کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانى بۆتە (كاسپەر) !؟

Saturday, 02/07/2011, 12:00


دواى خۆپێشاندانەكانى 17 شوبات كاتێك ترس گەیشتبووە سەرى ڕەش بنەماڵەى بارزانى لەڕێگاى پاراستنەوە هەڵسا بەبڵاوكردنەوەى پرۆپاگەندە گوایە سەرۆك لە ئیتالیا كار بۆ ئەوە دەكات سەربەخۆیى كوردستان مسۆگەر بكات و لە نەورۆزدا دەولەتى كوردى ڕادەگەیەنێت ، تەنها بۆ چەواشەكردنى هاوڵاتیان و كپ كردنى دەنگى ناڕەزاییان بەتایبەتى لە هەولێرو دهۆك.
ئێستاش كەوا پتر لە سێ مانگ لەسەربڕیارەكەى خۆى بۆ چاكسازى تێدەپەڕێت و هیچ دەرەنجامێكى ئەرێنى نى یە و هیچ هەنگاوێكى جدى نەنراوە بۆ ئەم پرۆسەیە ، بە پێچەوانە ئەم بارو دۆخەى بۆ بەرژەوەندى بنەماڵە قۆزتۆتەوەو زیاتر دەست لەكاروبارى حكومەت وەردەدات و وانیشانى دەدات كە حكومەت لاوازە (هەروەك نیشاندانى د.بەرهەم بەلاوازى كەسەرەنجام پیشاندانى یەكێتى یە بەلاوازى وادەزانن كەوا خەڵك نازانێت كە ئەوان بۆ خۆیان دژایەتى د.بەرهەم دەكەن بۆ ئەوەى فەشەل بێنێت و بەخەڵك بڵێن یەكێتى ناتوانێت ئیدارەى وڵات بكات و هەر پارتى و بارزانى یە دەتوانێت وڵات بەڕێوە بەرێت) هەروەها لێدانى ئەو كەسانەى كوتلە بازى لەناو پارتى دەكەن بەناوى گەندەڵى لە پۆستەكانیان لادە برێن (بۆ نمونە د. نورى لە ئەنجومەنى وەزیران و پشتوان سادق بەرپرسى لقى دوو كد\ە بووە قوربانى ململانێى نێچیرو مەسعود) بۆیە بنەماڵەى بارزانى دیسانەوە لەڕێگاى پاراستنەوە بۆ چەواشەكردنى خەڵك و درێژەدان بە دزینى سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە پروپاگەندە بڵاودەكەنەوە كە گوایە مەسعود بارزانى شەوانە بەتەكسى لە سەرى ڕەشەوە دێتە هەولێرو جارێكیان چەند فایلێك لە پارێزگاو جارێكیان لە شارەوانى و ..... دەبات بۆ ئەوەى گەندەلیەكان بدۆزێتەوەو سەرپێچى كەران بە سزا بگەیەنێت، جاسەرنجم لەسەر ئەم جۆرە پروپاگەندانە لەم خاڵانەى خوارەوە كورت دەكەمەوە:
1. بنەماڵەى بارزانى وادەزانێت ساڵانى شەستەكانە خەڵك ساویلكە بێت و بەم پروپاگەندانە باوەڕبكات ، بە عەقلییەتى گوندى بارزان دەوڵەت بەڕێوە دەبەن.
2. بنەماڵەى بارزانى كەنایەنەوێ چاكسازى بكەن لەڕێگەى ئەم پروپاگەندانە دەیانەوێت ئەوە بڵێن كەوا سەرۆك گشت هەوڵێكى دا بۆ چاكسازى بەڵام نەیتوانى لەبەرئەوەى گەندەڵییەكە هێندە زۆرە و سەرۆكیش هیچ كەمتەرخەمییەكى نەكردووە ئەوەتا بەتەكسى دێت و دەچێت تا ئەم پرۆسەیە سەركەوێت.
3. بنەماڵەى بارزانى دەیەوێت لەڕێگەى ئەم پروپاگەندەیە بڵێت سەرۆك هەوڵدەدات بەڵام كۆسپەى لەپێشەو كەس هاوكارى ناكات و دەبێت ئەم كۆسپانە لاببرێن و ببێت بە پاساوێك بۆ لابردن و تەسفیە كردنى ئەو كەسانەى لەبەردەم بەرژەوەندییەكانى بنەماڵە ڕادەوەستن.
4. نازانم كێ دەرگاى ئەم فەرمانگانە و ژوورە داخراوانە بۆ سەرۆك دەكاتەوە، دیارە ئەم فەرمانگانە پاسەوانیان نى یە ، تۆ بڵێى مەسعود بارزانى بوبێتە (كاسپەر) و كەس نەیبنێت!!؟؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە