ئایاخەندەک لێدانی پارتی، لەبەرئەمنیەتی قەومیەت وخاکە یاخود بارزانی بۆتەکارەکتەری سەرەکی بۆجێبەجێکردنی پلانەکەی ئەردۆغان دژبە کورد؟؟
Sunday, 04/05/2014, 12:00
ئەگەرکەمێک چاوبەمێژوودا بخشێنینەوە
ئاشکرایەکە دەوڵەتانی تورک و فارس و عەرەب، هەرلەسەردەمی عوسمانیەکان وفەیسەلی وسەفەوی و ئەویترەوە، بگرە تا ئێستای ئاکەپەو رۆحانی ومالیکی و ئەسەدی نەفرەتیش، هەمیشە، سیاسەتیان بەرامبەر بە ئێمەی کورد پلانگێڕی و کورد کوشتن و داگیرکاری و بەتورک وفارس وعەرەبکردنی کورد و سڕینەوەی مێژووی کوردو کوردستان بوە و دەشبێ، هەمووگەلیش ئەوڕاستیەئەزانێ کەجگە لەنەتەوەکانی تر وەک فارس و عەرب، لەوان دڕندەترتورکەکانن، کە بەدرێژایی مێژوو بەفێعلی کاریان بۆئەمەکردوە،لەوەش زیاتر تورکەکان نەک هەرمەترسی دارترن لە فارس و عەرەبەکان،بەڵکو لەئێستادا تورکەکان گەورەترین هەڕەشەن بۆسەرئاسایشی گەلی کورد بەگشتی وبەتایبەتیش باشور و خۆرئاوای وڵات بەوپێیەی کورد لەباشوورەوە،سەرەڕای هەندێک کەموکوڕیشی بەڵام دیسان دەسکەوتی باشی بەدەست هێناوەو تاڕادەیەک لەژێرسایەی حوکمڕانی وخود موختاری خۆیەتی، ئەمەش وایکردوە کە بڵێین خۆشبەختانە ئێستا ئێمەی کورد لەباشوری کوردستان زیاتر لەدەوڵەتێکی سەربەخۆ ئەچین وەک لەهەرێمێک سەربەدەوڵەتێکی ترەوەبێ،
یان ئەتوانین بڵێین ئێستا باشووری کوردستان بەوپێیەی لەهەرێمێک و فیدڕاڵی گەورەترەو لەدەوڵتێکیش بچوکترە،دەبێ لەمەودوا بەشێوەیەکی زۆر ئیجابیانە هەنگاوبنێ بەرەودەوڵەت بون.
ئەمەلەلایەک، لەلایەکی ترەوە لەخۆرئاوای ووڵاتیش دیسانەوە ئەڵێم خۆشبەختانەکورد لەوێشەوە ئەتوانم بڵێم دەسکەوتی بەرچاوی مسۆگەرکردوەو واخەریکە وردە وردە ئەکەوێتەسەرپێی خۆی، هەربۆیەش من وای بۆئەچم تورک وئاکەپە کەچاوی بەودەسکەوتانەی کورد هەڵنایە،لەئێستاداو وەک پیشەی هەمیشەییان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆپلانگێڕیەک دژبەکوردو ئەودەسکەوتانەی بەدەستی هێناون، بۆئەومەبەستەش ئاکەپە دەیەوێ وەک هەنگاوی یەکەمی کورد بەگشت کوردابێنێ و پەرتەوازەیان بکات بەجۆرێک وا لەسەرکردەو پارتەکوردیەکان بکات بەچاوی دوژمنایەتی یەوە لەیەکتربڕوانن و لەهاوهەڵوێستی ویەک خیتابی سیاسی دوورکەونەوە بەتایبەت لەسەرپرسە، نەتەوەیی ونیشتمانیەکانمان،
کە بەداخەوەئەڵێم وا دیارەلەناوخۆشماندا هەندێک کەس ولایەنی حاتفی وساویلکە هەن کەهەمیشە سۆزێکی حتفیانەیان هەبووە بەرامبەربەدوژمنانی گەلەکەمان و هەر زوو بەرەی گەل جێ ئەهێڵن و ئەچنە بەرەی ئەوانەوە ،لەولاشەوە بەبێ شەرعی ونایسایی دەستیان گرتوە بەکورسیەوەو
قیادەی کورد یشم بۆبەڕێوەئەبەن،بەداخەوە..ئاشکرایە،کەئەمان چەندە بێئاگایانەو نامسئولانە مامەڵە بەخاک ونیشتمانەکەمانەوە ئەکەن وئەیانەوێ ببنە ڕێخۆشکەری پلانەکانی ئەردۆغان ودەوڵەتی فاشی تورک. هەرلەم چوارچێوەیەشدا ،ئەردۆغان ئەیەوێ بارزانی،بکاتە پاڵەوانی پلانەکەی خۆی کەدواجاربۆنی ماڵوێرانی و نەهامەتیەکی تری لێدێ بۆ گەلی کورد !!
بۆئەومەبەستەش نازانم بارزانی چ سودێکی پێ ئەگات؟
وە لەبەرامبەر ئەوخیانەتەمەزنەدا کەمن هیوادارم ئەنجامی نەدات چی وەرئەگرێت وچی دەست ئەکەوێ لەئاکەپە و تورکەکان؟؟ بەڵام ئەزانم ئەوخەندەقە، بێگومان بەئیحازی تورکەکانەو ئەردۆغان دەیەوێ وەک چۆن لەڕابردوودا چ بەزەبرو زۆری هێزولەشکرکێشی بۆسەرکوردان بوبێ وە چ لێرەو لەوێ بە سیاسەتی کورد بەگشت کوردو هەندێک جاریش بەگشت نەتەوە نەیارەکانی خۆیانەوە بوبێ، پێ دەچێ ئەم جارەش بیەوێ هەمان سیاسەت پەیڕەوبکات کە بەداخەوە،وادیارەبارزانی پێشتریش ئەوئەزمونەی پێ تاقی کراوەتەوە لەلایەن ئەردۆغان و تورکەکانەوە
،هەربۆیە ئەوەنەی من بزانم وشارەزاییم لەئەدای سیاسی تورکەکان هەبێ ئەوان بەهەرنرخ و بەهەرجۆرێک بێ ناسڵێنەوە، لەپێناوگەیشتن بەمەرامە گڵاوەکانی خۆیان، کەئامانجیان قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کوردە بەگشتی، یاخود هیچ نەبێ هەوڵ ئەدەن بۆلاوازکردن وئیفلیج کردنی پێگەی کورد بەتایبەت کەهەروەختێک زانیویانەلەهەرپارچەیەکی کوردستان، کورد خەریکبوبێ جێی پێی خۆی بگرێ، یانیش سەرکردەوپارتەکوردستانیەکان لەیەک هەڵوێستی ویەک خیتابی سیاسی نزیک بوبنەوە بەئاڕاستەی ئامانجەنیشتمانی ونەتەوەی یەکا نمان،کەوایە لێرەدا منیش بەڕەوای ئەبینم کە قەڵەمەکەم تیژتربکەمەوەوتێکستەکەم توندتربکەم بەئاراستەی پارتی وبارزانی دا، هەرلەوچوارچێوەیەشدا،هەقی خۆمە بپرسم: ئاخۆ پ.د.ک:ڕونتر بڵێم بنەماڵەی مسحود بەرزانی وەک تاکە بنەماڵەو تاکەحزب،لەسەرئاستی هەرچوارپارچەکەی کوردستان چ بەرژەوەندیەکی
لەگە ڵ دوژمنی گەلەکەیدا هەبێ؟!! بەجۆرێک ئەوبەرژەوەندیەهێندە باڵا بێ کەبتوانی بۆڕایی کردنی ئاکەپەو تورکەکان، خۆرئاوای ووڵات داببڕی وە یاخود بیەوێ دایبڕێنێ لەباشوورو پارچەکانی تری ووڵات، کەئەمە بەلای هەرتاکێکی ئێمەی کوردهڵێی سوورە!!
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهەرچوار ووڵاتی ئیقلیمەوە، بەئێران و عێڕاق وسوریاو، تەنانەت بەخودی ئەردۆغانەکەی ئازیزیشەوە، بەدرێژایی مێژوو،سەرەڕای هەوڵدانیان بۆسڕینەوەی ناسنامەی کوردوکوردستان و تەعریب وئەنفال و کیمیاباران و..هتد...بەڵام نەیانتوانی لەسەرسنورەکانی کوردستان خەندەق لێبدەن و پارچەکانی کوردستان بۆهەتا هەتایەلەیەکتر داببڕێنن کەچی ئێستا بارزانی ووڵاتی هەڕاج کردووەوخەریکە ئەوکارە ئەکا،کە ئەوان نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن.
بەڕاستی من تێناگەم ئەم پیرەپیاوە،هەربەڕاستی دەیەوێ خیانەتێکی گەورەتر لە31ئاب
بەرپا بکاتەوە یاخود خەڵەفاوە؟لەکاتێکدا هەموومان چاوەڕێی دەرفەتێکی لەبارین بۆئەوەی
دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنین،یاخودهیچ نەبێ هەوڵبدەین لەوچوارچێوەیەداهەوڵەکانمان چڕتربکەینەوەبەئاڕاستەی خولقاندنی ژینگەیەکی سیاسی لەبارتر، چ لەسەرئاستی
ناوەخۆ و چ بەرەو ڕووی ووڵاتانی ئیقلیمی ودەرەکی تابتوانین خەونە مێژووی و لەمێژینەی میللەتەکەمان چیتر بێنینەدی کەچی لەم دۆخە پڕهەستیارەدا، بارزانی زۆرنا بەرپرسیارانە
دەیەوێ بەم کردارەی دۆخێک بخوڵقێنێ کە بۆنی ماڵوێرانی و شەڕی براکوژی و لەدەستدانی هەمووئەو دەسکەوتانەی لێدێ کەکورد سەدەیەکەخوێنی بۆئەڕێژێ ولەپێناوی دا خەبات ئەکات. هەربۆیە من لێرەوە داوا لە هەمووگەلی کورد بەگشتی وسەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەکان لەسەرساحەوگۆڕەپانی سیاسی هەرچوارپارچەکەی کوردستان وکۆمەڵی مەدەنی دەکەم: کەچیترلەئاست ئەوپرسە، بێ دەنگی هەڵنەبژێرن وشەرمنانەهەڵوێست وەرنەگرن، بەڵکو پێویستەهەموومان ژیرانەتروچاوکراوەترمامەڵە لەگە ڵ ئەم دۆخەدا بکەین ،وەدەبێ ئەوەش بزانن کەئەوپرسە،پرسێکی نەتەوەیی ونیشتمانی ئێمەیەوڕاستەوخۆ پەیوەندی بەتاک بەتاکی کوردەوە هەیە، هەربۆیەش ئەرکی هەموومانەبە دوادچوونی زیاتربۆئەوپرسەیە بکەین وهەڵوێستی جد یمان هەبێ. چونکەبەڕاستی ئەوخەندەقەی بارزانی لەئێستاداخەریکیەتی چیترلەچوارچێوەی گوماندا نەماوەو بەڵکو من وای بۆئەچم ئەمە بەشێک بێ لەوپلانە ستراتیژیەی ئەردۆغان کە بۆداهاتوو دژ بەکورد دایڕشتبێ، پێم وابێ بارزانیش دەیەوێ بەو کردارە ناکوردانەیەی،خۆی بکا بەپاڵەوان و کارەکتەری سەرەکی لەجێبەجێ کردنی ئەوپلان ومەرامەگڵاوەی دەوڵەتی تورک و ئەردۆغانی نەفرەتی، کە ئاماجی لێی لەناوبردنی هەموودەسکەوتە،نەتەوەیی ونیشتمانی وسیاسی کۆمەڵایەتی و ئابوری و فیکری ..هتد..گەلەکەمانە.لەونێوەندەشدا کردارو بەرئەمری بارزانی بۆجێبەجێ کردنی پلانەکەی ئەردغان و تورکەکان، دیارە خۆی لەخۆیدا بەگەورەترین خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لەمێژوودا هەژماردەکرێت وئەوکات بگرەخودی بارزانی و پارتەکەشی لەبەردەم گەل ومێژوو و
ئەخلاقی سیاسیدا بەرپرسیاری سەرەکی دەبن.
لە کۆتا دێڕیشم بۆبارزانی........................
هیوادارم بەوبڕیارە قێزەوەنەی خۆیدا بچێتەوەو داوای لێبوردن لەگەلی کورد بەگشتی بکات و چیترمەسئولانەترو هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی لەم جۆرەدا بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست