کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و لاسایی کردنەوە

Saturday, 26/02/2011, 12:00


بەڕێزان ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ تیشکی بخەمە سەر و خوێندنەوەی بۆ بکەم ئەوەیە کە چۆن کاتێك پارتێك یان حیزبێك کەلتورێکی سیاسی وادەهێننە ئاراوە کە بەهەرجۆرێك سازش بێت لە خواست و ویستەکانی چەند کەسێك یان تەنها کەسێك کە توشی شکستی دەرونی بوون و وا کاردەکەن کە بێ ئەوان ژیان مەحاڵە و هەر ئەوان بۆیان هەیە کە ئەمڕۆ دروست بکەن ، ئەمە زۆر ترسناکە کاتێك ئەم کەسانە چاویان بەرایی نایەت کە کەسێکی تر لەبری ئەوان بیر بکەنەوە ، بۆ یە هەموو ڕێگایەك دەگرنە بەر بۆ سەر کوت کردنی هەر کەلتورێکی فیکری تر کە بیەوێت پێگەیەك بۆخۆی بکاتەوە، من نامەوێت زیاتر بچمە ناو ئەم باسەوە کە ئەو کلتورە چۆنە کلتورێکە کە پارتێکی سەر ساحەکە پەیڕەوی ئەکات، بەڵام ئەمەوێت زیاتر لەسەر ئەو ئالیاتیانە بکەم کە ئەم جۆرە کەلتورەی حیزبێك پشتی پێ دەبەستێت چین، هەر وەك ئاشکرایەکە بۆ هەموان ئەویش بەکارهێنانی چینێکی بەناو ڕۆشنبیرە بە نوسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنوسی سەر بە سیاسەتی خۆیان کە سودیان لەو جۆرە کەلتورە وەرگرتوە بۆ پلەو پایەو پارە وماڵ ، وە ئەم چینە بە بیرکردنەوەی نامەسئولانە کاری بۆدەکەن و ئاگرەکە خۆش دەکەن بۆ بیرکردن و سەر لێشێوانیکردنی ڕووداوەکان وەك ئەوەی کە هەیە و کاتێك مەترسی ئەبێت بۆ سەر کلتوری حیزبەکەیان
وەئەوەی جێ ی سەرنجە کە لەو تەجروبەیەی کە پێشتر وەریان گرتوە سوود وەرئەگرن بۆ ئاڵۆز کردن و شێواندنی ڕاستیەکان سەر لەنوێ بێ گوێدانە هیچ پرسێکی نەتەوەیی و وێژدانی ، وە یەکێکیش لە و کارانەی کە پەیڕەوی دەکەن لاسایی کردنەوەی ڕووداوەکانە بەڵام بە سوودی خۆیان ، وەك لە ڕووداوەکانی ئەم ڕۆی کوردستان دە دەبینرێت و ڕوون و ئاشکرایە
بۆیە دەڵێم مۆدێلی لەم جۆرە چینە بە ناو ڕۆشنبیرە زۆر مەترسی گەورەی هەیە لەکۆمەڵگای مەدەنی دا و ئەگەری زۆر ترسناك ئەخەنە ئاراوە بێ گوێدانە هیچ ئەخلاقێکی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی ، بۆیە پێویستە کار بکرێت لەسەر ئەم جۆرە چینە مەترسناك دارە و زۆر دژی بوەستینەوە لەڕووی نەتەوەییەوە و زۆر بە ترسناکتر سەیر بکرێت و ڕێگەگری لێ بگیرێت و بەسزای نەتەوەیی بگەیەنرێن لەکاتێك ڕەوشەکەش ئارام دەبێتەوە

بۆیە بەباشی ئەزانم ئەم جۆرە بەناو ڕۆشنبیرانە هەرگیز لێیان خۆش نەبین و سزای توند بدرێن و تاوەکو ئەم جۆرە دیاردە و کەلتورە لە ڕۆشنبیر بنە بڕ بکرێت لە ناو ووڵاتدا و دەبێت کاری زٶر گەورەی ئیعلامی لە دژیان بکرێت و بە ڕۆشنبیری ڕاستەقینە و هاووڵاتی و کەسایەتی گەورەی ووڵاتەوە و زۆر زیاتر لە کەلتوری حیزبەکەیان و کەسایەتیە سیاسیەکان ئەوان ڕسوا بکرێن چوونکە دڵنیابن ئەگەر ئەم جۆرە بە ناو ڕۆشنبیرانە بنە بڕ بکرێن ئەوا کەلتوری حیزبەسەرکوت کەرەکانیش بەرەو شکستی دەچن و ناچار دەبن کە بە دوای کەلتورێکی نوێدا بگەڕێن کە شووناسێکی سیاسی وایان بداتێ کە جێگەیان بکاتەوە لە گۆڕان کارییەکانی ئەم قۆناغەی ئێستای ناوچەکە پێی دا تێپەڕ دەبێت




 لە ئیتاڵیاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە