ئاسۆمامەندى فایل دارسوكایەتى بەكوڕەشەهیدێك كرد
Friday, 30/07/2010, 12:00
ئاسۆمامەندى خاوەن فایلى } مخابەرات{كەسەرپەرشتیارى مەڵبەندى (3)ى ڕێكخستنى هەولێرەسوكایەتى بەكوڕەشەهیدێك كرد.شەهیدجێگاى ڕێزلێنانەوئێمەهەمولایەكمان خۆمان بەقەرزارى شەهیدەكانمان دەزانین وەشانازیشیان پێوەدەكەین چونكەئەم دەسكەوتانەى كەبۆگەلەكەمان بەدیهاتون وەك حكومەتى هەرێمى كوردستان وپەرلەمانى كوردستان گشتى لەسایەى خوێنى شەهیدان بووە.لەڕۆژگارێكداچەكى شەرەفیان كردەشان وڕوویان لەشاخەسەربەرزەكانى كوردستان كردلەپێناوبەرگریكردن لەمافەنەتەوایەتیەكان كەئامادەبون بەسكى برسیوگیرفانى بەتاڵ دژى ڕەفتارفاشیستەبەعسیەكان بجەنگن كەبچوكترین مافیان بەگەلەكەمان ڕەوانەدەبینى وڕۆژانەسوكایەتى بەگەنجوپیرەكانمان دەكراوراپێچى زیندانەكانى دائیرەى ئەمن ومخابرات دەكران وكەرامەتیان دەشكاندن. شەهیدەكانمان ئەم واقیعەیان قبوڵ نەكردووڕێگاى مان ونەمانیان هەڵبژاردلەپێناومافەڕەواكانى گەلەكەمان .ئەم كاتەى شەهیدەكانمان چەكى شەڕەفیان كردەشان وبەرەوچارەنوسێكى نادیارڕوویانكردەشاخەكان ماڵ ومنداڵەكانیان ناخۆشترین ژیانیان دەگوزەراندوچەندین خێزانیان لەزیندانەكاندازیندانى كرابون.بۆیەئەركى سەرشانى هەمووكوردێكى بەشەڕەفەڕێزلەكەسوكاروبەتایبەت منداڵەشەهیدان بگرن وحكومەت لەهەمووبووارەكانداكارئاسانیان بۆبكات.بەڵام جێگاى داخە ئێستاش كۆنەمخابرات وبەعسیەكان بەهەمان چاوى پێشوسەیرى كوردووكەسوكارى شەهیدان دەكەن وبەدووژمنى سەرسەختى خۆیان یان دەزانن .كوڕەشەهیدێك بەناوى (شوان)ماوەى چەندساڵێكەلەناومەڵبەندى (3)ى هەولێر وەك كارمەندكارى دەكردووكرابوبەقاوەچى مەڵبەندكەمانگانەموچەكەى (200000)دینابو وەبەخێوكردنى دایكوبراوخوشكەكانى لەئەستۆبولەم ماوەیەدالەلایەن }ئاسۆمامند{ى خاوەن فایلى مخابرات سوكایەتى پێكراودەركرا.تاكەتاوانى ئەم كوڕەشەهیدەئەوەبوكەلەكاتى دەوام (نەحلى لەپێدابووە)لە
سەرئەوەدەركرا. ئاسۆ سورى خاوەن مەلەفى موخابرات دەبووایەئەوەى لەبەرچاوبگرتبایەكەخۆى خاوەن مەلەفى مخابرات بووكەسیش پێى نەگوت لەپشتى چاوت دووبرۆیەكەفایلەكەى بەسەدان خیانەتى گەورەى تێدابودژبەگەلەكەمان .ئەم گەورەمخابرات ە وەك لەفایلەكەیداهەیەلەلایەن كەسێكى مخابرات بەناوى (فازیل عبود)كەبە(حلوش ناسراوەكارى سێكسى لەگەڵداكراوەتاكوبەتەواوى ببێت بەدڵسۆزى مخابرات و بەعس.دوواى ئەم هەموخیانەتەى لەگەڵ گەلەكەمانى كردووەلەجیاتى ئەوەى بدرێتەدادگاوتۆڵەى ئەم خیانەتانەى لێبكرێتەوەلەكۆنگرەكرابەئەندامى یەدەگى مەكتەبى سیاسى .ئەم پاڵەوانەى خاوەن فایلى مخابرات كاندیدى (كۆسرەت ڕەسوڵ) بوو.حیزبێك فایل دارى واى لەمەكتەبى سیاسى بێت چارەنوسى بەرەوكوێ دەچێت؟؟؟ لەكۆتایدادەڵێین ئافەرین كۆسرەت ڕەسوڵ بۆخۆتوكاندیدت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست