بهرِێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاكسازى با له به‌رپرسه‌كانى خۆتانه‌وه ده‌ست پێ بكات!
Saturday, 15/03/2014, 12:00
دياره كه‌م ته‌رخه‌مى و به فيرۆدانى سه‌روه‌ت و سامان له گهلَ دزى و گهندهلَى كارێكى نه‌خوازراوه و له كه‌لتورى كورده‌واريدا زياتر له دواى رِپهرينهكهى سالَى 1991 دا سه‌رى ههلَداودواتر دواى دامه‌زراندنى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردى سالَى 1992 نه‌توانرا به‌ر به‌م كاره نه‌خوازراوانه بگيرێت تاكو هه‌موو جوومگهكانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه حكوميه‌كان نهگريتهوه دياره ههردهولَهت و حكومه‌ت و رێكخراوێك گهندهلَى بكات به دلَنيايىيهوه كاره‌ساتى خراپ و دلَ ته‌زين به دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت به تايبه‌تى ئێمه‌ى كورد كه له قۆناغى بوون به دهولَهت دا هه‌نگاوده‌نێن بۆيه پێويسته سه‌رۆك به‌ر به‌م گهندهلَيه بگرێت . بۆ نموونه من كورێكم به ناوى (جيڤارا) له سه‌ر ليستى زه‌رد دامه‌زرا به پۆليس لاى به‌رێز (ع ,ع) كه به‌رێوه‌به‌رى پۆليسى قه‌ره‌هه‌نجير بوو .له مانگى 11 سالَى 2010 دا پێ ى ووتم با كورِهكهت بێت بۆ ده‌وام .ناوى ده‌رچووه , بهلَێ كورِم نارد مانگى 200 هه‌زار تاكو 300 هه‌زارى هه‌بوو .دواتر پێم گووت ؟ برا گيان پۆليس كه داده‌مه‌زرێ 730 هه‌زا دينارى هه‌يه .بۆچى ئه‌م ئه‌و برِه وه‌رده‌گرێت ؟ له وهلاَمدا ووتى :ئه‌و پۆليسى كوردستانه له سه‌ر ليستى ئێمه‌يه .له راستيدا منيش سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى پۆليسى عێراقم كرد له به‌غداد ناوى كورِهكهم له كۆمپيوتهردا بزانم له چ سالَێكهوه دامه‌زراوه ؟ بهلَێ كه بۆيان هێنام له سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نوسرا بوو له سالَى 2004 دا دامه‌زراوه هه‌ر له‌و به‌رواره‌وه مووچه‌كه‌ى له سه‌ر بهرِێوهبهرايهتى قه‌ره هه‌نجير وهردهگيرى َ, كه هاتمه‌وه به كورهكهمم ووت كه پێى بلَێ بۆ ئه‌و ماوه‌يه پێت نهووتووم كه دامه‌زراوم و مووچه‌كه‌شم به‌رده‌وام وه‌رگيراوه به ناوى منه‌وه ووتبوى كێ ووتى ؟ ئه‌ويش له وهلاَمدا ووتبووى باوكم .چووه بۆ به‌غداد به دواچوونى كردووه ,كه‌چى ووتبوى بلَێ با شكاتم لێ بكات ,به راستى منيش شكاتم له لقى چوار و مه‌كته‌ب سياسى پارتى كرد ,به‌و نيازهى به دواچوون بكه‌ن ,ئامادهيشم دهربرِى كه به‌ره‌و رِووى ببمه‌وه, بهلَێنيان پێدام كه سزاى ئهدهين و گوێچكه‌ى رَادهكێشين ,كه‌چى كورِهكهمى نارده لاى عهقيدێك به ناوى (د) .ئه‌ويش پێى گووتبوو كاكه گيان برِۆ ده‌وام مه‌كه فهسلَت ناكه‌م بهلاَم مووچه‌ت ناده‌مێ .واتا مووچه‌كه‌ت ئه‌خۆم.ئه‌ويش ووتبووى گيانه نيوه‌ى بۆ تۆ نيوه‌ى بۆ خۆم ئيشم نيه .ووتبووى نايكهم, دواتر (7) رِۆژ مۆلَهتى دابووێ به (250)هه‌زار دينار .دواى ته‌واوبوونى مۆلَهتهكهى بيانووى پێ ده‌كرێت به دوو پۆليس دهلَێ ئيهانهى بكه‌ن با برِوات , ئه‌ويش ده‌بێ به شهر ِ له گهلَياندا كه‌چى جيڤارا كه هه‌ر خۆى دهبێسهرى سفر ده‌كات و (10) رَۆژ سجن, دواتر نقلى ده‌كات بۆ نهجدهى كركوك واتا پۆليسى فرياكه‌وتنى كركوك ,ئه‌م كورِهى من كه شاره‌زاى كركوك نييه و زمانى عه‌ره‌بيش نازانێ ئا ئه‌مه رِهواى هه‌قه پاش خواردنى مووچه‌ى (7) سالَ و ئه‌وى تريش به نيوه مووچه ؟؟؟!! ئا به‌م شێوه‌يه ئه‌تانه‌وێت دهولَهتىكوردى دابمه‌زرێت و ناوچه دابرِاوهكان بگهرِێتهوه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟؟!! كه ئه‌م چهتهنۆئێلاَنه وولاَت ببه‌ن به رِێوه,ئه‌وان له گهلَ كوِره كوردێك كه ناسراون به‌م شێوه‌يه مامهلَه ده‌كه‌ن ئايا له گهلَ خهلَكانى تر ده‌بێ چۆن مامهلَه بكه‌ن ؟؟ كه‌واته هۆكارى ئه‌و هه‌موو نا رِهزايهتيه له كركوك خۆمان دروستمان كردووه له چوار به‌رپرسى واوه دروست ده‌بێت ,بۆيه داواكارم به‌رێز سه‌رۆك به دوا چوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن چونكه تاكو ئێستا ئه‌مرى دهركردنهكهى (فسل) ده‌رنه‌چووه ,واتا تاكو ئێستا مووچه‌كه‌ى هه‌ر ده‌خورێت ,
له كۆتايدا هيواى لێكۆلَينهوه و لێپێچينه‌وه له هه‌موو گهندهلَكاران ده‌خوازم ,تاكو كۆمهلَگايهكى سهغلَهم و دروست بێته ئاراوه و دواتريش هه‌نگاونان به‌ره و دهولَهتى كوردى,,,, بهريز سه‌رۆكى هه‌رێم ...................... ......يه‌كه‌م/مووجه‌ى له‌سه‌ر حكومه‌تى ناوهندىيه نه‌ك هه‌رێم.
دووه‌م/سه‌ركردايه‌تى پارتى له سليمانى و كه‌ركوك ئاگادا رن .
سێهه‌م/به‌رپرسانى پۆليسى كه‌ركوكى پارتى ئاگادارن كه مووچه‌كه‌ى حه‌په‌لوش ده‌كرێت ماوه‌ى هه‌شت سالَه .
ئه‌مه له كاتێكدايه كه به‌رێزتان دوونياتان تێگهياندووه كه ماليكى مووچه‌ى كارمه‌ندانى هه‌رێمى برِيوه و به‌م كاره‌ش ده‌سى خستۆته بينه قاقاى گه‌لى كورده‌وه . ئه‌ى ئه‌م كاره‌ى به‌رپرسانى ئێوه ده‌يكه‌ن به چى ناو ده‌برێت. خۆ ئازاره‌كه‌ى ده ئه‌وه‌نده‌ى ئازارى كاره‌كانى ماليكىيه !!! چونكه ئێوه به‌رانبه‌ر هاوولاَتيانى خۆتان ده‌يكه‌ن...
شاعيرێكى كورد له هۆنراوهيهكدا ده‌فه‌رموێت.....
هه‌ر له گه‌وره تاكو بچووك شێت و شه‌يداى عانهيه
منيش دهلَێم بۆيه حالَى كورد ئا به‌م شێوه‌يه
باوكى جيڤارا
12/3/2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست