کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژه‌ تیرۆرو ده‌زگای زانیاری ده‌ست ده‌خه‌نه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وروپاوه‌.!

Monday, 01/03/2010, 12:00


گومانی تێدا نیه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆسه‌پێن له‌ باشوری کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات، دوا ئاکامی به‌رهه‌مهێنی خۆیان ده‌چننه‌وه‌، هه‌گبه‌ به‌تاڵ و ڕوو شه‌رمه‌زا، له‌مێژوودا وێنای خۆیان ده‌بیننه‌وه‌.

25/07 ڕۆژێکی بڕ سه‌روه‌ریه‌ بۆ کوردستانیانی و په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاریشه‌ به‌نێوچاوانی حوکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک یاسا و شۆکێکیشه‌ بۆ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانی دووپارته‌ دۆڕاوه‌که‌ی هه‌رێمه‌دزراوه‌که‌مان.

ترسی پوکانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی سیاسی پارت و ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی بنه‌ماڵه‌ ، بیری زۆر کرده‌وه‌ی ناشارستانیانه‌یان خسته‌ به‌رده‌م خۆیان و توانیان که‌مێکیان جێبه‌جێ بکه‌ن ، له‌نان بڕین و تۆقاندن و کوشتن و کڕین و هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆری ... ترسنۆکانه‌.

ته‌زویر، به‌کارهێنانی هه‌ندێک له‌ کارمه‌ندانی باڵای کۆمیسیۆن ،پاره‌وپولی دزراوی میلله‌ت، پۆلیس و ئاسایشی خه‌سێنراو ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان هه‌موو بونه‌ جۆرێک له‌ به‌ربه‌ست هه‌ر له‌ ڕیکلامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ،به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێژه‌یه‌کی باش له‌کورسیه‌کانی په‌رله‌مان گه‌ڕانه‌وه‌بۆ باوه‌شی نیشتیمان و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک به‌ ڕاستی چه‌سپا .

حیزب یه‌که‌م پاچه‌کۆڵه‌ی مه‌رگی خۆی له‌ باشوری کوردستان لێداو که‌وته‌ سه‌نگه‌ری دژ به‌میلله‌ته‌وه‌

ئه‌زمونی پێشتری ناوچه‌که‌ به‌ کوردیان وتوه‌ که‌ دورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات کارێکی ئه‌سته‌م‌و نه‌شیاوه‌، هه‌ر چۆن 31 ئاب و هێنانی جه‌ندرمه‌وپاسدار یان بۆ مانه‌وه‌یان بانگهێشتی خوان و ناموسی کوردیی ده‌کرد .

بۆیه‌ هه‌وڵێکی زۆریان ته‌رخانکردوه‌ بۆ فێڵ و گزی و دزی ده‌نگه‌کان هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ 25،07 دا کردیان و شاره‌زایه‌که‌ی تورکیان بۆ ده‌نگی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان هێنا تا زۆرترین دزی بکه‌ن،

.دزیه‌کانی ئه‌م جاره‌ زۆر به‌ر بڵاوه‌و ئه‌رکی زۆریان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر که‌ پێویستیش ده‌کات بیکه‌ن ، که‌ ئه‌مه‌ش هۆکاره‌کانی زۆرن هه‌ر له‌ ململانێکانی ده‌سته‌و کوتله‌گه‌ریه‌کانه‌وه‌تا ترسی لێپرسینه‌وه‌ی دزیه‌کان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌کیان پێک هێناوه‌ ، که‌ پێک هاتوون له‌م ووڵاتانه‌.

سویسرا؛

له‌ کانتۆنی ئاراو، به‌ ئاماده‌بونی کۆمیته‌ی سویسرا ،چه‌ند که‌سێک هه‌ڵبژێردراوه‌که‌ سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانیان بکاتوبڕیارایان داوه‌ که‌،

له‌ دوو شوێنی ئه‌ڵمانیادا ده‌نگ بده‌ن (شاری مانهایم و شاری میونغ) که‌ دوو بنکه‌ی ده‌نگدانن له‌و وڵاته‌.

بۆ هه‌ر ده‌نگدانێک هاتووچۆ و خواردن و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیه‌و وه‌ بۆ هه‌ر ده‌نگێکیش 200 فرانکی سویسری ده‌به‌خشن و به‌ڵێنیشیان داوه‌ که‌ پارچه‌ زه‌وی ده‌ده‌ینه‌ هه‌موان.

ئه‌ڵمانیا؛

گرفتی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کاره‌یان که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆ، که‌ بۆته‌ ئه‌رکی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شانیان و له‌ پلانی وردو جێبه‌جێکردنی دا ،وه‌ پاره‌یه‌کی زۆریشیان بۆ ته‌رخانکراوه‌.

4 بنکه‌ی ده‌نگدان له‌و وڵاته‌دا ده‌کرێته‌وه‌ که‌ وڵاته‌کانی به‌لجیکا و لۆکسمبۆرگ و سویسرا و فه‌ره‌نسا و پۆڵۆنیا و چیک و سلۆڤاکیای ده‌که‌وێته‌ سه‌ر. ڕێژه‌یه‌که‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ ده‌ێنه‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌نگدان.

بنکه‌ی سه‌ره‌کی دژه‌ تیرۆری یه‌کێتی له‌ ئه‌ورپادا ده‌که‌وێته‌ شاری دوسڵدۆرفی ئه‌ڵمانیاوه‌ که‌ ئه‌م ئه‌رکه‌ش به‌و سپێردراوه‌که‌ ده‌بێت جێبه‌جێی بکات و سه‌رکه‌وتوشبێت،هه‌موو شتێکیشی بۆ سازو ئاماده‌کراوه پاره‌یه‌کی زۆریش خراوه‌ته‌ به‌رده‌ستیان‌‌.

چه‌ند تیمێکی پێک هاتوه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ که‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی کاره‌کانیان پێسپێردراوه‌

بۆ هه‌ربنکه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن که‌سێکیان دیاری کردوه‌ وه‌ک ده‌زگای زانیاری و دژه‌ تیرۆر.

بنکه‌ی شاری به‌رلین . . . سالار شه‌ریف

بنکه‌ی شاری میونغ . . . شه‌ماڵ بابان

بنکه‌ی شاری کۆڵن . . . هه‌ڤاڵ ڕه‌باتیی

بنکه‌ی شاری مانهایم . . . حه‌سه‌ن قه‌ڵادزێی

که‌ ئه‌مانه‌ کادری ده‌زگای زانیاری وعه‌ڵقه‌ له‌ گوێی ‌که‌سانی دیاریکراوی ده‌سه‌ڵاتن.

وه‌ به‌رپرسی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانن که‌ چه‌ندگروپێکی ئاماده‌کراویان بۆ ته‌رخان کراوه‌که‌ ئه‌وانیش له‌ کۆمه‌ڵێک جاسوس پێکهاتون له‌ شاره‌کاندا.

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌ ئه‌مه‌ک و هاوڵاتیانی دڵسۆز به‌ نیشتیمان.

ده‌سه‌ڵات بۆته‌ حوتو ده‌یه‌وێت بمان خوات، گه‌ر سه‌رنج له‌ کۆمیسیۆن بده‌ین ده‌بینین زۆرینه‌یان پاراستنو ده‌زگای زانیارین . به‌ بێلایه‌ن خۆیان تۆمارکردوه‌ له‌ کۆمیسیۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان. با هه‌موان وریابین و وه‌ک بودجه‌که‌ با له‌تاریکیداده‌نگه‌کانمان نه‌دزن ئه‌م دزانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە