کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانى بریارى داوە ببێت بە عەرەبانچى !!!!

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


ماوەیەكە لە زاگرۆز تى ڤى بەرنامەیەك پەخش دەكرێت هەر جارەى ئەندامێكى سەركردایەتى پارتى كاریًكى ئاسایى فەرمانبەرێك دەكات وەك كارى(بەرید) گەیاندن یان كارى فەرمانبەرێك لە(داینگە) .
ئەمەش كارێكى زۆر باشە تاوەكو بەرپرسانى ئەم وڵاتە هەست بە ماندوبون و پیرۆزى كارى ئەم فەرمانبەرانە بكەن و لەهەمان كاتدا لە كەم و كورتییەكانى حكومەت ئاگادار بن و پێشنیارى باشتر بۆ چاككردن و پێشوەبردنى دەزگا حكومییەكان بكەن.
منیش پێشنیار دەكەم كەوا مەسعود تەنها بۆ رۆژێك كارى عەرەبانچییەك بكات لە هەر پارێزگایەك خۆى هەڵیدەبژێرێت ئێمە قبوڵمانە چ لە شێخەڵاى هەولێر چ لەبەر دەرگاى مزگەوتى كاكەحمەى شێخ لە سلێمانى چ لەبازارى دهۆك بۆ خۆى سەرپشكە.
تاوەكو هەست بكات ئەم خەڵكە چەندە وێڵ و ماندووە بۆ پەیداكردنى قوتى ژیانى رۆژانەى.
تاوەكو بزانێت ئەو (مراقبانەى) شارەوانى چۆن ئەم عارەبانچیانە بەدەستیانەوە ئەناڵێنن و ناوە ناوە پاكەتێك جگەرە یان سیم كارتێك بۆ یان یان بۆ پۆلیسى هاتوو چۆكان دەكرێت تاوەكو رێگایان بدات كاسبى خۆیان بكەن.
تاوەكو بزانێت كەوا چ گەندەڵییەك لەم بازارە هەیە چونكە ئەوەى من بزانم سەرى رەش زۆر خۆشە و پیاو لەوێ هەر نازانێت شیخەڵا چییە.
نا ببورن من هەڵەم ئەوان باش دەزانن شێخەڵا چییە، چونكێ هەر ئەوان بوون ئەگەر هەمووى نەبێت زۆربەى بازارەكەیان كرى چ بە پارە و چ بە قسەى خۆش و چ بەچاو سوركردنەوە بێت و ئەوى تریش بە ناوى بازارى نیشتمان و شوێنى جوانكارى دەستیان بەسەرداگرت.
تاوەكو عەرەبانچى یەك رۆژانى براكوژى بۆ بگێرێتەوە كاتێك گەمارۆى ئابوریان لە پاڵ گەمارۆیەكانى تر خستنووە سەر هەولێرو سلێمانى بۆ باس بكەن و سەختى ئەو كاتەى بۆ باس بكەن پێ ى بڵێن كاك مەسعود تاوانەكانى تۆ هێندە زۆرن گشت بوارەكانى ژیانى گرتۆتەوە و پێ ى بڵێن بەبیرمانە رەشوەمان دەدا بە بازگەكانى جەنابت تاوەكو خواردن و گەنم و شەكرو روون و پێداویستى یەكان بگات بە ئێمەو ئێمەش بە دوو قات لە بازرگانە كانمان دەكرییەوە.
وە پێى بڵێن چۆن لە زەوى لەنگەتان دەركردین و داتان بە موعتەمیدەكانى خۆتان كە زۆربەیان ئاوارەى سلێمانى بوون دوایى كە زانیتان ئەو شوێنە خێرى زیاترە ئەوانیشتان و بازارى لەنگەشتان لەوێ لابردو ئەو شوێنەتان كرد بەبازارى نیشتمان بە چەندین دەفتەر دوكانێكتان دەداوە بە كاسبكارەكان و دوواییش پرۆژەكەتان ماوەى بەسەر چوو ئەم خەڵكانەتان بێ كار كردو هیچ قەرەبویەكتان بەو خەڵكە رەوا نەبینى هەرچەندە لە بەڵێننامەكتتاندا باسى ئەم سزایەتان كردبوو كەس نەوێرا سكاڵاشتان بەرامبەر تۆماربكات و حكومەتیش خۆى لە م حاڵەتە ڵاڵ كردبوو.
پێم باشە مەسعود ببێت بە عەرەبانەچى تاوەكو ژیانى راستەقینەى ئەم میللەتە ببینێ و هەر نەبێ بۆ جارێك لە سەرى رەش بێتە خوارێ لە نزیكەوە مرۆڤە راستەقینەكان و پیاوە ماندووەكان و راستگۆكان و خۆشەویستى و دڵسۆزەكانى راستەقینەى ئەم وڵاتە ببینێ و بۆ ئەوەى بۆ رۆژێكیش بێت ئەم رەوشتانەى سەرەوە ئەگەر فێریشیان نەبێت با بیانبینێت ، كەمێك لە درۆ و پیاو كوشتن و میللەتفرۆشتن و خۆ بەزلزانین و رێزنەگرتنى خەڵك و كەسەكارى خۆت دوور ببیتەوە.
ئەو كات لەوانەیە هەست بكات كە چەند كابرایەكى ناوەرۆك بۆشە ، ئەگەر سەرۆكێك خۆى بە سەرۆكى راستەقینە بزانێت و خەمخۆرى ووڵات و گەلەكەى بێت دەبێت رۆژانە ئاگادارى خەمەكانى میللەتەكەى بێت نەك خۆى بە خوا بزانێت و میللەتیش نەك بە كۆیلە بەڵكو بە گەو جیشیان بزانێت و كار گەیشتۆتە ئەو رادەیەیەى مەسرورى كوریشى خەڵك بە نەزان لەقەڵەم دەدات.
ئەم دوورە پەرێزى یەى مەسعوود كاردانەوەى ئەو شەرمەزارییەیە بەرامبەر بە میللەت هەر لە خۆ فەرزكردنیان بەسەر میللەت و كوشتنى كوردو 31 ى ئاب و داركاریكردنى میللەتێك و فرۆشتنى ووڵات و بوون بە جاشى نێودەوڵەتى و دزینى سەروەت و سامانى خەڵك و تەزویر لە هەڵبژاردن. ئەمانە هەموویان قەناعەتى لاى كاك مەسعود دروستكردووە كە ئەم میللەتە برواى بەو نەماوەو بۆیە ئەویش وەك كاردانەوەیەك خۆى دوورە پەرێزدەگرێت.
بەڵام دووبارە ئەم زاتە لە كێشمە كێشمە لەگەڵ خۆیدا كەوا ئەو سەرۆكەو دەبێت خەڵك ئەمە تەقەبل بكات وە بۆكردنەوەى ئەم گرێیەش كۆمەڵە خەڵكێكى ماستاو چى و بێَ كەسایەتى و كەسانێك هیچ بەهایەك و ئەخلاقێكیان نى یە بە دەورى خۆى تەنیوە تا هەستبكات نە خێر ئەو لە زۆر كەس باشترە.
مە سعود ئەگەر بۆ رۆژێكیش عارەبانچیاتى بكەیت دیێتەوە سەر خۆت و ئەو كات دەزانى كەوا تۆ دۆراوى و خاوەن هیچ بەهایەك نەماوى و ئەو كات دەروونت بۆ خۆت ئاسوودەتر دەبێت.
مە سعود ئەگەر بۆ رۆژێكیش عارەبانچیاتى بكەیت دەزانیت پارەى خاوێن چەندە بەهادارە لە پارەى تێكەڵاو بە خوێن ، وە كورەكەشت هەست بەبونى خەڵكانێكى تر دەكات و شیر حەرام دەرناچێت و چاڵ بۆ ئامۆزاو زاواى خۆى هەڵناكەنێت.
مە سعود ئەگەر بۆ رۆژێكیش عارەبانچیاتى بكەیت دەرونت ئاسوودەتر دەبێت و بیركردنەوەت راستتر دەبێت و دڵەراوكێت كەمتر دەبێت و خەوت خۆشتر دەبێت و بەهاى كۆمەڵى خۆت و بەرز راگرتنى خوێنى شەهیدانت لا دروست دەبێت ئەو كات لەسەرى رەش رۆژانە دیێتە ناو خەڵك و نەوەك خەڵك بێنە لات ، دێیتە لاى كەسەانى بەویژدان نەوەك ماستاوچى ، دێیتە لاى ئەو مەلایانەى خوا دەناسن نەوەك وەزارەتى ئەقاف ، دێیتە لاى ئەو رۆشەنبیرانەى بە خوێنى خۆیان ووشە دەنوسن نەوەك بۆپارەى دزراوى ئەم میللەتە و لەعنەت لە پیرباڵەكان دەكەیت و لە نەعلەتى مێژوو دوور دەكەویتەوە.
مە سعود ئەگەر بۆ رۆژێكیش عارەبانچیاتى بكەیت ئەوا ئەو كات شەرەف و ناموسى خۆت دەكریتەوەو ویژدانى مردووت زیندوو دەبێتەوە، سەروەت و سامانە دزیوەكەت لەپێناوى عەرەبانچییەكانى هاو پیشەت تەرخان دەكەیت ، مەسرورى هەرزەكار لە بەرۆكى ئەم میللەتە دووردەخەیتەوە، نەزهەتى مناڵ كوژ و فازڵ مەتتنى بەدرەوشت و كەمال كەركوكى بەدرۆ دكتۆرو عبدالموهەیمن دزو چەندین بێ رەشتى تر لە م میللەتە دووردەكەیتەوە.
مە سعود ئەگەر بۆ رۆژێكیش عارەبانچیاتى بكەیت ئەوا دەبیتەوە بە مرۆڤ .

16/ 2/ 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە