کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و به‌راوردێك له ‌نێوان ده‌زگای ئاسایشی پارتی و جیهازی ئه‌منی به‌عسی ئه‌وسا

Friday, 16/04/2010, 12:00


شاراوه‌ نییه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی ئاساییشه‌وه‌ به‌شه‌وی (ڕووناك!) هه‌ڵیان كوتایه‌‌ سه‌ر ماڵی ئیبراهیم حوسێن ڕه‌حیم خه‌یات هه‌روه‌ك له‌ به‌رنامه‌ی (زووم ئین)یش پیشان درا، له‌گه‌ڕه‌كی دۆلاراوه‌ی پڕ له‌ مه‌سئول و به‌رپرسه‌ سوكه‌‌كانی پارتی و پاراستن! پاش شه‌ق تێهه‌ڵدان و كوتان و سوكایه‌تی پێكردنی به‌ده‌ست كه‌له‌بچه‌كراوی! (دیاره‌ ئه‌م براده‌ره‌ دزانه‌ی ئاساییش، كه‌له‌بچه‌شیان پێ بووه وه‌ك عاده‌تیانه‌ كاتێك‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵان‌. دیاره‌ ئه‌م كاره‌‌ كاری ئه‌و دزه‌ باوه‌ نییه‌ كه‌ له‌كاتی دزیكردن ته‌نانه‌ت له‌ سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێ! له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ به‌‌ كۆمه‌ڵێك براده‌ره‌ دزه‌كانی ناو ئاساییش ناوم هێنان چونكه‌‌ گومانم نیه‌ كێ له‌ پشتی ئه‌م كاره‌وه‌‌ بووه‌). ئیدی له‌دوای لێدان و ئیهانه‌كردنی ئیبراهیم به‌ده‌ست كه‌له‌بچه‌كراوی، مه‌بله‌غی 14 چارده‌ ده‌فته‌ر دۆلاریان له‌ ماڵی بردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دو چل هه‌زار دۆلار. وه‌ك گوتم ماڵه‌كه‌ی كاك ئیبراهیم له‌ شوێنێكی ئه‌وتۆیه‌ وه‌ك (گرین زۆن)ه‌كه‌ی به‌غدا وایه‌ له‌ پاسه‌وان و چاودێریكردن له‌به‌ر هه‌بوونی به‌رپرس و مه‌سئولینی حیزب! به‌راورده‌كه‌ی نێوان دوو ده‌زگا ئه‌منیه‌كه‌‌ لێره ‌ڕا‌ ده‌ست پێ ده‌كا: به‌بیرمه‌‌ له‌ هه‌شتا‌كان كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك به‌ناوی دائیره‌ی ئه‌منی به‌عسی هه‌ولێرهه‌ڵیان كوتیایه‌ سه‌ر ماڵێك ــ گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم گه‌ڕه‌كی برایه‌تی بوو ــ پاش ته‌فتیش كردنی ماڵه‌كه،‌ مه‌بله‌غی 20 هه‌زار دیناری ئه‌وكاتیان برد گوایه‌ به‌ناوی ته‌فتیشه‌وه‌ هاتبوون! ماڵه‌كه‌ش خه‌به‌ری دائیره‌ی ئه‌منی هه‌و‌لێریان دا كه‌ دزیان لێكراوه‌ به‌ناوی دائیره‌ی ئه‌من! دائیره‌ی ئه‌منیش له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 سه‌عات ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ دواداچوون سه‌ره‌نجام تاوانباره‌كانیان دۆزیه‌وه‌و گرتنیان كه‌ 3 كه‌س بوون له‌ مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی پیرۆت نه‌بی ـ كه‌ ئێستا ئه‌م پیرۆته‌ مه‌سئولیاتی‌ هه‌یه‌ له‌ناو پارتی ــ ئه‌وكات پیرۆتیشیان له‌گه‌ڵبوو یه‌عنی‌ له‌ گیراوه‌كان بوو! به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت پیرۆت ده‌ستی نه‌بووه‌ له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ ئازاد كرا ئه‌وانیتر ئیعتیرافیان كردو هه‌ر 3 كه‌سه‌كه‌ ئیعدام كران. جا ناوی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئیعدام كران‌ كه‌ له‌دزیه‌كه‌دا به‌شدار‌ بوو (مزه‌فه‌ر) ناوێك بوو كه‌ ده‌بیته‌ برای سه‌رۆكی زانكۆی ئێستای سۆران موسلیح دێڵزی كه‌ ئه‌وكات ماڵیان له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یداوهه‌ی شاری هه‌ولێر بوو. وابزانم ئیستا مووچه‌ی ئه‌و (مزه‌فه‌ره‌یه‌) له‌ناو پارتی به‌ شه‌هیدانه‌ حیسێب كراوه‌‌ گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم! جا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئاساییشی تێدانیه‌ له‌به‌رچی تا ئێستا ئه‌و دزانه‌ نادۆزرێنه‌وه‌ و ئاشكرا ناكرێن وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه‌ یان به‌دواداچوونێكی جیددی ‌له‌سه‌ر ناكه‌ن وه‌ك دائیره‌ی ئه‌منی به‌عسی ئه‌وكات كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كات ژمێردا توانیان تاوانبارن ئاشكرا بكه‌ن و به‌سزاشیان بگه‌یه‌نن له‌ كاتێكدا كه‌ دزه‌كان له‌ناو مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ش بوون؟ بۆ ڕاستی قسه‌كانیشم ئه‌وه‌ پیرۆت نه‌بی ماوه‌ بڕۆن لێی ببرسن با ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌تان بۆ بگێڕێته‌وه‌. نامه‌وێ لێره‌دا مه‌دحی به‌عس بكه‌م به‌ڵام له‌ زۆر شت له‌م ده‌زگایانه‌ی به‌ناو ناوخۆو ئاساییش و تیرۆر له‌شاری هه‌ولێر،‌ مه‌ردترو پیاوترو به‌ مه‌وقیفتر بوون. ده‌ترسم ئه‌م ڕووداوه‌ش وه‌ك ڕووداوه‌كه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێری لێبێت كاتێك ئه‌م مۆزه‌خانه‌ تاڵان كراو، چه‌ندان كه‌ل و په‌لی گران به‌هاو به‌ نرخیان تێدا دزی و برد پاش ئه‌وه‌ی بوو به‌ ده‌نگ و سه‌دا كه‌ ئه‌م دزانه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌یان تاڵان كرد جه‌ماعه‌تی نێچیروان بارزانی بوون ئه‌وه‌بوو سیناریۆیه‌كیان دروست كرد كه‌سێكی كوردی ئێرانیان هێنایه‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن گوایه‌ ئه‌مه‌‌ دزه‌كه‌یه‌‌!! ده‌ترسم ئه‌م ڕووداوه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك كه‌شفی بكه‌ن و بڵێن دزه‌كان ئه‌مانه‌ن‌. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه‌ وه‌ك زانیاری دێمه‌ سه‌ر باسی سه‌رۆك زانكۆیه‌كه‌‌ی سۆران كه‌ له‌م ماوانه‌ی ڕابردوو به‌ چه‌ند كچه‌ فه‌رمانبه‌رێكی ناو كۆلێژی یاسای گوتبوو پێویستم به‌سكرتێره‌‌ هه‌یه‌ ــ دیاره‌ ئه‌و كچانه‌ به‌رچاوو جوانن‌ بۆیه‌ سه‌رۆك زانكۆ ته‌ماعی تێكردوون و ویستوویه‌تی شتی نابه‌جێ یان پێ بكات بۆ چێژو چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی ماددی ــ گوتبووی ده‌تانگوازمه‌وه‌ لای خۆم له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ. دیاره‌ ئه‌و كچانه‌ ڕازی نه‌بووینه‌و‌ یه‌كێكیش له‌ كچه‌كان به‌ موسلیحی سه‌رۆك زانكۆی گوتبوو من ڕازی نیمه‌و جێگام زۆر باشه وه‌ك ته‌حه‌ددیه‌ك به‌رامبه‌ری‌. ته‌نانه‌ت كچێك له‌وان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌م موسلیحه‌ زمانی عه‌ره‌بیش وه‌ك پێویست نازانێ! به‌ڵام موسلیح دێڵزی له‌ وه‌ڵامدا به‌ كچه‌كه‌ی گوتبوو: ده‌ته‌وێ ئه‌مری من بشكێنیت و سه‌رپێچی بكه‌ی له‌ فه‌رمانم؟ با فه‌سڵت نه‌كه‌م!‌ دیاره‌ كچه‌كان حه‌زه‌ری خۆیان له‌سه‌رۆكی زانكۆی سۆران وه‌رگرتووه‌ چونكه‌ چاك ده‌زانن كه‌ كه‌سێكی دامێن پیس و به‌د ڕه‌فتاره.‌ جا هه‌ر له‌ناو كۆلێژه‌كه‌ چه‌ند كه‌سێكی دڵسۆز ئه‌م كچانه‌یان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه‌ له‌ نیفاق و دامه‌ن پیسی و شه‌قاوه‌یی ئه‌م سه‌رۆك زانكۆیه. ئه‌وانیش پاش ئه‌وه‌ی شاره‌زا بوون و زانیان‌ به‌ چ نیه‌تێك ده‌یه‌وێت بیانگوازێته‌وه ‌بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئیدی خۆیان ده‌پارێزن و به‌ گوێی ناكه‌ن. ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ موسلیح به‌و كچانه‌ی گوتووه‌ و، وه‌عدی ئه‌وه‌ی پێداون كه‌ سه‌فه‌ری ده‌روه‌یان پێ بكات و ڤیزای وڵاته‌ ئه‌وڕوپیه‌كانیان بۆ وه‌ربگرێ و بیاننێرێ بۆ ده‌ره‌وه‌. هه‌رچ امتیازاتێك هه‌بێ بۆیان ده‌سته‌به‌ر بكا! له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌م كچانه‌ی بۆ تێركردنی زاتی شه‌هوانی و ته‌نیا ماددیه‌كه‌ی خۆی نیه‌ به‌ڵكو بۆ مه‌سوله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی وه‌ك كاتی خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌‌‌یان‌ (بنه‌ماڵه‌ی موسلیحی سه‌رۆك زانكۆ) گه‌وادیان بۆ مسته‌فا گوچ ده‌كرد. ئه‌و مسته‌فایه‌ی كاتی خۆی ئامیر مه‌فره‌زه‌ی استخباراتی به‌عس بوو له‌ سۆران. بۆ ڕاستی ئه‌و قسه‌شم ساحێبی اسواق كۆك له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ خزم و زاوای موسلیحه‌،‌ خوشكه‌كه‌ی خۆی ــ خوشكی ساحێب ئه‌سواق كۆك ــ به‌دیاری پێشكه‌ش به‌و ئامیر مه‌فره‌زه‌یه‌! خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆران ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ چاك ده‌زانن. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی ئه‌م ئه‌سواقه‌ شه‌ریكه‌ له‌گه‌ڵ سیداد بارزانی وا بڵاو بۆته‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵك.‌ زۆر سه‌یره‌ كاتێك ئه‌م موسلیحه‌ بوو به‌ سه‌رۆك زانكۆی سۆران. چیده‌كه‌ی ئه‌مه‌ دونیایه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌رزو نزمی دایه‌؟! كاك عه‌لی حوسێنی به‌رپرسی لقی 10 باسی ئه‌م سه‌رۆك زانكۆیه‌ی كرد كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ فه‌رز كراوه‌ و بۆته‌ سه‌رۆكی زانكۆی سۆران.......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە