کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ گه‌مژه‌یه‌، نه‌وزاد هادی، یان ئێمه‌؟

Monday, 11/10/2010, 12:00


پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆنگره‌که‌ی نه‌وزاد هادی، به‌ڕاستی توشی دوو حاڵه‌ت بوم پێکه‌نیناوی، دواییش حاڵه‌تی گریاناوی!.
به‌ ووته‌ی نه‌وزاد هادی نه‌خۆی نه‌ دادگای هه‌ولێر نه‌پۆلیسی هه‌ولێر نه‌ ئاسایش نه‌ پاراستن نه‌ دژه‌ تێرۆر نه‌ مه‌سروری سه‌ده‌شت کوژ نه‌یانزانیوه‌، که‌ قاسم ئاغای کۆیه‌ ده‌عوای له‌سه‌ره‌! ئه‌مه‌ له‌ کۆنگره‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر گوتراوه‌ 11 ئۆکتۆبه‌ر 2010

ئه‌مه‌ نه‌ک سه‌د نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ره‌ به‌ڵکو هه‌موو حوکمه‌ته‌که‌ی پارتی ده‌خاته‌ ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه‌.
چ کوردێک هه‌یه‌ نه‌زانێت کام موسته‌شارانه‌ به‌شداریان کردوه‌ له‌ ئه‌نفالی به‌د ناودا؟
چ کوردێک هه‌یه‌ قاسم ئاغاکان نه‌ناسێت؟
چ کوردێک هه‌یه‌ دوژمنانی گه‌لی خۆی نه‌ناسێت؟
چ کوردێک هه‌یه‌ پله‌ی پارێزگاری هه‌بێت و دوژمنانی گه‌له‌که‌ی نه‌ناسێت؟
چ کوردێک درۆ شاخداره‌کانی ماڵی به‌رزانی نه‌ناسێته‌وه‌؟
که‌واته‌ یان نه‌وزاد هادی کورد نییه‌! که‌ وا هیچ زانیارییه‌کی نییه‌ له‌سه‌ر کورد و ئه‌نفال و قاسم ئاغاکان، یان نه‌وزاد هادی به‌ قسه‌ی ئاغاکانی، خۆی له قاسم ئاغا بێده‌نگ کردووه‌، چونکه‌ مه‌سعود به‌رزانیش و نه‌وزاد هادیش باش ده‌زانن، که‌ قاسم ئاغا بدرێته‌ دادگا ته‌نها که‌سی زه‌ره‌رمه‌ند مه‌سعود به‌رزانی ده‌بێت!
بۆچی؟ چونکه‌ قاسم ئاغا له‌ سه‌ر داوای مه‌سعود به‌رزانی بووه‌ به‌ جاش نه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی ڕقی له‌گه‌لی کورد بێت. ده‌لیلم بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌، که‌ خودی قاسم ئاغا تا ئاشبه‌ته‌ڵه‌که‌ی به‌رزانی شاپه‌رست هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی شاخ بووه‌.
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ قاسم ئاغا له‌سه‌ر داخوازی مه‌سعود به‌رزانی بۆته‌ جاش له‌ دژی شۆڕشی نوێ ی گه‌له‌که‌مان که‌ ئه‌ویش دروست بونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو.
ئیدریش بارزانیی ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت شۆڕشمان پێ تێک ده‌درێت).
پرسیاره‌که‌ی من لێره‌وه‌ دروست ده‌بێت؟
باشه‌ بۆ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا هه‌رکه‌سێک بۆنی یه‌کێتی لێبهاتایه‌ ئێوه‌ ده‌تانزانی و ده‌تانگرت له‌ مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل تا ئاخر پرسگه‌ی پارتی به‌ره‌و سوله‌یمانی؟
به‌ڵام ئێوه‌ی فه‌قیر ئاگادار نین له‌ قاسم ئاغای موسته‌شارو ئه‌نفالچی، یان ئێوه ‌و پرسگه‌کانتان ته‌نها شتێک ده‌بینن که‌ خۆتان مه‌به‌ستتان بینی بێت؟ یان ئێوه‌ ته‌نها دروست بوون بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌لی کورد و خزمه‌ت کردن به‌ بێگانه‌؟

هیچ که‌س هه‌یه‌ گه‌له‌که‌ی ئه‌نفال کرابێت له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی دیاری کراوه‌وه‌ و‌ بڵێت ئێمه‌ نه‌مانزانی که‌ ئه‌م که‌سه‌ داوا کراوه‌ له‌ دادگای فیدراڵی عێراق؟

من خۆم که‌سێکی نه‌ته‌وه‌ییم به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م کرداره‌ نامرۆڤانه‌ی ئێوه‌ ئێستا حه‌ز ده‌که‌م بڵێم کورد نیم، ئه‌گه‌ر بۆشم بکرێت ئه‌وا ده‌چم له‌ ئه‌فریقا له‌ وڵاتێک که‌ خیانه‌ت کارو نیشتمان فرۆشی تێدا نه‌بێت 8 بتڵ خوێن ده‌کڕم و خوێه‌نکه‌شم ده‌گۆڕم له‌ داخی پارتی و به‌رزانی خۆ فرۆش و نیشتمان فرۆش و ویژدان فرۆش.

به‌ڕاستی کفره‌ به‌رزانی بڵێت من سه‌رۆکی کوردستانم، به‌ڕاستی ووشه‌ی سه‌رۆک زۆر مه‌غدوره‌ له‌ حزوری مه‌سعودی به‌رزانی نیشتمان فرۆشدا.

جار جار بیر ده‌که‌مه‌وه‌ ده‌ڵێم تۆ بڵێیت کوردستان جه‌هه‌نمی سه‌ر زه‌وی بێت و هیچ جه‌هه‌نمێکی تر ووجودی نه‌بێت؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌ کوردستان و له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به‌ ئه‌قڵی هیچ خه‌ڵه‌فاوێکدا ناچێت ئینجا وه‌ره‌ خه‌ڵکی ئاقڵ!

ئه‌م شتانه‌ی من نوسیومه‌ ته‌شهیر نییه‌ ته‌نها ڕاستیه‌که‌ که‌ ده‌بوو بینوسم تا ویژدانی خۆم ئاسوده‌ بکه‌م.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە