ئێمه‌ی ئاواره موته‌فه‌ریقه‌کانی پارتی ده‌نگ ناده‌ین به پارتی
Tuesday, 19/01/2010, 12:00
ئاوارە موتەفەریقەکان:
ئاشکرایە لەکاتی بەرپابونی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی کە ئەو شەڕە تەنهاو تەنها بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و بۆ پڕکردنی گیرفان بو لەلایەن سەرانی هەردو حیزبەوە بەو هۆیەشەوە ئەوەی بوە سوتەمەنی ئەم شەڕە نەخوازراوە ئەندام و لایەنگرانی هەردو حیزب بون ئەگەر چی ئاوارەکانی یەکێتی تائێستا قەرەبو کراونەتەوە. بەڵام ئاوارە موتەفەریقەکانی پارتی بەتایبەتی ئەوانەی گەڕاونەتەوە بۆ سەرجێگاو ڕێگای خۆیان ئه‌وانه‌ی که واسیته‌یه‌کیان نیه یان به‌ر پرسێك ناناسن تا پشتیوانیان لێبکات تا ئێستا قەرەبو نەکراونەتەوە هەر کاتەو بە بیانویەکەوە سەرانی پارتی تەفرەیان ئەدەن ئەوە ماوەی 4 ساڵە هەر ڕۆژەو درۆیەکیان لەگەڵ دەکەن ئەویش ئەوکاتانە کە پێویستیان پێیان دەبێت بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن دواجاریش حسابی تەنها دەنکە پوشێکیان بۆ ناکەن. ئەگەرچی ئەم ئاوارانە کاتی خۆی لەکاتی ئاوارەبونیان لە ناخۆشترین مەرگەسات دا ئەژیان لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدا تەنانەت زۆربەیان هەرچی هەیانبو فرۆشتیان و دایان بە کرێی خان‌و ئەوە سەرەڕای ئەوەی زۆربەیان لەلایەن حیزبی بەرامبەرەوە ماڵیان تاڵانکراو هیچیان بۆ نەمایەوە . بەڵام ئەوەی لێرەدا گرینگە بیڵێێن که ئه‌و پشتگوێخستن و حساب نه‌کردنه بۆ باقی ئاواره موته‌فه‌ریقه‌کانی تر که ئێستا ژماره‌یان زۆر زۆره‌و سه‌ر به سنوری لقه‌کانی سلێمانین بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و حساب نه‌کردنه‌و درۆکردنانه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئێمه ئاواره موته‌فه‌ریقه‌کانی سنوری لقه‌کانی سلێمانی و شاره‌زور بڕیارمان داوه ده‌نگ نه‌ده‌ین به پارتی و چیتریش چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنه درۆیینه‌کانی سه‌رانی پارتی نه‌بین
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاواره موته‌فه‌ریقه‌کانی پارتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست