بەرنامەی تواناسازی یان کۆچ پێکردنی عەقڵی ئەکادیمی کوردان!
Sunday, 25/12/2011, 12:00
ئازادکوردی /بەریتانیا
هەمولایەک کۆکین لەسەر ئەوەی کۆڵەکەی مانەوە و خۆڕاگرتنی هەر میللەت و ووڵاتێک بەندە بە ژمارەی لاوی پێشگەیشتوو لە هەموو ڕووەکانی ئەکادیمی و پیشەییەوە. ئێمەی کورد دوای ئەو هەموو ناخۆشی وداگێرکاری و شکستانەی بەسەرماندا هاتووە کاریگەری نەرێنی لەسەر میللەتی کورد وباری دەرونی تاکی کوردی داناوە،هەموو ئەمانەش وای کرد کە تاکی کوردی دوای ڕاپەرین بیر لە کۆچ بکاتەوەو زەربەیەکی کوشندە لە توانا و گەشەی میللەتی کورد و تاکی کوردی خۆشی بدات،چونکە لەگەڵ بون و دروست بونی کادری باشی کورد لە هەندەران و دەرەوە بەڵام چەندانیش ناسنامەی خۆی لەدەست داوەو توشی داڕمانێکی گەورە هاتووە، ئەو کاتەش هەندێک نوسەر بە کۆچی عەقڵی کوردی و ئەکادیمی کوردی وەسفیان کرد چونکە چەندین دەرچوی زانکۆی خاوەن بڕوانامەی باڵای تیابوو لە کاردانەوەی بێکاری و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی ئەوکاتەی کۆمەڵگەی کوردی کۆچیان کرد.
ئێستاش کابینەی شەش زۆر شانازی ئەکات بە یەکێک لە دەستکەوت وکارەکانیەوە ئەویش بەرنامەی تواناسازیە.
خودی بەرنامەکە من شەخسیەن لام پیرۆز و باشه ئەگەر بە بەرنامە و پێویست بکرێت ،بەڵام ئەوەی هەستی پێ ئەکرێت بێ بەرنامەیی پێوەدیارە بە تایبەتی من قەلەقی ناردنی ئەو هەموو بە لێشاوە ناردنەم بۆ نمونە کۆمەڵەی یەکەم نێردراوە و دووەم نێردراوە ئیترج پێویست بە سێهەم و چوارەم ئەکات با ئەوەی نێرراوە بگەرێنەوە ئەوجا بیر لە ناردنی تر بکرێتەوە، چونکە کێ گەرەنتی گەڕانەوەی ئەوانە ئەکات؟ چونکە دانانی خانوو وەک بارمتە و موچەی ئەم و ئەو ناتوانێت ڕێ لە نەگەڕانەوەی ئەوانە بگرێت، مەگەر ئەو قوتابی و خوێندکارە خۆی هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی بکات وبۆ خزمەتی کورد بگەڕێتەوە ،چونکە هێشتا نێردراوانی کابینەی پێنجی حکومەت نەگەڕاونەتەوە و وەک ئاگاداریشم زۆریان ناگەڕێنەوە و هێچ ئیجرائاتێکیش نەکراوە بۆ نمونە ٦٧ نێڕراوەکەی سلێمانی و ئەوانەی ئیدارەی هەولێر؟!
بەرنامەکە لەجەندین ڕووەوە خاڵی لاوازی تیایە لەوانە:-
یەکەم-لە ناو ناوی نێرراوان پسپۆری وای تیایە لە ئەورپا و ئەمریکا نیە ئیتر چ پێویست یەکات ئەو هەموو پارەیەی تیا سەرف بکرێت بۆ نمونە دەرچوی زمانی کوردی چی بکات لە مالیزیا و روسیا و بەریتانیا؟ یان دەرچوی عەرەبی چی بکات لە بەریتانیا؟!
دووەم- ئایا هەندێک لەو پسپۆریانە لە زانکۆکانی خۆمان بونیان نیە؟ وا باشتر نیە ئە کورسیانە هیچ نەبێت لە %٨٠ بۆ ئەو پسپۆڕیانە بوایە کە نیمانە لە زانکۆکانی خۆمان.
سێهەم شێوەی مەسرەفکردنی نێرراوان زۆر پڕ کێشەیە ئەوانەی حکومەتی مەرکەزی مانگانە بێ کێشە موچەی خۆیان بۆ ئەخرێتە سەر حسابەکەیان و پارەی کۆمپیوتەر و جل وبەرگ و پرنتەر و...هتد سەرف دەکەن،بەڵام ئەوانەی خۆمان جگە لەوەی بەگومانن لە بەردەوامیان لەسەروبەندی گۆڕینی حکومەت چوونکە وڵاتی ئێمە سەرۆک وەزیر حساب بۆ پێش خۆی ناکات، وەزیرەکان حساب بۆ ئەوانەی پێش خۆیان ناکەن و کار و پلانی ئەوانەی پێش خۆیان ئەسڕنەوە!! ئەمانەش نیگەرانی بۆ نیڕدراوان دروست کردووە و هەندێکیان دەستبەرداری خوێندن بون.
هیوادارم ئەو بەرنامەیە جارێ بوەستێنرێت تا نێردراوانی یەکەم و دووەم دەگەرێنەوە ئەوجا بیر لە ناردنی دی بکڕێتەوە تا ئەمەش بە کارەسات نەشکێتەوە بەسەر میللەتەکەماندا و بە جاڕێک ئەو هەمو گەنجە نەنێردرێت و دواتر خۆمان بێ ئەو سەرمایە گرنگەی کۆمەڵگە بمێنینەوە و دنیایەک کێشی کۆمەڵایەتی و زانستی و سیاسی بە دوای خۆیدا بێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست