چیرۆک یان تراژدی
Monday, 30/04/2012, 12:00
بابەتێک لە سەر ژیانی کەسایتی ئایەت موزەفەری خەڵکی شاری کامیاران.
ساڵی ٢٠٠٣هەتاوی بوو کوڕێک بە ناوی سۆران رەشیدی خەڵکی مەریوان هات بۆ پێشمەرگایتی کە زۆر لە گەڵ من تێکەڵ بوو،هۆی تێکەڵ بوونیشی دەگەڕایەوە بۆ خزمایتی هەر بۆیە من زوو زوو سەردانم دەکرد لە فێرگە، ئەویش لە گەڵ کوڕێک بە ناوی ئایەت نەزەریان هاۆرێ بوون و لە هەر سەردانم دا دەهات و لە لامان دا دەنیشت کوڕێکی خوێن گەرم و لە بەر دڵان بوو ، ئازا گورج و گۆڵ و دڵپاک،ودەنگێکی بە سۆز و گەرمی پێیوە بوو.
ئایەت بوو بە پێشمەرگە لە گوردان سازمان درا و بۆ ماوەیەکی زۆر کوڕت لە گوردان دا وەک پێشمەرگە کاری کرد، بەڵام زۆر دەوامی نەهێنا و چەکی دانا و گەراییەوە بۆ کامیاران، لە کامیاران خەریکی چی بوو بە چییەوە سەرقاڵ بوو جیگەی باسی ئەم بابەتەی ئێمە نییە و نووسەری ئەم بابەتیش ئاگاداری ئەوە نییە هەر بۆیە، خۆم لە شتی لاوەکی دەبوێرم و دەرۆمە سەر ئەساسی بابەت،
نزیک بە یەک ساڵی پێ چوو، کە لە ڕێگەی کەسێک ئاگادار کرامەوە کە سێ کچ بە هیوان بێن بۆ ناو کۆمەڵە لە گەڵ کوڕێک یان دوو کوڕ ئەوەی راستی بێ ئیستە لە بیرم دا نەماوە، ئەگەر دەکرێ تۆ یارمەتیان بدە تا لە مەرز بپەرینەوە و خەڵکیان پێ بناسێنێ، منیش وەک باری دڵسۆزی بۆ (تشکیلاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان) هەستام بەم کارە، چەند رۆژی پێ نەچوو کە هەمان کوڕە خوێن گەرمەکە (ئایەت موزەفەری) لە گەڵ سێ کچ گەراییەوە بۆ ناو کۆمەڵە! هاتنی سێ کچ ئەویش کچی شۆخ و چەلەنگ بۆ ناو کۆمەڵە هەراییەکی زۆری ناییەوە، هەر لە دەوری سیاسی نیزامی دا بوون کە هەرسێکیان سازمان دران لە لای مێردو چ شۆڕشێکیان بەرپا کرد! ،ئەوان دەستیان بە کاری تەشکیلاتی خۆیان کرد.
ماوەیەکی زۆر پێ نەچوو ئایەت دیسان گەراییەوە بۆ کامیاران، ئەوەی راستی بێ من لەوە ئاگادار نیم کە کۆمەڵە بۆ خۆی ئەم کەسی ناردەوە یان ئەوە بۆ کە خۆی دیسان چەکی داناو گەراییەوە بۆ کامیاران.
لە ماوەی مانەوەی ئایەت نەزەریان لە کامیاران کۆمەڵە زۆر ئالۆگۆری بە سەر دا هات و کێشەی کەوتە نێو دوو باڵی کۆمەڵە و جیای کەوتە نیوانیان، باڵێک بە نێو ریفورم خۆاز لە کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشان جیا بوونەوە بە نێو کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە سەرکردایتی کاک عومەری ئیلخانیزادە،
دیسان ئایەت رێگەی گەرانەوە بۆ لای کۆمەڵە بڕی و ئەمجارە رووی لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە سەرکردایتی کاک عومەر ئیلخانی زادە کرد و بوو بە پێشمەرگە!.
ئەساسی چیرۆکەکە لێرەوە دەس پێ دەکات.
ئومید کە ئەویش خەڵکی کامیاران بوو لە گەڵ ژنەکەی و بڕایەکی لە ئوردوگای کاک عومەر پێشمەرگە بوون، خیزانی ئومید پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ هەژار کامیاران کە هاوری نزیکی ئایەت بوو، هەبوو ،هێندە پەیوەندییەکەیان چڕ و پڕ بوو لە ئاکامی ئەم پەیوەندییەدا زۆر کەس بە مەسەلەی هەژار و خیزانی ئومیدیان زانی، هێندە مەسەلە گەورە بوو، کە بە ناچاری لە ئوردوگا دەریان کرد هەر رۆژی دەر کردنەکە بڕاکەی ئومید بە ناوی فەرشاد هەڵمەتە چەکی لە هەژار دابو و چەن فێشەکی پێیوە نابوو،
هەر بۆیە هەژار ڕووی کرد لە ئوردوگای کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکیشان بە سەرکردایتی عەبدوڵلای موهتەدی،
شایانی باسە کە ئەم دوو ئوردوگا تەنیا ١٠ دەقە بە پێ لە یەک دوورن و هاتوو چوو لە نیوانیان دا زۆر ئاسانە.
هەژار بۆ ئەوەی کە بتوانی قسە لە گەڵ خیزانی ئومید دا بکات لە ریگەی تلفونەوە پەیوەندی بە ئایەتەوە دەکات و قسەکانی خۆی بۆ ئایەت دەنووسێ کە ئایەت بە ژنەکەی ئومید رابگەێنێ، تا ڕادەیەک کە بڕیاری ئەوە دەدەن کە ئایەت و خیزانی ئومید لە ئوردوگای کاک عومەر هەڵبێن و خۆیان بکەین بە ئوردوگای کاک عەبدوڵلا دا ، لەو رۆژانەدا بووە کە بارام رەزایی بە هەر شێوەیەک بووە ئاگادار دەبێتەوە کە ئەمانە بە هیوان هەڵبێن بۆ لای کاک عەبدوڵلای مۆهتەدی، هەر بۆیە بارام رەزایی ئایەت دەخاتە زیندان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.
لە دوای ئازاد کردن بارام رەزایی ئایەت و فەرشاد پێکەوە دەنێریتەوە بۆ شاری کامیاران !،
فەرشاد بە یارمەتی چەن کەس لە هاوڕییانی خۆی کە هاتبوون بۆ سەردانیان لە دەرەوەی شاری کامیاران ، ئایەت بە کوتک و بە لێدان و بە خنکان لە ناو دەبەن، فەرشاد بە تەنیا خۆی دەگەرێتەوە بۆ ئوردوگای کاک عومەر، گەرانەوەی فەرشاد و نەگەڕانەوەی ئایەت لە نێو ئوردوگادا هەراییەکی گەورە دەنێتەوە ،چوون فەرشاد لە باس کردنی بە سەرهاتەکەدا ناتوانێ قەناعەت بە پێشمەرگە بهێنێ ، هەر بۆیە پێشمەرگە گوشار دەخەنە سەر تەشکیلات و رێبەری ئەو حیزبە، لە ناچاری دا جەلال ناوە فەرشاد قۆڵبەست دەکات و دەیخاتە زیندان بۆ ماوەی دوو مانگ.
لە چەند و چۆنی وەڵام دانەوەی فەرشاد بە جەلال ناوە کەس ئاگادار نییە و دەبێ جەلال ناوە رۆژی خۆی باسی ئەوە بکات!
دوای تێپەر بوونی دوو مانگ بارام رەزایی کە لە ئوروپا بووە دەگەرێتەوە بۆ نێو ئوردوگا،فەرشاد لە زیندان ئازاد دەکات و وەک پێشمەرگە دیسان لە پرسگە سازمانی دەدات، بەڵام زۆری پێ نەچوو کە باوکی ئایەت بە دۆسیەی پزیشکی یاسایی(پزیشک قانونی) یەوە هات بۆ ئوردووگا و وتی کاکە گیان ئەم کوڕەی من بە پێی ئەم بەڵگانە خنکێندراوە، تانانەت ئەوەش دەرکەوت کە هاوسێکانی ماڵی باوکی فەرشاد، نیوەشەو چاویان لێ ئەبێ کە ئەم چەند کەسە شتێک وەکوو تەرمی ئینسان ئەخەنە ناو جەعبەی ماشینێکی پەیکان و ئەیبەن، کە دواتر دەرکەوت ئەوە تەرمی ئایەت بووە.
بە هاتنی باوکی ئایەت بۆ نێو ئوردوگا ،فەرشاد بە بیانووی ئەوە کە دەروات بۆ لای، خوشکێکی لە زرگوێز لە لای حیزبی کومونیست، ئیجاز لە بارام رەزایی دەگرێت، بارامیش ئیجازە دەدات کە کوڕە گومان لێکراوەکە لە ئوردوگا برواتە دەرەوە.
دوای تێپەڕبوونی چەند سەعات بە سەر رۆیشتی فەرشاد دا بارام رەزایی بە بیانووی هێنانەوە فەرشاد و تەسلیم کردنی بە دایک و باوکی ئایەت و بردنە بەردەمی دۆسیەی قەتڵی کوڕەکەیان بۆ بەردەم دادگا لە ئوردوگا دەرواتە دەرەوە، کە دواتر دەنگۆی ئەوە پەیا بوو کە کوڕەکە ، هەڵ هاتووە بۆ ناو پژاک ، کە زۆر کەس دەلێن بارام رەزایی بۆ خۆی فەرشادی بردوە بۆ قەندیل.
مەحەمەد زاهدی (حەمەی سێف)ا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست