سیسته‌می په‌روه‌رده ودژایه‌تی ئاواته‌کانی خوێندکارانی ته‌مه‌ن سه‌رو سی ساڵ
Saturday, 25/09/2010, 12:00
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک خوێندکاری به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ژاری ته‌مه‌ن سه‌رو سی ساڵ به هۆی سیاسه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عس و دواتر به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و ئابڵوقه‌ی ئابوری بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌مانتوانی درێژه به خوێندن بده‌ین بۆیه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ده‌ستمان کرده‌وه به خوێندن و شه‌وڕۆژمان نایه سه‌ریه‌ک له پێناوی هێنانه‌دی ئاواتی چه‌ندین ساڵه‌مان توانیمان ئاهێک هه‌ڵکێشین و به‌سه‌رکه‌وتوی قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌ی ببڕین که زۆرینه‌مان به نمره‌ی زۆرباشه‌وه خۆمان ئاماده‌کردووه بۆ زانکۆکان دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی پڕکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن له زانکۆ‌و په‌یمانگاکان به بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو ئاواتی چه‌ند ساڵه‌مان ئه‌که‌ن به‌خه‌یاڵ له کاتێکدا له‌وڵاتانی جیهان خوێندکاری سه‌روو هه‌شتا ساڵ له زانکۆکان درێژه به خوێندن ئه‌ده‌ن به‌ڵێم ڕێگری له ئێمه‌ی ته‌مه‌ن سه‌روو سی ساڵ ئه‌که‌ن که ناتوانین له زانکۆ‌و په‌یمانگاکان درێژه به خوێندن بده‌ین ئایا ئێمه‌ی خوێندکار گوناهمان چییه که‌نه‌مانتوانی وه‌ک مناڵێنی به‌رپرسان له وڵاتانی ئه‌وروپا درێژه‌به‌خوێندن بده‌ین ئه‌وکاته ئێمه خه‌ریکی په‌یداکردنی ژه‌مێک خواردن بوین بۆ خێزانه‌که‌مان له‌و‌کاتانه‌دا ئێمه ده‌ستمان گرتبوو به گوێچکه‌کانمانه‌وه که‌جگه له‌ده‌نگی چه‌ک و تفه‌نگی ئێوه هیجی تری نه‌ده‌بیست ئایا له‌چ وڵێتێکی دنیادا بڕیاری نهێنی دراوه سه‌باره‌ت به‌خوێندکاران ئایا بۆ پێشتر ڕاتان نه‌گه‌یاند که حکومه‌تی هه‌رێم دژی پێشکه‌وتنی زانسته تائێمه‌ش زیانی ئابوری و که‌سایه‌تیمان پێ نه‌که‌وتایه ئێمه ناچار ده‌بین هه‌ڵوێست وه‌رگرین به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره یا بکرێت به سه‌روو سی و پێنج ساڵ بۆیه داوا له حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵێ و په‌روه‌رده ده‌که‌ین که چاوێک به‌و بڕیاره‌دا بخشێننه‌وه حسابێک بۆ ئێمه‌ی خوێندکاری به‌شمه‌ینه‌تی سه‌رو ته‌مه‌ن سی ساڵ بکه‌ن تا جارێکی ترزانست ڕوناکی دڵه‌کانمان ڕۆشن کاته‌وه
2009- 2010کۆمه‌ڵێک خوێندکاری سه‌رو ته‌مه‌ن سی ساڵ - ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌ی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست