کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانكۆى كوردستان خەریكە بە عەرەب دەبێت

Tuesday, 17/07/2012, 12:00


زانكۆى كوردستان- هەولێر یەكێكە لەو زانكۆیانەى كە هەردەم لە ریزى پێشەوەى زانكۆكانى عێراق بووە كە لە ماوەیەكى كەمدا توانیویەتى سەركەوتنێكى مەزن بەدەست بهێنێت و خۆى بناسێنێت. ئەم زانكۆیە لە ساڵى 2006 لە نەبوونەوە هاتۆتە ئاراوە. وە راستەوخۆ لە لایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە هاوكارى داریى پێشكەش دەكرێت و سەر بە وەزارەتى خوێندنى بالأ نیە . لەم ساڵانە كورتەى تەمەنیدا ئەم زانكۆیە زۆرجار ڕووبەروى ئەوە بوەتەوە كە دابخریت هاوكات لە چوارەم ساڵى خوێندنى دا هیچ قوتابیەكى وەرنەگرت. پاشان توانیان چاكیبكەنوەو بیگەرێننەوە شێوازى خۆى.
ئەوەى جێگاى سەرنجە لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ چۆن لە ماوەیەكى كەمدا ئەم زانكۆیە تەعریب كرا؟ كاتێك جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كارووبارى خوێندن و فێركردن بوو بە كەسێكى بە ڕەگەز عەرەب كە ناوى دكتۆر تەحسینە. ووردە ووردە زانكۆكەى ئەنفال كرد بەهەموو شێوازێك. لە یەكەم هەنگاودا هەڵسا بە لابردنى ئەو مامۆستایانەى كە خیبرەیەكى باشى فێركردنیان هەبوو وە دوورخستنەوەیان لە زانكۆ. دواتر هەڵسا بە گۆرینى سەرۆك بەشەكان وە هەندێكى كرد بە عەرەب و ئەوانى تریشى لە بەریتانیا هێنا كە پێشتر هاورێى ئەو بوون و خیبرەیەكى وایان نیە لە بەرێوەبردن. دواتر فەرمانبەرە كوردەكانى بەشى تۆماركردنى گۆرى بۆ هەندێك زڕ عەرەب وە سەرۆكى بەشى تۆماركردنى كرد بە خێزانى یەكێك لە سەرۆك بەشەكان كە هیچ ئەزمونێكى لە بەڕێوەبردن نیە بەس ئەوە نەبێت پێشتر ناسیویەتى لە دەرەوەى وولأت وە هێنانى بەشێك مامۆستاى عەرەب بۆ وانە وتنەوە. وە دواتر هەڵسا بە گۆرینى یاساكانى خوێندن و گۆرینى نمرەى دەرچوونى قۆناغى دووەمى خوێندن لە نیوەى وەرزى دووەمدا بۆ 60% بە بێ هیچ ئاگاداركرنەوەیەكى بێش وەختە وە لەهامان كاتیشدا قووتابى كە وەرگیراوە لە زانكۆ واژووى لەسەر ئەوە كردووە كە نمرەى دەرچوون لە %40. وە یەكێك لە بابەتە هەرە سەیرەكان ئەوەیە كە هیچ نمرەیەك و سزادانێك لەسەر هاتنەژوورەوەى قوتابى نیە بۆ ناو پۆل. ئەمە خۆى لە خۆیدا یەكەم هەنگاوى ئەنفالە دەست پێدەكاتەوە چونكە لە هیچ زانكۆیەكى جیهاندا ئەم شتە نیە. وە سەرەڕاى ئەم هەموو نەهامەتیەش وایان لە سەرۆك بەشە بێگانەكان گەیاندوە كە كورد عنێریە و نەیانهێشتوە ژمارەیەكى بەرچاو عەرەب وەربگیردرێت لە ساڵى رابردوو لە چاوسالأنى پێشوو لە لایەن فەرمانبەرانى كوردەوە لە زانكۆ. بەهۆى ئەم هەموو نەهامەتیانەوە ئەم ساڵ زۆربەى هەرە زۆرى قوتابیەكانى قۆناغى دووەم(ئەكسێس دوو) و قۆناغى سێیەم (یوجى یەك) دەرنەچوون و وە رێژەى دەرچوون ناگات بە %25 . لەوانەیە لێرەدا خوێنەر بڵى كە ئاستى دەرچوونى قوتابیەكان بەهۆى كەمتەرخەمى قوتابیەكانە بەڵام ئەگەر بێت لە ئاستى زیرەكیان بكۆڵدرێتەوە قوتابى واى تیایە كە بلیمەتە لە زیرەكیدا وە هەشیانە تا ئێستا لە یەك وانە غیاب نەبووە لەهەموو وانەكان بەشداریان كردووە و هەموو تاقیكردنەوەكانیان كردووە. وە زۆربەى هەرەزۆرى ئەو قوتابیانەى كەدەرنەچوونە بڕیارى نەگەڕانوەیان داوە بۆ زانكۆ. چونكە ئەم شتانە هەموو بە گەندەڵى لێك دەدەنەوە و نایانەوێت پاشەڕۆژى خۆیان تێك بدەن و هەوڵى دۆزینەوە شوێنى باشتر دەدەن لە ناوەوە و دەرەوەى كوردستان.
لە كۆتایدا ئاراستەى پرسیارەكانم وەردەگێڕم بۆ ئەو بەڕێزانەى ئەنجومەنى وەزیران ئاخۆ ئاگادارن لەم هەموو شتانەى كە لەم زانكۆیەدا دەكرێت؟ ئایا بە پێى پێویست لێى كۆڵدراوەتەوە كە بۆچى عەربێك كە جێگرى سەرۆكى زانكۆیە دەسەلأتى زیاتر بێت لە سەرۆكى زانكۆ بە وەكالەت؟ ئاخۆ ئاگادارن كەوا كوردەكان لەژێر ترس و تۆقاندنى عەرەبدان لە ناو كوردستان تا ئێستا؟ بۆچى ئەگەر ئێمە خۆمان بە ئەزموونین چۆن دەبێ خۆمان باوێخینە ژێر ڕكێفى عەرەب؟ چى وایلێكردوون كە بتوانن هەموو كەسێك لە هەموو پۆستێك دابنێن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە