کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارام قادر ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌: یه‌كریزی‌ لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازی‌‌و چالاكی‌ لیسته‌كه‌ له‌

Monday, 07/09/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاو بوویه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازی‌ بووته‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ نێوان قه‌واره‌كانی‌ لیسته‌كه‌دا‌و ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ لیسته‌كه‌ هه‌یه‌‌و كاندید بۆ ئه‌م پۆسته‌ له‌ نێوان (ئارام قادر) له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیدا زه‌ق كرایه‌وه‌، (ئارام قادر) ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و په‌رله‌مانتاری‌ لیسته‌كه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌ درۆ ئه‌خاته‌وه‌‌و له‌ په‌یوه‌نده‌ییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیداله‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ (كوردنا) دا ڕایگه‌یاند "دیاره‌ كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئیتفاقیه‌كانی‌ لیسته‌كه‌دا باسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كوتله‌كه‌ نه‌كرابوو چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ جیا جیای‌ بۆ ده‌كرا‌و بوویه‌ بابه‌تێكی‌ جێگا بایه‌خی‌ میدیاكان، به‌ڵام به‌ لای‌ منه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ چالاكی‌ په‌رله‌مانتاران له‌ ناو په‌رله‌ماندا‌و هه‌وڵدان بۆ جیبَبه‌جێكردنی‌ به‌ڵێنه‌كان كه‌ له‌ كاتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا ڕامانگه‌یاندوون له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فراكسیۆن گرنگتره‌‌و پێشمان وایه‌ كه‌ یه‌كریزی‌ لیسته‌كه‌ له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ وه‌ ئه‌ وكیشه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌م رۆژی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان وسه‌رۆكی‌ لیسته‌كه‌ چاره‌سه‌ر كرا وه‌ پیش بینیش ده‌كه‌م بۆ داهاتووش چاره‌سه‌ر بكریت و نابیته‌ خالی‌ لیكترازان ".

له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ وتی‌ "هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوردستان شاهیدی‌ دڵسۆزی‌ نواندنی‌ سه‌ركرده‌‌و ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامین له‌ چه‌ندین هه‌ڵوێستی‌ هه‌ستیاردا مافی‌ خۆمانمان پشتگوێ‌ خستوووه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ كاری‌ ئیسلامی‌‌و گه‌له‌كه‌مان ، ئێستاش هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆمان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوتله‌یه‌كی‌ ئه‌كتیڤمان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌بێت".

شیاوی‌ باسه‌ كه‌ لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازی‌ كه‌ له‌ (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، سۆسیالیست، ئاینده‌) پێكهاتووه‌‌و به‌ ژماره‌ 59 به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستاندا كرد‌و 13 كورسی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ده‌ستهێنا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە