لەكاتى هەڵبژاردنەكانى هێزى ناوخۆى پارتى لە هەولێر، ئاسایش و پاراستن تەقە لە پۆلیس دەكەن!
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
ئەمڕۆ لە كاتى بەڕێوەچوونى پڕۆسە تەزویرەكەى بنەماڵەى بارزانى و پارتى , لەناو هێزەكانى ناوخۆ(پاراستن, ئاسایش , پۆلیس) كە لە ناو شارى هەولێر لە دوو بنكە ئەنجامدرا، لە هۆڵى میدیا و هۆڵى یانەى عومال لە گەڕەكى ڕوناكى، دوایى ئەوەى پاراستن و ئاساتیش هەستیان كردووە, كە پۆلیسى هاتۆچۆ و فریاكەوتن و ناوخۆ دەنگیان بە كاندیدەكانى پاراستن و ئاسایش، دەنگیان نەهێناوەو لەلایەن هێزەكانى پۆلیس بە گشتیوە دەنگیان پێنەداون، پەلامارى سندوقەكانیان داوەو لە 12 چاودێرو 23 پۆلیسیان داوەو هێزەكانى زێرەڤانى كە سەر بە پاراستنن بەتەقەكردن پەلامارى هێزەكانى پۆلیسى فریاكەوتنیان داوەو، بە راِدەى لەسەدا 40 تەزویریان كردوەو، پاشان هێزەكانى لیِواى تایبەتى مەسرور بارزانى هاتونەتە ناو كێشەكەوەو ئەوەى ویستویانە لە تەزویر كردویانە!
لەبەر ئەوەى ژمارەى هێزەكانى پۆلیس و ناوخۆ زیاتر بوونە لە پاراستن و ئاسایش، ئەو كێشەیەیان دروست كردووەو لە سەدا 25 لە هێزەكانى پۆلیس و ناوخۆ نەیانتوانیوەە بەشدارى دەنگدانە كە بكەن!
دواى ئەوەى تەقەیان كردووە هۆڵەكەیان بۆ چۆڵبووەو بە ئارەزووى خۆیان تەزویرو ساختەكاریان كردووە!
نیوەى بەشداربووان لە پۆلیس و هێزەكانى ناوخۆ بێرى و كڵاوەكانیان بەدەستى مناڵانى گەڕەكى ڕوناكیەوە بووەو بۆتە جێگاى گاڵتەجارى و قەشمەریات !
ئەمەش دەرئەنجامى هەڵبژاردنەكانى ناو خودى حیزبەكەى مەسعود بارزانى!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست