کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی دایکی خۆی لێمان کرد‌ به‌ دایه‌ تێرێزا

Wednesday, 12/10/2011, 12:00


 تێرێزا ئەو ژنە کاتۆلیکە مەسیحێیەلە ساڵی١٩١٠ لە مەکەدۆنیای ژێر دەسەڵاتی عوسمانی کۆن لە دایکبووەو تاکو ساڵی ١٩٩٧ لە شاری کەلکووتای هیندستان لە نێو هەژارەکان دا کۆچی دواییکردووە. وەک خوشکە مەسیحێک بەناو بانگ بووە بە هاوکاری ویارمەتیدانی خەڵکانی هەژارو نەخۆش ومنداڵانی هەتیوو لە ڕێگای پرۆژە خزمەتگوزاری ویارمەتیدانە مرۆڤێکانی لە زۆر شوێنی جیهان. موتەر تێرێزا چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە، گرنگترینیان خەڵاتی بالتزان بۆ ئاشتی ،مرۆڤ دۆستی و برایەتی لە نێوان گەلان .هەروەها بەخشینی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵیش پێی لە ساڵی ١٩٧٩.
لە ڕۆژنامەی خەبات و هەندێ سایتی ماستاوچی وقەڵەمفرۆشی سەر بە بنەماڵەی گه‌لفرۆشی بارزانی، نامەی مەسعودم بینی، کە گوایە لەچلەی دایکیا بۆی نووسیوە. به‌ڵام زۆر بە زەقی دیاربوو کە مەسعود لە سەر پێشنیازی چەند مەسینە هەڵگرێکی وه‌ک خۆی، کە لەدەرەوە ژیاون نووسیوێتی. چونکە لە دنیادا واباوە کە کەسانی ناودار و بیرمەند وخاوه‌ن قه‌له‌م لە دوای مردنی دایکیان نامەیەکی پر بەپێزو سۆز بۆ دەنووسن ،که‌ کاریگەری خۆی لە سەر هەستی خوێنەر بەجێ بێڵێ. بەڵام مرۆڤ کە نامەکەی مەسعود دەیخوێنێتەوە، ده‌بینێ که‌ نه‌ته‌نیا هیچ سۆزێکی ئه‌دیبانه‌ی تێدا له‌ به‌ر چاو ناکه‌وێ، به‌ڵکو پڕه‌ له‌ درۆ وده‌له‌سه‌ وقسه‌ی پووچ و پڕیشە لە هەڵەی ئیملایی وزمانەوانی و شتێکی زۆربێ ناوەرۆک و به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشە له‌ به‌رئه‌و هه‌موو درۆیانەی کە مەسعود بۆ دایکی هەڵی بەستووە.‌

مەسعود هەقی خۆیەتی نامە بۆ دایکی بنووسێ، چونکە کوڕی دایکی خۆیەتی. هەر ئەم دایکە زێبارییه‌ی وایکرد کە مەلای باوکی زڕکوڕەکانی وەک سابیر، لوقمان وعوبه‌یدوڵڵە که‌ لە ژنە بارزانییه‌که‌ی بوون، شاربەدەرکات وجێگەیان پێ چۆڵ بکات بۆ مەسعود.ئەوەش بوو هەرسێکیان چونە باوەشی بەعس وئیعدام کران. ئیدریس بارزانیش لە ڕووداوێکی گوماناویدا لە ئاودەستخانەدا مرد..
مەسعوود هەر لە نامەکەیدا گوایە پەیامی وەفاداری و ئەڤینی بۆ گەلی کوردیش دەنێرێ. دیارە لە مەسعود وایە خەڵکی کورد هەرهەمووی وەک خۆی ودایکی نەخوێندەوارن وحسابی ساڵانی شەستەکانی بۆ کردون وئاگایان لەهیچ نی یە..

دایکی تۆ کە دووربۆ لە خەڵک و پیشمەرگە ، کەس نەیدیوە ونەیناسیوە، چۆن دێیت بەم درۆ زلانە لەئێمەی دەکەی بە مووتەر تێرێزاو دەڵێی(لەسەر هەر پ.م وهەژارێکیش سۆزی دایکانەی دەباراند) ئەی بۆچی ئەم دایکەی تۆ فێری نەکردی کوڕی خەڵک نەکوژی وخیانەت لەنەتەوەکەت نەکەی وجەرگی دایکانی ئه‌م گه‌له‌ نەسوزێنی. ئەی ئەو دایکەی تۆبۆچی لەپارەی دزراوی میللەت قەبووڵی دەکات مانگی ١٠٠ هەزار دۆلاری تەقاعدی باوکت وەرگرێ ودایکی شەهیدەکانیش دەبی سواڵ بکەن؟؟!!هەزارپیاوە نێرەمووکەکشتان لێرەو لەوێ کە سوێند دەخۆن، لە جیاتی که‌ بڵێن بەگۆڕی شەهیدان، دەڵێن بە گۆڕی غەشیمان؟؟واته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ جانیان بۆ کورد و کوردستان به‌خت کردوه‌ خه‌شیم و نه‌زان بوون.

هەربۆیەش باوەڕ ناکەم کە خوا نە لە دایک و باوکی تۆرازیبێت و نە لەخۆشت. خودا ده‌بێ بەکردەوەی نامرۆڤانە و نامەردانەی خۆتان مامڵه‌ لەگەڵ ئێوه‌ بکات.
ئه‌تۆ و براکانت ده‌بێ بزانن، ئەگەرچی ماستاوچێکی زۆریش هاتن بۆ تەعزێکەی دایکی خائین ودزو تەزویرچێکی وەک تۆ، بەڵام ئه‌وه‌ عورف و عاداتێکی خێڵەکی ،ئاینی وکوردەواری یه‌ و ئه‌و کاره‌ نابێته‌ نیشانه‌ی پله‌به‌رزی خۆت و دایکت. خەڵکی شاره‌که‌م شنۆش لە ناشتن وهێنانەوەی تەرمی باوکتان دا زۆر خۆیان ماندی کرد، که‌ چی ئێوه‌ به‌ کوشتن و تالانکردنی ئه‌و گه‌له‌ وه‌ڵامی چاکه‌ی من و خه‌لکی شاره‌که‌متان داوه‌ ئەمە له‌ خه‌یانه‌ته‌کانی ئێوه‌ مستێک لە خەرارێکه‌ ئێوە هەمیشە لەبەرامبەر خەڵکی کورد بێ وەفا وسپڵەبوون. ئێوه‌ پێتان وایه‌ که‌ کورد میللەتێکی گەمژەو ناهوشیاره‌ و شتی زوو لە بیر دەچێتەوە. ئێوە بە بنەماڵەوه‌ نه‌ک بۆ گه‌لی کورد، به‌ڵکو هەمیشە بۆ دوژمنانی خەڵکی کورد وه‌فاداری و خۆفرۆشیتان پێشان داوه‌ هەر بۆیەش ئەحمەدی نەژاد، ئەسەدو شۆڤێنێکانی ترسەرەخۆشیان لێ کردن وتۆش سوپاست کردن وەک وەفایەکی تۆ بۆ ئەوان ئەوانیش بۆ تۆ وبۆبنەماڵەکەت. چونکە هەردوو لاتان هەمیشە هاوکاربوون بۆ لێدان لەبزاڤی ڕزگاریخوازیگەلی کورد لە هەموو پارچەکان دا.

مەسعود ناهێنێت ونابات باسی پێزانینی گەل وجیلی نوێ دەکات کە گوایە ئەم هەموو نیعمەتە بە زەحمەت وتێکۆشانی دایکی ئەوبووە. لێرەدا من پێم وایە مەسعود ووڕێنە دەکات، ئەگەرنانەدەبوایە مەسعود ئەم درۆ گەورەیە بەو ئەدەبیاتە لاوازەوە بنووسێ..

ئەگەر تەوسییەی دایکی تۆ هەمیشە برایەتی بوو ئەی بۆچی شەڕی براکوژی هەموو پارچەکانتان کردو ئاخر جاریش ٣١ ی ئابتان کردوو دەبابەی ئەنفالچێ کانتان هێنایەوە، ئەری ئەم دایکەی تۆ ئەوکاتە لە کوێ بوو وبۆچی بەقسەتان نەکرد.
من دڵنیام کە زووربەی هەرەزووری ئەو خەڵکانەش کە لەتەعزێی دایکی تۆبوون لە ژێر فاتیحا خوێننەوە هەزار تف ونەعلەتیان بۆ ناردوون، چونکەئەوان باش دەزانن کە ئەوە ئێوەن خوێنی رەنجی دەیان ساڵەی ئەو انتان کردوه‌ بەکۆشک و ته‌لارو ویلاکانی ئانتالیا وئەمریکا. ئه‌و پارانه‌ی که‌ ئه‌تۆ و کورره‌کان و براکانت ده‌یدە‌ن به‌ ویلا و کۆشک و ته‌لارو له‌ ‌هەولێرهوتێل و فاحیشه‌خانه‌ی پێ ساز ده‌که‌ن، پاره‌ی دایکتان نییه ‌و پارەی دزراوه،‌
دایکێک که‌ کوڕه‌کانی وه‌ک ئێوه‌ په‌روه‌رده‌کردوه‌ با یه‌ک میلیۆن که‌سیش فاتیحای بۆ بخوێنن و که‌سانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش برووسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی بۆ مه‌رگی ئه‌و دایکه‌ بنێڕێ
چۆن خودا لێی ڕازی دەبێت.!!!
مەسعود باسی تەوسییەی دایکە نەخوێندەوارو خێڵەکی کەی دەکات کە لە گوێچکەی دا ماوەتەوە، بەڵی هەر ئەو دایکە بوو تۆی فێری خیانە ت ودزی وچەتەگەری کرد وسێ زڕبرای خۆتی بە ئعدام کردن دا لە پێناو تۆدا.
خۆت وکوڕه‌کانت و دایکت بە پارەی دزراوی میللەت، لەئەوروپا و ئامریکا چارەسەری خۆی دەکه‌ن، به‌ڵام بە ناز جەوادەکانیش لەبەربێکاری وهەژاری خۆیان دەسووتێن وکۆتایی بەژیانیان دێنن. ئه‌مه‌یه‌ ئاکامی ئامۆژگاری دایکتان؟؟؟
مەسعود باسی پشت ئەستووری بە گەلی کورد ،یەکڕیزی، خەبات،تێکۆشەرانی دڵسۆزی گەل ،ئاشتی وقەدەم هاوێژتن دەکات، منیش دەڵیم::
ئێوە یەکریزیتان نەویستووه‌ بەڵکو هه‌میشه‌ تێکدەربوون، پشت ئەستوور نەبوون بە گەل، بەڵکووپشت ئەستووربوون بەدوژمنانی کورد ومخابەراتی ئیقلیمی دژبە کورد.
خەباتتان نەکردوه‌ هەمیشە بە ناوی فشەکوردایەتی وەبە نەهێنی وبە ئاشکرا جاش وکرێگرتە بوونە، هەمیشە تێکۆشەرانی دڵسۆزتان بە ئاشکرا و ژێربەژێر تێرۆرکردووە.
دێی باسی قەدەم هاوێژتن دەکەی،منیش دەڵیم قەدەمی ئێوە بۆکورد قەد بە خێر نەبووه‌ ناقه‌ده‌مبه‌خێر.!
لە کۆتایی دا دەڵێم کوردی هۆشیار وشەرەفمەند فاتیحا بۆدایک وباوکی تۆ ناخوێنێ وناڵیت خوا لێی ڕازیبێت، چونکە هەر ئەو دایک و باوکەت تۆیان فێری دزی وخیانەت وکورد کوژی کرد.

ڕۆژهەلاتی کوردستان/شنۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە