جهمال عهبدوڵڵا له دهزگای زانیارییهوه بۆ دهزگای پاراستن
Sunday, 19/06/2011, 12:00
دواى ئەوەى جەمال عەبدوڵاى سێبەرى چەند ئەندام سیاسیەكى پارتی و یەكێـتى گۆڤارى بەڵگەى بەڵاوكردەوە ، لەو نێوەندەیشدا چەندین ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتى و پارتى پشتیوانیان بەو گۆڤارەكردوو ، هەرلەو روەشەوە چەندین ملیۆن دینار مانگانە بە جەماڵ عەبدوڵا دەدەن كە تاوەكو بتوانێت ئەو گۆڤارە بەڵاو بكاتەوە ،
هەربۆیە جەماڵ عەبدوڵایش بەو پارە خەیاڵیەى كە پێی دەدرێت ، توانیویەتى تموحێكى زۆر بخاتە بەردەم چەند كەسایەتیەكى راگەیاندنكار و بەناو چالاكوانى بوارى مەدەنى بۆ ئەوەى كارى بۆ بكەن ، منیش یەكێك بووم لەو كەسانەى كەجەماڵ عەبدوڵا پەیوەندی پێوەكردم و داواى لێكردم كارى بۆ بكەم ، لێمپرسی چ جۆرە بابەتێكت بۆ بنێرم " ئەویش ووتى " ئەوەى كە قسە بە ئۆپۆزسیۆن دەكات ئەوەى شت هەیە لە گۆران و ئیسلامیەكان بۆمی بنێرە بێ یەك و دوو بەڵاوى دەكەمەوە .
منیش ووتم باشە و بێگومانبە لەو كارەى كەبۆتى دەكەم.
من بۆ ماوەىهکی کهم لەگەڵی بەردەوام بووم و کارم لهگهڵییدا کردووه ،بەڵام دواتر لەبەر ئەوەى كێشەم تووش نەیەت وازم هێناو ژیانە ئاساییەكەى خۆمم زۆر لەوە پێباشتربوو.
بەڵام ئەوەى كە ئەمەوێت بیخەمەروو زانیارى لەسەر ئەو گۆڤارەیە كە لەلایەن سەرۆ قادر و فازڵ میرانیەوە پارەى زۆر دەدرێتە جەمال و ئەمەش جگە لەوەى كە مەسرور بەرزانى هەرچیەك جەمال بیەوێت بۆی دەكات، لەلایەكى تریشەوە لەناو یەكێتیشدا مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفور پشتیوانى تەواوى جەمالن لەگەڵ عومەر فەتاحدا و ماوەیەك دەزگاى زانیاریش پارەى بۆ جەمال خەرج دەكرد ، بەڵام لەو كاتەوەى جەماڵ بۆ پارتى زیاتر شت دەنوسێت دەزگاى زانیارى خۆی كشانوەتەوە ، ئەوەى جێگەى راستیە لەناو و ئەمەوێت لێرەدا باسی بكەم ئەویش ئەوەیە كە لەئێستادا ژمارەیەك كەسی راگەیاندنكار كار بۆ ئەو گۆڤارە دەكەن.
ئەمە تەنها راستیەكە بۆ ئەوەى هەمووانى لێ ئاگادار بكەنەوە ، من وەكو پەیامنێری ئەو گۆڤارە كەلەرابردوودا چەندین بابەتم تێدا بەڵاوكردوەتەوە لەئێستادا پەشیمان و داواى لێبوردن لەو كەسانە دەكەم كە شتم لەسەریان نوسیوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست