کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاری هەرسین و ڕاگەیاندنی پارتی

Sunday, 27/02/2011, 12:00


لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لە مێژووی پارتیدا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی چەندین حاڵەتی تەنگەژەی دروست كردووە هەر لەهەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ PKK دوایی لەگەڵ یەكێتی و دوایی لەگەڵ پارێزگاران و یكگرتوو و ئێستاش لەگەڵ گۆران. یان بۆ ئەو شەڕە وەهمیانەی بەرامبەر بەهەر كەسێك هەڵیگیرساندووە كەوا لەبەرژەوەندی بنەماڵەكەیان و دەسەڵاتەكەیان بدوێ.
بۆ گەیاندنی زانیاری چەواشەكارانەكەشیان هەردەم كۆمەڵە پاڵەوانێكیان بۆ درۆكردن پێگەیاندووەو خڕكردۆتەوەو و زۆرترین پارەو باشترین ئیمتیازاتیان پێ بەخشیون و وەكو سەگی هار بەبەرۆكی ئەم میللەتەی دادەدەن.
ئەوانیش زۆر بەخۆلێبوردی یەوە خزمەتی پارتیان كردووە و درۆی شاخدارو شەری ئیعلامیان كردووە تا ئەو رۆژەی لای خەڵك ریسوادەبن و درۆكانیان ئاشكرادەبێت و ئیفلاسی فكریان لای خەڵك ئاشكرادەبێت، ئەو كات پارتی خۆی هەڵدەستێت بە دورخستنەوەیان و تەسفی یەكردنیان و تەعتیمی ئیعلامیان دەخاتە سەر.
لەوانەش فرانسۆ هەریری كەكار گەیشتەئەوڕادەیەی كەدەیوت هێنانی دەبابەكانی بەعس بۆپاراستنی نەتەوەی كوردە، دەبێت چەواشە لەمە زیاتر چی بێت، یان دەیووت سوپای عیراق بۆتە جاشی ئێمە. وە بۆجوانكردنی رووی پارتی و داپۆشینی كارە قێزەونەكانی پارتی هەڵسا بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی سەقەت، وە پارەی ئەم پرۆژانەش لە خەڵكە دەوڵەمەندەكانی هەولێرو دهۆك یان لەرێگای تۆقاندنی ستافی ڕێكخراوی UN تەمویلی ئەم پرۆژانەیان دەكرد. لەسیناریۆیەكدا كە زۆربەی خەڵك بڕوایان وایە كەوا پارتی بۆ خۆی كوشتویەتی و باشترین بەڵگەش بۆ ئەم بۆچونە تا ئێستا بكوژانی ئەم پالەَوانە ئاشكرا نەبووەو پارتی باسی ناكات. بەرای من فرەنسۆ زۆر لە نهێنیەكانی بنەماڵەی لا بوو هەر لەكێشەی نێوان ئیدریس و مەسعود و مردنی ئیدریس و هەروەها زۆر نهێنی تری ئەم بنەماڵە بەتایبەتیش نهێنی كاتی مناڵی مەسعودبارزانی.
دوای ئەویش سەرۆقادر پەیدا بوو كە هێندە مەغرور بوبو بەخەڵكی دەوت سەگ، ئەو قسەیەكی نامۆی نەوتبوو چونكە هەردەم بنەماڵە بەخەڵك دەڵێن سەگ وەیان سۆرەی سەباب، وای زانی بۆ ئەویش ڕەوایە وابڵی نازانی ئەویش وەكو خەڵكانی تر سەگە. ئێستا لەبەر ئەو هەڵەیە تڕۆكراوەو بە مناسەباتیش ناوی نایەت، هەڵەكەی ئەوەنی یە بەخەڵكی ووتوە سەگ هەڵەكەی ئەوەیە خۆی هێناوەتە ڕێزی بارزانیان و بەخەڵك دەڵێت سەگ.
دوا مۆدێلی وتەبێژە ڕەسمی یەكەیان ئاری هەرسینە، لەسەرەتا وەك رۆشەنبیرێك لەكەنالەَكان خۆی دەردەخست لە پڕ وەك ئەندامی سەركردایەتی پارتی بینیم و وەك سەرۆ ۆ فرەنسۆ وا پیشانی خەڵك ئەدات كەوا پارتی هێندە شتێكی رەواو بەهێزە لەلایەن گشت هێزەكانی دونیا بەئەمریكاوەش هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت.
دەڵێت خەڵك بۆ هێرشدەكاتە سەر پارتی؟ وەك ئەوەی لەكوردستان نەبێت و ئاگاداری وەزعەكە نەبێت یان خەڵك بەگێل دەزانێت.
با بەكاك ئاری بڵێم هەرچەندە بۆخۆشی چاك دەزانێت كەوا پارتی یە حوكمی كوردستان دەكات بەفعلی، پارتی یە كوردستان تاڵان دەكات ، پارتی یە شەڕی كوردكوژی دەكات، پارتی یە بە تەزویركردنی هەڵبژاردن شەرعیەت بە دەسەڵاتی خێڵەكیانەی خۆی دەدات، پارتی یە شەری وەهمی دروست دەكات وەك شەری عەلەمی عیراق ، پارتی یە كەركوك دەفرۆشێت بە توركیا بەبێ ئەوەی بۆكەس بگەرێتەوە، پارتی یەچەندین 800 دۆنەمی داوە بە عبدالمهەیمنەكان، پارتی یە مێردمناڵێك دەكات بە لێپرسراوی ئاژانسی كوردستان لەبەرئەوەی كوری سەرۆكە، پارتی یە لەساڵی 1946 تاوەك و ئەمرۆ سەركردایەتی بزوتنەوەی فرۆشتنی خەباتی نەپساوەی میللەتەكەمان دەكات، پارتی یە بۆتە چەق بەستی خەباتمان بەدژایەتی كردنی گشت توێژ و چین و خەڵكی ئەم وڵاتە كەوا چەندین خێڵ و كەسایەتی كوردی لەڕقی پارتی ئاوارەی خاكی خۆیان بونەو پاڵیان داوە بەدوژمن لە ترسی هێزی داپلۆسێنەری پارتی، پارتی یە بەهیچ جۆرێك گوێ لە هاونیشتمانی خۆی ناگرێت و قبوڵی بوونی ناكات و سەركوتی دەكات بەڵام بەرامبەر بەدوژمنان قبوڵیەتی لەتەك مەسینە لەجیاتی ئاڵای وڵاتەكەی پێشوازی لێبكرێت و بەدەسكەوتیش هەژماری دەكات، پارتییە سەروەت و سامانی میللەتەكەمانی بەتاڵان بردووە، پارتییە حكومەت وەكو خێڵێك بەرێوە دەبات و بە مەقاسی خۆی یاساكان دادەرێژێت و پارتییە لێناگەرێت پرۆژەستراتیژییەكان ئەنجام بدرێت وەك بەنداوی بێخمە و چەندین پرۆژەی تر لەبەر ئەوەی پشكی شێریان بەرناكەوێت ، پارتییە چەندین پرۆژەی لەجیاتی خیانەتكارەكانی بە بڕی چەندین قات داوەتە كۆمپانیاكانی توركی، پارتییە چەندین لاوی كوردی كردە قوربانی ئەو شەرانەی هەڵیگرساندوون، پارتییە 31ی ئابی داهێنا، پارتییە هەستی نەتەوایەتی لەناوبرد، پارتییە دەیەوێت میللەتێك بێ كەرامەت بكات.
  19.2.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە