وه‌ڵامیك بۆ(روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ریز ئاسایشی پاریزگای سلیمانی له لایه‌ن په‌رله‌مانتار (به‌فرین حسین خلیفه) له فراكسیۆنی سۆسیالی
Saturday, 18/02/2012, 12:00
وه‌ڵامیك بۆ(روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ریز ئاسایشی پاریزگای سلیمانی له لایه‌ن په‌رله‌مانتار (به‌فرین حسین خلیفه) له فراكسیۆنی سۆسیالیست
به‌ریزان زۆر به داخه‌وه من چاوه‌ری ی ئه‌وه بووم ئاسایشی سلیمانی داوای لی بووردن و ئیعتیزار له په‌رله‌مان و شه‌خسی خۆم بكات " سه‌باره‌ت به‌و بێ ڕیزی و پێشیلكاریه‌ی كه به‌رامبه‌رمان كراوه له بازگه‌ی (تاسڵوجه‌ی سلیمانی). لیتان ناشارمه‌وه ئه‌م هه‌لویست و بی ریزیه‌ی بازگه‌ی ئاسایشی تاسڵوجه من به جه‌وجیهو نه‌خشه بۆ داڕێژراوی ئه‌زانم ، كه‌چی به‌ریزان له ئاسایشی سلیمانیه‌وه له روونكردنه‌وه‌یه‌ك دا ئاماژه به ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه گوایه به‌نده له‌بازگه‌ی تاسڵوجه به ئاسایشه‌كانم ووتبیت (ئیمه عه‌شایه‌رین له بازگه‌دا ناوه‌ستین) من حه‌ز ئه‌كه‌م به‌ریز ئاسایشی پاریزگای سلیمانی و ئاسایشی ئه‌و بازگه‌یه‌ش بزانن كه به‌نده كه‌سیكی قانوونیم و یاسام ته‌و‌او كردووه‌و پێش په‌ڕله‌مانتاریشم كاری پاریزه‌ریم كردووه . ئیستاش بریارده‌ری لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان‌م ، من رووله به‌ریزان ئاسایشی سلیمانی ئه‌كه‌م ئایا ئه‌م قسه‌یه قسه‌ی كه‌سیكی قانوونی و بریارده‌ری لیژنه‌ی مافی مرۆڤه ، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له كلتوور‌و فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده‌ی منه‌وه زۆر دووره‌و یه‌ك ناگرنه‌وه ، دیاره ئه‌م قسه‌یه‌ش بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هه‌له‌ی بازگه‌كه‌ی تاسڵوجه‌یه كه به‌رامبه‌رمان كراوه .
له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر حاله‌تیكی دیكه‌ی له‌م شیوه‌یه‌دا له ریگای كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌وه قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م و تكایه چیتر مه‌مان ره‌نجینن .له كۆتایدا ده‌ڵیم وا باشتره روونكردنه‌وه‌كه‌تان سه‌حب بكه‌ن و چی دی بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مانتار نه‌كریت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ل ریزدار جه‌نابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان (كاك د. ئه‌رسه‌لان بایز قسه‌م كردووه) له ده‌رئه‌نجامدا ده‌ڵیم ئه‌م ره‌فتارو هه‌لسوكه‌وتانه نه‌خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ئه‌كات نه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی دیموكراتی ئه‌كات به‌لكو زیاترباروودۆخ ناهه‌موار ئه‌كات . بۆ زیاتر تیگه‌شتن له ئه‌سلی بابه‌ته‌كه‌ش له سایتی (كوردی‌و) بلاوكراوه‌ته‌وه .
به‌فرین حسین خلیفه محمد
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
له فراكسیۆنی سۆسیالیست
18/2/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست