بانگەوازێك لە : لیژنەى ئامادەكاریى ((كەمپینى ڕادەستكردنى تۆمەتبارانى ئەنفال بۆ بەردەم یاسا))

Wednesday, 10/08/2011, 12:00


مامۆستا شەنگار
دوانێوەڕۆى ئەمڕۆ , ڕۆژى سێشەممە , بەروارى 9 \ 8 \ 2011 , لیژنەى ئامادەكاریى (كەمپینى ڕادەستكردنى تۆمەتبارانى ئەنفال بۆ بەردەم یاسا) لە بارەگاى پارتى چەپى كوردستان بە مەبەستى بەرنامەسازیى بۆ كاراكردنى كەیسەكە , لە دووەمین كۆبوونەوەدا بەردەوامیى بە كارەكانى خۆى دا , و تیایدا كۆمەڵێك تەوەر درانە باس , دواى چەندین بڕیار و ڕاسپاردە , ئەم بانگەوازەیان ئاراستەى ڕۆڵەكانى گەلەكەمان كرد :

بانگەواز

بۆ سەرجەم ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى , پارت و لایەنە سیاسییەكان , كەسایەتییە نیشتمانى و نەتەوەیى و مرۆڤدۆستەكان , كەسوكارى قوربانییانى ئەنفال و چەكى كیمیاوى , ئێمە وەكو لیژنەى ئامادەكاریى (كەمپینى ڕادەستكردنى تۆمەتبارانى ئەنفال بۆ بەردەم یاسا) بانگهێشتتان دەكەین بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەى كەمپینەكە بە مەبەستى بزواندنى كەیسى ئەنفال و دۆسیەى تۆمەتبارانى ئەنفال بە شێوەیەكى یاسایى . هەروەها دەخوازین بەڵگە و دۆكۆمینتى پێویست و بەردەست لەگەڵ خۆتاندا بهێنن , بەدەنگەوە هاتنتان , جگە لەوەى ئەركێكى نەتەوەپەروەرانەیە , ڕێز و دڵسۆزیشە بۆ خەبات و قوربانیدانەكانى گەلەكەمان .
پارێزگا : سلێمانى
بەروار : 13 \ 8 \ 2011
ڕۆژ : شەممە
كات : سێ 3 ى دوانیوەڕۆ
شوێن : هۆڵى سۆلیدارێتى پشتى باغى گشتیى

پەیوەندییەكان \ مۆبایل : 07701212446 محەمەد پشدەرى
: 07701995166 مامۆستا شەنگار
یان بە ئیمەیڵى : hamaxdr @yahoo.com
: [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە