كێ به‌رپرسه.؟
من ده‌ڵێم راگه‌یاندنی حزبی رۆڵێكی ناره‌واو سه‌ره‌كی بینی له‌به‌كوشتندانی ده‌هه‌زار گه‌نجی كوردی بێ تاوان له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه داوا له‌حزبی دیموكرات ده‌كه‌ین به‌ناوی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه واز له‌م شێوازه راگه‌یاندنه بهێنن كه ته‌نها رسوایی هێناوه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی.
بۆنمونه تۆمه‌تی جاسوسی كردنمان ده‌خه‌نه پاڵ بۆ وڵاتانی دراوسێ له‌حاڵه‌تێكدا كه ئێمه نه له‌شكری سه‌داممان هێناوه‌ته‌وه هه‌رێم نه له‌شكری توركیا وه‌نه‌له‌شكری ئێران چ له‌كاتی شا‌و چ له‌كاتی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریش هیچ كاتێك په‌یوه‌ندیمان نه‌بووه..به‌ڵام بارزانییه‌كان ده‌ڵێن" میمی یتخو تبیمی" كه به‌سۆرانی ئه‌كاته "ئه‌و تاوانه‌ی كه‌من كردوومه ده‌یده‌مه پاڵً یه‌كێكی تر".
ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین ئه‌مجۆره راگه‌یاندنه به‌كاربهێنین مه‌به‌ستمان دروستكردنی تۆمه‌ت نییه بۆ هیچ كه‌سێك چونكه مه‌به‌ستمان چاكسازییه(وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی بۆ كوردستان) یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت چاكسازی تیادا بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه شێوازی به‌كارهێنانی راگه‌یاندن چاكسازی تیادا بكرێت‌و له‌درۆ دوربكه‌وێته‌وه.
هیوادارین كه ئێوه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێستانه بگۆرن چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م زه‌مانه ناگونجێت. ئه‌گه‌ر هاتوو راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه ئێمه توانای قه‌ده‌غه‌كردنمان نییه، به‌ڵام ناشبینه شه‌ریكیان له‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه چ به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌ئه‌نته‌رنێت یان له‌رۆژنامه‌كاندا.
ئێمه ئێستا پێویستمان به‌به‌كارهێنانی عه‌قل‌و گه‌رانه‌وه بۆ بنه‌ماكانی دیموكراتی راسته‌قینه هه‌یه، كه رێگا ئه‌دات به‌ره‌خنه گرتنی هۆشیارانه‌و ئاوه‌دانكه‌رو به‌رپرس‌و بابه‌تیانه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تۆمه‌تباركردنی بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه ناگرێته‌وه دوره له‌قسه‌ی ناشرین‌و هاندانی خه‌ڵكی ساده دژ به ئۆپۆزسێۆن دوایش پێمان بڵێن كه‌س به‌رپرس نییه ئه‌گه‌ر شتێك روویدا، ته‌نها شتی ئیجابی كه ئێمه گوێمان لێبووه كه وتوویانه "دكتۆر عه‌بلمسور هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژن نییه له‌هیچ ناوچه‌یه‌كدا".
به‌د به‌ختییه‌كه له‌وه‌دایه برواكردن به‌م قسانه ئاسان نییه چونكه هه‌ر ئێوه بوون پاش گه‌رانه‌وه‌م له‌ئه‌وروپا پێتانراگه‌یاندین كه رێگر نابیین له‌دروستكردنی لیستی سه‌ربه‌خۆو له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ك. ئێوه برواتان وابووو كه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌ئیمكانیاتی مادییه‌وه هه‌یه كه ئێمه نه‌مانبوو، به‌ڵام دواتر كه زانیتان به‌هێزین هه‌ره‌شه‌تان لێكردین. چونكه خه‌ڵك هوشیارن زیاتر به‌دوای فكردا ده‌گه‌رێن نه‌ك ماده.
له سایتی ئاوێنه وه‌رگیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست