جــەژن بۆكێیە؟
Friday, 18/09/2009, 12:00
واڕەمەزان بنەوبارگەى پێچایەوەو ڕۆژوو و تەراویح و بەربانگ و شەوانى قەدر لەگەڵیا ماڵ ئاواییان كرد تاساڵێكى تر، سەركەوتو و براوە ئەوكەسەیە كەڕەحمەت ولێخۆشبوون وڕزگاربوونى لەئاگر بەدەست هێنا، خەسارۆمەندو شەرمەزارو پەشیمان ئەوكەسەبوو كەتاوانى تیائەنجام داو سوكایەتى بەرانبەر دەكرد ڕێزى نەگرت!خۆزگە دەمانزانى كێ كارەكەى وەرگیراوە تاپیرۆزباییان لێ بكەین، كێش بێبەشەو دەركراوە تاپرسەو سەرەخۆشى لێبكەین. جەژنى ڕەمەزان جەژنى ڕۆژووگرانە ڕۆژى دەم كرانەوەیانە، خۆشى وشادیانە بەهۆى سەركەوتنیان بەسەرنەفس و شەیتاندا، شادى دەردەبڕین كەوەڵامى بانگەوازى خوایان داوەتەوەو بانگەوازى شەیتانیان پشت گوێ خستووە، ڕۆژووگر جگەلەوەى كەهەمووئێوارن كاتى بەربانگ لەخۆشى وشادیدا بووە بەڵام لەجەژنى ڕەمەزاندا سەربەرزوسەرفرازە چونكە ئەم جەژنە بەهۆى تەواوبونى مانگى ڕۆژووانە و تایبەتە بە ڕۆژوگران، هەروەك جەژنى قوربانیش بەهۆى سەفەرى حەجەوەیە، جگە لەجەژنەگەورەكەى ڕۆژى دوایش كەڕەزامەندى خواوەندو بەهەشتەكەیەتى، دیارەڕۆژانى جەژنیش كاتى خواردن و خواردنەو وگەردن ئازادی یە و گەرم كردنى بازاڕى خزمایەتى و برایەتى یەخۆشى دەربڕینە نەك ئەنجامدانى تاوانەكان و كارى حەرام و سفورى و تێكەڵاوى ئافرەتان و شت گرانكردن و ترەقەى مناڵان و...هتد، بەڵێ جەژنى ڕەمەزان ڕۆژى خۆشى ڕۆژوو گرانە كەمانگێك بوو ڕۆژانە دەمیان بەسرابوو ئیتردەمیان كرایەوە لەشتەحەڵاڵەكان، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنج و تێڕامانە ئەوانەن كەبەڕۆژوونەبوون و تەنانەت سوكایەتیشیان پێ كردووە لەهەموان زیاتر بەپەلەن بۆهاتنى جەژن و بەزم و هەراى بۆ دەكەن! لەكاتێكدا ئەوانە هەمووڕۆژێك هەرجەژنى خواردنیان بووە و بێتاقەت نەبوون لە هاوڕێیەتى شەیتان!وەبۆئەوكەسانە هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێ مەگەرتەنها هەلى ئەو ڕۆژە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى تاوانى زیاتر، وەهەندێك لەدەزگا حیزبى وڕاگەیاندنەكانیان پڕوپاگەندە وبەزمى خۆیانى پێ گەرم دەكەن كە پێشتر ڕێزى ئەومانگەیان نەگرتوە وچونكە بەناو زۆر پێشكەوتوون هەرحیسابیشیان بۆنەكردبوو وەك مافى بەرانبەریش، كەچى لەجەژندا شادى دەردەبڕن و مژدە بە هاوڵاتیان دەدەن كەبەبۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزەوە لەهۆڵى (؟!) بەبەشدارى گۆرانیبێژان ئاهەنگى تایبەت سازدەكرێت..!! (پەنا بەخوا لەم ڕێزگرتن و پیرۆزى یە كەلەراستیدا گاڵتە پێكردن و خۆگێل كردنە)، لەكاتێكدا ئەو پێشتر بەردەوام لە ئاهەنگدابووە!ڕێك بەدەردى ئەوكەسە چووەكە پێش ڕەمەزان دەیگووت: مژدە مژدە بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزەوە چێشتخانەكەمان كراوەیە!!دیارە كەپێچەوانەكەى ڕاستەئەگینا جەژن بەحەرام پیرۆز نابێت، جەژنى ڕەمەزانیش خۆشى وشادى یە بۆڕۆژووگران چونكە ڕۆژى خۆیانە، شەرمەزارى وپەشیمانى بۆشەیتان و شوێن كەوتوانى . ئەوا جەژنى ڕەمەزان جارێكى تر هاتەوە......بەمزگێنى و جەژنانە و نیعمەت و خەڵاتەوە
با دروشمەكانى خوا گەورە بن بەلاتەوە........هەركەس ڕێزیان لێبگرێ تەنها ئەودەیباتەوە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست