هەردوو بنەماڵە چیان لە رۆژنامەنوس و نووسەران دەوێت
Monday, 01/02/2010, 12:00
لەدوای ساڵی 1991 وە دەسەلاتی یەكێتی و پارتی بەبەردەوام خەریكی تیرۆر و راوەدونانی رۆژنامەنوسانە و ئەیانەویت ئەوانەی قەڵەمەكانیان سەربەستە بیانكوژن
رۆژانە لێرەو لەوێ دەبیستین كە فلانە نوسەر یان رۆژنامەنووس لە كونجی زیندانەكانی ئاسایش و قەڵاچۆلان و مەسیف توند دەكرێن
بەداخەوە كە یەكێتی و پارتی بە عەقلیەتی هەمان رژیمی گۆر بەگۆر بیردەكاتەوە
ئەوەتا ئێستا بنارهیدایت ی رۆژنامەنوس و نوسەر چۆتە بەردەم رەحمەتی چەقۆی جەلادەكانی سەردەمی دەسەلاتی كوردستان و وەك لەنزیكەوە ئاگاداربم هەرەشەر رفاندن و تیرۆری لێكراوە لەسەر ئەو نوسینانەى كە دژی دەسەڵات ئەینوسێ
پاشان سەباح علی قارەمان كە هەمومان لەنزیكەوە شارەزای نوسینەكانین قەسابەكانی جەلالی 66 ویستیان بیكوژن.. باسی كاك نەژاد ناكەم كە ئەم دزانە كوردستانیان پیچ بەجێ هێشت
پێویستە لەسەر هەموو ئازادی خوازێك كە چیتر بێدەنگ نەبین لەسەر ئەو رەفتارە نامرۆڤانەیەی كە یەكێتی و پارتی دەرحەق بە نووسەران و رۆشنبیرانی ئەكات
وەك ئەركێكی سەرشانم وەك رۆژنامەنوسێكی ئازاد ئەوەنەی كە لەبیرم مابن لەخوارەوە ناوەمانیان ئەنوسم تا بۆ هەموو لایەك ئاشكرابێ كە ئەم كورد خۆرانە تەنها لەبیری سامانی نەتەوەكەمانان كە چۆن بیدزن
ناوەكان
نەژادی حاجی ابراهیم رۆیشتە دەرەوە چونكە نوسینەكانی بۆتە مەترسی لەسەر ژیانی
سەباح علی قارەمان جەلادەكانی یەكێتی ویستیان بیفرێنن
بنارهیدایت هەرەشەی تیرۆرو رفاندنی لێكراوە
سەرۆ سەردەشت هەرەشەی تیرۆری لێكراوە
بۆیە پێویستە چیتر بێدەنگ نەبین و هەڵوێست وەرگرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست