من و هاوڕێ شاعیرەكانم
Monday, 05/07/2010, 12:00
لەو رێگایەی بۆ دڵم
ژنێكم بینی
بەردێكی سەر دەبڕی
وام هەستكرد بەردەكە دەگری
خوێن لە گەردنیەوە دەچۆڕێت
چرپاندم بە سەرمدا
دەبینی..
ئایا مشاری كات ژەنگی هەڵهێناوەو
شەویش شێت بوە
ئەم هەنگاوانە چیانە
لەكانیەكانەوە بەلەتر دەردەچن،
خێرایی ترپەی باكەیە
دوكەڵەكە،
من خۆم بینیم بە لەرزۆكیەوە
هێلكە شەیتانۆكە
لە دزاشەكەیەوە دەردەچو
بەبێ ئەوەی بیرەوەری بدڕێنێت
قاووقیژی زمانم دەبیست
خۆر بەلەمەكانی راو دەكرد
دادەچۆڕا..
وەك ماینێك لە تاریكیدا
ژنەكە ..خۆی
پرسیارەكانی سەردەمی رام دەكرد
وەمنیش..
گەواهیم دەدا لەسەر لە دەستچونەكانی پایز.
***
كۆڵانەكان..
وەك وەرزەكان دەلەرینەوە
ناوسكی خەونەكانیان هاتە دەرەوە
بۆ ئەوەی دەزوی تەمەن بگرن
كێ دوپشكی كات دەگرێت
كات پێوەی دەدات
هاوڕێم جمال جاسم أمین جێدەهێڵم
بە دەوری شەوەكەدا پەرش دەبێتەوە
یاری بەسەرینی بایەكە دەكات
بەبێ ئەوەی مۆسیقای كۆچی هەتایی
دەربچێت..
ئیبن حەنبەلی لە بەڵاكانیدا بەجێهێشت
قوڕگی زەویان گرت،
ژنێكی تر..
لە دەریاچەكە دەردەچو
خەنجەری لە شەپۆل دەدا
وە كەللە سەری بیابانی دەبەستەوە
سەوزاییەكی دەست كردە
من و هاوڕێكانم..
پەلەی ئارەزوەكانمان دەكەین
لەسەر دەریای مردو سەما دەكەین
رەنگاڵە لە قەسیدەكانماندا
دەكرێتەوە..
كە بۆنیان بە ئێمە نامۆ بو
لەوانەیە لە باخچەكانی بەهشتەوە بێت.
سەرچاوە:)أحلام مبللە(شعری)جابر محمد جابر(چاپی یەكەم بغداد 2007
لەگۆڤاری هەناری ژمارە (53) لە 3/5/2010 بڵاوبۆتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست