سڵاوم بۆ شه‌هیده‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی پیره‌ هه‌ولێرم کاکه‌ (سه‌رده‌شت عوسمان)

Friday, 17/09/2010, 12:00


هه‌روه‌کو به‌ڵێنمداوه که‌ له‌مه‌ودوا هه‌ر ده‌ستپێکی ووتاره‌کانم به‌م جۆره‌ ده‌ست پێبکات

سڵاوم بۆ شه‌هیده‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی پیره‌ هه‌ولێرم کاکه‌ (سه‌رده‌شت عوسمان) وا دوای (125) ڕۆژ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌ هه‌ولێر له‌ پشت که‌والیسه‌کانه‌وه‌ دروستی کردبوو به‌ په‌له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی دروستکراوی بڵاو کرده‌وه‌و تیایدا که‌سێکی سه‌ر به‌ (ئه‌نێار وئیسلام)به‌ ناوی (هشام مه‌حمود ئیسماعیل به‌ ڕه‌گه‌ز کوردی دانیشتووی شاری مووسڵ) ی ده‌ستنیشان کردووه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌ستی له‌ ڕفاندن وه‌ تیرۆر کردنی خوێندکار وه‌ ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) داهه‌یه!!!!!....‌
،دوای ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند (پیتێکی وه‌کو أ.أ وه‌ أ.م)ی ڕیز به‌ند کردووه‌ که‌ دیاره‌ من نامه‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌ی ووردی لێبکه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ کارێکی پۆلیسیه‌و هێشتا ‌زۆر نهێنی ماوه‌ ده‌رنه‌که‌وتووه‌‌ ،به‌ڵام من ته‌نها ده‌مه‌وێت هه‌ندێ تیشک بخه‌مه‌ سه‌ر دیارده‌ی تاوانه‌که‌و ده‌وری ده‌زگاکانی پۆلیس وه‌ ئاسایش وه‌ پاراستن وه‌ چۆنیه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌که‌ی پارتی!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟ گه‌ر بپرسین؟؟ له‌ لیژنه‌که‌ که‌ گوایه‌ تاوانی شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ دوای ڕفاندنه‌که‌یه‌وه‌ به‌ چه‌ند سه‌عات ڕووی داوه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ له چ ڕۆژێکدا شه‌هید کراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر ڕووناکی ده‌خاته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌ چوون و پڕۆفیشناڵی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که‌ پارتی دایمه‌زراندووه‌و به‌ڵگه‌یه‌که‌ بۆ
ڕاستی لێکۆڵینه‌وه‌و ئیعترافاتی تاوانکاران ‌،به‌شێکی تری پرسیاره‌که‌م چۆنیه‌تی ڕفاندنی خوێندکارێک له‌ کاتژمێرهه‌شتی به‌یانی له‌ناو پایته‌ختداو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و ده‌زگاکانی و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی داخڵ بوونی که‌سێک بێ لێکۆڵینه‌وه‌و په‌یدابوونی باندێکی تری سه‌ر به‌ گروپێکی تیرۆریست له‌ناو هه‌ولێردا ده‌بێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی وه‌ ترس له‌ ژیانی هاووڵاتیان وه‌ تێکچونی باری ئه‌منی هه‌رێمکه‌ ئه‌مه‌ش دروست پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کانی میدیاکانی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خات!!!!!!!؟؟؟؟؟؟
به‌ڵام له‌ هه‌ر هه‌مووئه‌مانه‌ش دڵگرانتر ناساندنی که‌سێکی وه‌کو (سه‌رده‌شت عوسمان) به‌ ڕێککه‌وتوو له‌گه‌ڵ گروپێکی تیرۆریست وامان لێده‌کات که‌ نه‌ک بکه‌وینه‌ گومان له‌ لیژنه‌که‌ی پارتی به‌ڵکو گومان له‌ سه‌رجه‌م دامووده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بکه‌ین که‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نین سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان بپارێزن ،به‌ دروستکردنی سیناریۆیه‌کی زۆر لاواز ده‌شیانه‌وێت شه‌هیده‌که‌ی هه‌ولێرمان به‌ تیرۆریست له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن که‌ ئه‌مه‌ش نابێت بێده‌نگی له‌سه‌ر بکرێت!!!!!!....
به‌ڵکو هه‌رچی زووتره‌ ده‌بێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و بوختانه‌ی که‌ لیژنه‌ی به‌ناو لێکۆڵینه‌وه‌ دروستی کردووه‌و ده‌یه‌وێت په‌رده‌پۆشی ڕاستیه‌کانی پێ بکات ده‌سه‌ڵاتی پارتی که‌ له‌ پشتی ئه‌م لیژنه‌وه‌ فه‌رمان ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی (125) ڕۆژ بێده‌نگ کردووه‌ وا زۆر به‌ ڕاشکاوی ناوی شه‌هیدێکی وه‌کو کاکه‌ سه‌رده‌شت ده‌لکێنێ به‌ تاقمێکی تیرۆریسته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی تره‌و ده‌یانه‌وێت قه‌ڵه‌مه‌ راست وه‌ ئازاده‌کانی پێ له‌ناو به‌رێت ده‌سه‌ڵات پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێگه‌نادروسته‌کانی وه‌کو میدیای حیزبی وه‌ دادگای ده‌سه‌ڵات وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ترسناکه‌کانیان به‌رامبه‌ر به‌ میدیای ئازاد به‌کارهێنا وا له‌ ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی ناڕاسته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت دوای (125) ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدکردنی کاکه‌ سه‌رده‌شت بیخه‌نه‌ خانه‌ی تیرۆریسته‌وه‌ ،به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ بۆ تاکه‌ یه‌ک چرکه‌ش ناتوانن پاکی و ڕاستی ئه‌و شه‌هیده‌مان له‌که‌دار بکه‌ن،له‌ کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵیم هه‌رچی زووتره‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌کوردستان وه‌ لیژنه‌ی به‌ ناو لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت دان به‌ که‌مته‌رخه‌می خۆیاندا بنێن وه‌ داوای لێبوردن بکه‌ن بۆ ئه‌و سوکایه‌تیه‌ی که‌ ده‌رهه‌ق به‌ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م کاکه‌ سه‌رده‌شتیان کرد ، وه‌ هه‌رچی زووتره‌ لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕ وه‌ بێلایه‌ن به‌ چاودێریه‌کی نێوده‌وڵه‌تی دروست بێت بۆ به‌دواداچونی ڕاستیه‌کان وه‌ یه‌که‌م که‌سیش له‌ کوردستان ده‌بێت پشتگیری بکات ئه‌ویش سه‌رۆکی هه‌رێم بێت چونکه‌خاوه‌نی (%65)ده‌نگی خه‌ڵكی کوردستانه‌و پایه‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ کوردستان..........
 

تێبینی.... ئه‌م ووتاره‌ ده بوایه‌ پێش دووڕۆژ له‌ سایته‌کانی(هاووڵاتی،لڤین،ئاوێنه،ستانده‌ر)بڵاو بکرابایه‌وه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌و سایتانه‌ سایتی به‌ناو سه‌ربه‌خۆن هه‌روه‌کو لیژنه‌ی‌ به‌ناو لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پارتی وان،

بۆیه‌ ناچارم بڵێم نه‌ک هه‌ر به‌ داخه‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی به‌ناو لێکۆڵینه‌وه‌ی پارتی ،به‌ڵکو به‌ هه‌مان شێوه‌ش به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه‌ی که‌ ئه‌و سایتانه‌ هه‌یانه،سوپاسیشم بۆ کوردستانپۆست سایته‌  هه‌قخوازه‌که‌ی کورد......
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە