ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی شه‌ڕی زاپه.
Monday, 23/02/2009, 12:00
له ڕۆژی 21ی مانگی فێوریه‌ی ساڵی 2007، به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیه، به ئامانجی داگیر کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا، له باشوری کوردستان، هێرشیان کرده سه‌ر هه‌رێمی زاپ، به‌ڵام ئه‌و هێرشه بوو به ڕسواییه‌کی گه‌وره بۆ ئه‌رته‌شی تورکیه و له ئه‌نجامی 9 ڕۆژ شه‌ڕ دا، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه، سه‌رکه‌وتنێکی مێژووییان تۆمار کرد.
شه‌ڕی زاپ، یه‌کێکه له‌و شه‌ڕانه‌ی که له مێژووی شه‌ڕی پاراستنی ڕه‌وای گه‌لی کورد دا، ناوبانگی ده‌رکردووه.
ئه‌و شه‌ڕه به پێی پیلانه‌کانی بڕیاڕگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له ئانکارا و به هاوکاری پارتی ئاکه‌په و چه‌ندین لایه‌نی هه‌رێمی و ناونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه چوو.
ڕژیمی تورکیه هه‌وڵی ده‌دا که سه‌ره‌تا چیاکانی زاپ له بادینانی باشووری کوردستان بگرێته ده‌ست و دواتریش بۆ داگیر کردنی چیاکانی قه‌ندیل بکه‌وێته ڕێ. هه‌ر به‌و ئامانجه‌ش فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا، به خه‌ستی ههرێمهکانای پاراستنی مێدیایان بۆمباران کرد و دواتریش وه‌ک ئامانجی یه‌که‌مین، به هه‌زاران سه‌رباز له چه‌ندین لاوه به‌ره‌و داگیر کردنی چیای ره‌ش وه‌ڕێ که‌وتن. به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مینی ئه‌و شه‌ڕه دا 22 سه‌رباز و سهرفهرماندارێکی تورک کوژران و به ده‌یان بریندار و که‌لکی دیکه‌ش له ناو به‌فر دا به جی مان. ده‌وڵه‌تی تورک که ده‌یهه‌ویست هه‌رێمی زاپ گه‌ماڕۆ بدات، به ڕێگای ئه‌و تانکانه‌ی که له ساڵه‌کانی 90 به‌و لاوه له هه‌رێمی ئامێدی به جێ کراون، ویستیان زاپ گه‌ماڕۆ بده‌ن. به‌لام خه‌ڵکی وڵاتپاریزی بادینان و به تایبه‌تیش خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی شێڵادزێ، گیانی خۆیان کرده قه‌ڵخان و له سه‌ر جاده‌کان پێشیان به تانکه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا گرت. به‌م جۆره گه‌ل و گه‌ریلا، له باکور و باشوور بوونه یه‌ک و پیلانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیان پووچه‌ڵ کرده‌وه.
ئه‌رته‌شی تورک، له ڕۆژی دوویه‌می ئه‌و شه‌ڕه دا، ئه‌مجاره‌یان ناوچه‌کانی شکهفتابریندارانی به ئامانج گرت. به‌ڵام له‌و هێرشه‌ش دا هیچ ئهنجامیکیان وه ده‌ست نه‌هێنا و ته‌له‌فاتی سه‌ربازانی تورک، ڕۆژ به ڕۆژ ڕووی له زیاد ده‌کرد.
دوای ئه‌و تێکشکانه، ئه‌رته‌شی تورک له رۆژی سێیه‌مین دا، له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی چومچۆ، ده‌ستی به هیرش کرد. به‌ڵام له‌وێش ته‌رمێکی زۆر له سه‌ربازانی تورک به عه‌رد دا که‌وت و له ناو به‌فر دا به جێ مان. هه‌ر له‌و ڕۆژه دا بوو که هه‌لیکۆپتێرێکی تورکیا له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه که‌وته خوار و له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌ییش دا ئه‌و ڕووداوه ده‌نگی دایه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چاپه‌مه‌نی و ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تی تورک بانگه‌شه‌ی کوژرانی ژماره‌یه‌ک زۆر گه‌ریلایان ده‌کرد، به‌ڵام له راستی دا تورکیا، به ده‌یان کوشته و بریندار و که‌ره‌سته‌ی جه‌نگی لێ به جێ ما و دوای 9 ڕۆژ شه‌ڕێکی دژوار، به ناچار به‌ره‌و دواوه پاشه‌کشه‌ی کرد. له‌و شه‌ڕه دا ته‌نیا 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه، ژیانیان له ده‌ست دابوو.
تێکشکانی ئه‌رته‌شی تورک له به‌رامبه‌ر هیزه‌کانی گه‌ریلا له ماوه‌یه‌کی وه‌ها کورت خایه‌ن دا، وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌ک نرخێندرا و چه‌ندین ئاواز و گۆرانی لێ ساز کراوه و هه‌مێستاکه له سه‌ر زاری ژن و منداڵ و گه‌وره و بچوکی کورد، دهگوورێتهوه. گۆرانی زاپ هه‌روه‌ها، ئاوازی پڕۆپاگه‌نده‌کانی پارتی ده‌ته‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌داری له باکوری کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست