به‌سه‌ بێ ویژدانی کردن/وه‌لامێك بۆ کورده‌ ڕه‌ش

Monday, 03/01/2011, 12:00


  هه‌ڵبه‌ستنی درۆو ڕیزکردنی ووشه‌ی بێ بنه‌ما بێ له‌ چه‌واشه‌کاری ونانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ بچوکترین خزمه‌ت ناگه‌یه‌نێ،ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی که‌سانێکی نه‌خۆش بوده‌ڵه‌ نفس نزمه‌ که‌ڕووداوه‌کانی ڕۆژانه‌ پێچه‌وانه‌ له‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن له‌کۆتایشدا هیچیان بۆنامێنیته‌وه‌ هه‌موو تارکی دنیا ڕوناکی مۆمێك ناشارێته‌وه‌،به‌رواری 26/12/2010 له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست بابه‌تێك له‌سه‌رمن بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌بێ وویژدانیه‌کی زۆرم به‌رامبه‌ر کراوه‌ که‌ئه‌و رووداوه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌که‌ی نوسراوه‌،چوارمانگ له‌ مه‌وبه‌ر ئاگادار کرام که‌(6)شه‌ش سه‌رگۆلك هاتونه‌ته‌ ناو قاعه‌که‌م له‌ تانجرۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و قاعه‌یه‌م ته‌واو نه‌بوه‌ ده‌رگای پێوه‌ نه‌بوه‌،دوای ئه‌وه‌ش من په‌وه‌ندیم کرد به‌که‌سانێکه‌وه‌ که‌ کاریان کڕین و فرۆشتنه‌ له‌مه‌یدانی حیوانه‌که که‌ئێستا موجودن شاهیدحاڵن به‌رێزان(کاك خالد عپمان هه‌رگێنه‌یی وکاك جزای شێخ علی وکاك حمه‌ڕشید)،دوای هه‌فته‌یه‌ك که‌سێك هات به‌ناوی کاك (قادر)خه‌ڵکی ناوگردان پرسیاری کرد که‌چه‌ند سه‌ر گوێره‌که‌یه‌کی دیار نیه دوای وه‌رگرتنی ناونیشانی ته‌واو به‌ڕێزه‌و ماڵه‌که‌ی خۆی تسلیم کرایه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لێک سوپاس وستایشی کرد دوای کرد پاداش بدات به‌رێزیان شاهید حاڵن به‌ڵام ئه‌م ڕوداوه‌ بۆ مه‌رامی تایبه‌تی ئاوه ژووکراوه‌،لێرده ئه‌مه‌وێ به‌(کورده‌ڕه‌ش)نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ بلێم من له‌سایه‌ی فچڵ ی خوای گه‌وره‌وه‌ سه‌روه‌تو سامانێکی باشم هه‌یه‌ ساڵانه‌ زه کات ی لێده‌رئه‌که‌م بۆڕه زامه‌ ندی خواو هاوکاری هه‌ژاران هیچ(احتیاج)م به‌چه‌ندسه‌ر گۆڵکێ نیه‌ تابیشارمه‌وه‌. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌به‌(کورده‌ڕه‌ش) ڕائه‌گه‌یه‌نم که‌من له‌سنوری کۆمیته‌ی/5ی خه‌بات دا مسۆلی که‌رتێکم ڕۆژانه‌ حچوری به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنێکی به‌رده‌وام دان له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تی وچونایه‌تی یه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ ی که‌ ئه‌ڵێت کۆمه‌ڵێ که‌س ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌- ته‌وه‌ له‌ یه‌کێتی له‌سنوری ئه‌و که‌رته‌دا ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی کۆمیته‌ی/5ی خه‌بات شایه‌ت حاڵن.‌.‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە