فەلەكەدین كاكەیی ..دابهشکردنی باشوری کوردستان به تێوری دهکات!
Monday, 21/03/2011, 12:00
لەراستیدا.. كەناوى چەندین بەرپرسى پارتى و یەكێتى دەبیستین , كەدیارن و وەكو تاوانباری سەرەكیش دەناسرێن, بەڵام بێ ئاگاین لەوەى زۆر بەرپرسی دیكە هەیە كە شاراوەن و لە پشت شانۆى سیاسیەوە پلانى دۆزەخى بۆ میلەت و خۆشگوزەرانى بۆ دەسەڵاتداران و سیستەمە دكتاتۆرەكەى دادەڕێژن , بەڵام رەنگە زۆر جاریش خەڵك لەڕێگەى نوسینەكانییەوە حوكمى لەسەر بدەن و بەفریشتەشى بزانن , بەڵام بە پێى بەڵگەى ئاشكرا كە ئەو كەسانە هەرگیز بێتاوان نین .یەكێك لە وكەسانە كە بەداخەوە كەم جار ناوى لە ریزى ئەو بەرپرسە تاوانبارانەى پارتى و یەكێتیدا دێت (فەلەكەدین كاكەیى)ە. لە راستیدا ئەم پیاوە كۆیلەیەى پارتى و پاراستنە, و شایانى ئەوەیە سەد جار ناوى لە ریزى تاوانبارانى كورد یاخود پارتى و یەكێتیدا بڵاوبكرێتەوە ئەویش لەبەرئەم فاكتەرانەى خوارەوە :
1- ئەم رۆشنبیرە كۆیلەیە بۆ ماوەى هەشت ساڵ وەزیرى رۆشنبیرى بوە واتە لە كابینەى (3و5) لەو ماوەیەدا بەئاگادارى ئەو, بەچەندین ملیۆن دۆلار گەندەڵى كراوە لە وەزارەتەكەیدا, كەزۆربەى فەرمانبەرانى وەزارەت دەزانن و بەڵگەكانیش هەموى ماون و كە چۆن ئەم پیاوە لە پێناو رازى كردنى پارتى و دزەكانى ناو وەزارەت یان هاوبەشى دز بوە ,یان بێ دەنگ بوە لەو هەمو دزییە زەبەلاحەى كە لە ژێر دەسەڵاتیدا بەئەنجام گەیشتوە , كە ئەمەیان سوچ لەقەباحەت خراپترە .
2- هەروەها كاكەیی لە كابینەى پێنجەمى وەزارەتدا كە وەزیرى رۆشنبیرى بوو, ژمارەیەكى زۆر پیاوانى كاكەیی لە سەر بودجەى وەزارەتەكەى , موچەى چەوریان وەردەگرت ,كە ئەمە گەندەڵییەكى گەورەیە و هیچ پاساوێك نیە , كە تۆ پارەى میلەت بە كەس و كارى خۆت بدەى .
3- كچەكەى خۆى كە هیچ ئاستێكى نە رۆشنبیرى و نەكەسایەتى هەیە كە ناوى (ناز)ە, لەخت و خۆڕا كردویەتى بە بەڕێوەبەرى بەشى پەیوەندییەكانى ئاسیا لە وەزارەت , كە هیچ زانیارییەكى لە بارەشیەوە نییە, بەناوى چالاكیشەوە پارەى مفتى میلەتیش لوش دەدات.
4- لە كاتى وەزیربونى لە كابینەى پێنجەمدا , بەڕێوەبەرى نوسینگەكەى خۆى كە ناوى (فەرهاد كاكەیی)بوو , كە پیاوێكى ئەوپەڕى نەخۆێندەوارو جاهیل بوو ,چونكە كورى خوشكى فەلەكەدین بوو , كردویەتى بە جێگرى بەرێوەبەرى گشتى , بە بێ ئەوەى خزمەتێكى واى هەبێ كە شایانى ئەو جێگەیە بێ, هەروەها بەنایاسایش بۆی ئەنجام داوە, جگە لەوە,زۆربەى گەندەڵییەكانى وەزارەتیش لە رێگەى ئەوەوە جێ بەجێ دەكرد.
5- ئەم كۆیلە بی هەڵوێستەى بنەماڵە , راوێژكارى سیاسى مەسعود بارزانیە , واتە چى پیلانى خیانەت ,یان دژ بە بەرژەوەندى میلەت و خاكى پیرۆزى كوردستان هەیە , بۆ قازانجى بنەماڵەى بارزانى و دەسەڵاتە ستەمكارییەكەى . ئەم دزو كۆیلەیە , یان كاراكتەرى داڕێژەرى پیلانەكە بوە , یان هاوبەشى درشتنەكە بوە ,كە هەردوكیان تاوانى گەورەن و پێشم وایە گەر هەل بۆ گەل رەخسا , كە زۆر نزیكە , كە مەسعود و بنەماڵە خوێنرێژەكەى درانە دادگاى میلەت , ئەوە دەبێ كاكەیش هاوشانى ئەوان دادگایەكى عادیلانە بكرێ , كە پێموانیە بارى تاوانى زۆر كەمتر بێ لە مەسعود و دەسەڵاتەكەى .
6- تاوانێكى ترى شەرم هێنەرى نوێی ئەم پیاوە كۆیلەو خائینە , لە ژمارەیەكى ئەم دواییەى رۆژنامەى (روداو)دابوو,كە تەنزیركردنی بوو بۆ پارچە كردنى كوردستانى باشور , واتە جیاكردنەوەى سلێمانى و دەوروبەرى , لە هەولێرو دهۆَك , ئەمەش تەنیا بەئامانجى ئەوەى لەترسى هاتنى شەپۆلى خۆپیشاندانى سەراى ئازادى سلێمانى , بۆ ناوچەكانى پارتى و,هەروەهابۆ پارێزگارى لە بنەماڵەى بارزانى و دەسەڵاتە لەرزۆكەكەى , بۆ ئەوەى چاكسازى ئەنجام نەدرێ و خۆى و بنەماڵەى مەسعودى دزو خائین , هەر لەسەر تاڵانكردنى سامانى میلەت بەردەوام بن و گەل بچەوسێننەوە ,واتە لە پێناو مانەوەى بنەماڵەى بارزانى , كوردستانى باشور دابەش بكرێ,كە بەبۆچونى من ئەمەش خیانەتێكى گەورەیەیە , مەگەر هەر گەورە كۆیلەو خائینێكى وەك فەلەكەدین بتوانێ هەڵیبگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست