میری دزان تێپەڕی!
Friday, 23/09/2011, 12:00
چەند ناخۆشە بچیتە شارێک و خۆت بەسەرۆک بزانی و خەڵکەکەی هێند بێزار بن لێت کێیان خۆشبوێت تۆ بەقوربانی بکەن؟؟؟‼! چەند بێزارکەری سەرۆک! بەو بەیانیە زووە دەیان باوک نەیان توانی لەگەڵ مناڵەکانیان نانی بەیان بخۆن و لەسەر جادەکان و لە ژێر ڕەحمەتی گەرمادا تا ئێوارە بە پێوە وەستان و چاوەروانی ڕۆشتنی هامەرەکانی تۆیان دەکرد و هەر چاوەروانیش بوون تا بگەڕێیتەوە و ئەوانیش بچنەوە ماڵەکانیان، نەفرەتت لێبکەن و کەمێ بحەوێنەوە‼!؟؟؟ چەن خەڵکت بێزارکرد "سەرۆک!" بە هۆی دروست بوونی قەرەباڵخی و وەستانی ئۆتۆمبێلەکانیان بە هۆی تێپەر بوونی تۆوە‼!؟؟ چەند ناشیرین بویت سەرۆک!، دۆشکە و سەیارەی پر لە گەنجی دەمامک دارمان جارێکی تر بینی و برین و زامەکانی پێشومان بەبیر هاتەوە "لە بەعسەوە تا دوای رودواکانی 19 ی نیسان و دواتریش..." هەر بەهۆی هاتنی تۆوە‼!؟؟؟ ئەزانی چەند ناخۆشە سەرۆکی ئەمریکا دەبینین لەگەڵ جێگرەکەی لەسەرەدا وەستاون لەناو خەڵدا بۆ لەفەیەکی گەێ و تۆش بەهاتنت جادە پرکارەسات و بێزارکەرەکانی دەڤەرەکەت هێندەی تر بێزارکەر تر کرد ،بە سەیارە جەهەنمیەکانی زێرەڤانی و پاسەوانەکانت هێندەی تر سێبەری دیکتاتۆریت تۆخکردەوە‼!؟؟ ئەزانی چەند بێزراوی سەرۆک! کە بەهۆی هاتنی تۆوە سوکایەتی بە دایکێکی ئەنفال کرا... حاجی ئاسکە ، ئەو ژنە پر لە جورئەتەی رازی نەبوو وێنەکەی لەگەل تۆ بەکار بهێنن بو هەڵمەتی هەلبژاردنەکانی 25/7 و ، بۆ دەنگ ماشینەوە و کورسی خیانەت، ئەمرۆ لەلایەن بەرپرسانی لقی حیزبەکەتەوە لە مەزاری ئەنفال دەرکرا و نەیان هێشت بتبینێ‼!؟؟؟
ئەمرۆ هەر کە چوومەدەر لە ماڵ سەرجادە و دەشت و دەرهەمووی بۆنی حاڵەتێکی نائاسای لێ دەهات و پر بوو لەلاوی خوێن گەرمی خێر لە خۆنەدیوی ئەم وڵاتە و دەتوت کارەساتی سروشتی ڕووی داوە ، و یەکسەر ئەو دێڕە هۆنراوەی "پەشێو"م بیرکەوتەوە کە دەڵێ .... چونکە ئەمڕۆ دنیا دەمەو نخون ئەبێ
میری دزان بەم ناوەدا تێ ئەپەڕێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست