بەهاوكارى ئێران پارتى فەوجى تایبەت لەسەرسنورەكان دژى پژاك و پەكەكە دەكاتەوە
Saturday, 10/09/2011, 12:00
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پلانێكى دووقۆڵى پارتى و ئێران بۆ بڵاوەپێكردن و لێدانى پژاك و پەكەكە بڵاودەكاتەوە.
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// نێچیرڤان بەرزانى لەدوا سەردانیدا بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕێكەوتنامەیەكى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە گرێداوە سەبارەت بە دروستكردنى چەند فەوجێكى تایبەتى پاراستى سنورەكان لەناو هاوڵاتیانى سنورەكانى هەرێمى كوردستان بۆ بڵاوەپێكردنى هەردوو لایەنى ئۆپۆزسیۆنى چەكدارى ئێران و توركیا پژاك پەكەكە بەناوى شەڕى عەشیرتەكان لەگەڵ حیزبەكانى ئێران و توركیا//.
ئەو زانیاریانەى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەئاشكرا دەكەن// ئەو هێزەى كە دروست دەكرێت بەپێى ڕێكەوتنامەكەى جێگرى سەرۆكى پارتى و بەرپرسانى ئێران، ناویان هێزى "بەرگرى سنور"ە و سەرۆك عەشیرەت وكویخا وشیخەكانى ناوچە جیاجیاكانى سنورەكانى كوردستان دەبریت بەریوە.
وە// ڕێكەوتنەكە ئەوەشى تێدا ئاماژە كراوە كە مووچەى ئەو هێزانەى تاماوەى 3 ساڵ لەسەر كۆمارى ئیسلامى ئێران دەبێت، ئەو وڵاتەش هەموو هاوكاریەكى سەربازیان دەكات، لایخۆشیانەوە بەم كارە پارتى و یەكێتى پارەیەكى زۆریان لاى ئێرانەوە دەستكەوێت،وە بەم هەنگاوەى ئیران شەریكى ناراستەوخۆ لەنیوان كوردەكانى عیراق وپارچەكانى ترى كوردستان دروست دەكات و پارتى ویەكیتیش خۆیان لەبەرپرسیاریەتى ئەوشەرە دەدزنەوە و دەبیتە شەرى عەشیرەتەكان وپەكەكە وپژاك//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەشى دەستكەوتووە// پارتى یەكلایەنە لەگەڵ ئێران ئەو ڕێكگەوتنامەیەیى مۆركردووە یەكێتى نەچووتە ناوى، بەڵام بەهۆى بەشداریكرنى یەكێتى لەگەڵ پارتى لە حكومەتدا و بوونى ڕێكەوتتنامەى ستراتێژى یەكێتى ناچارە پابەند بێت بەو ڕێكەتنامەیەیى نێوان پارتى و ئێران//.
|| بۆچارەسەرى كێشەى سنورەكان نیچیرڤان بەرزانى بەنوێنەرایەتى پارتى چوویە ئێران و واش بڕیارە بۆهەمان كێشە لەماوەى ئایندەیەكى نزیكدا سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى ئەو وڵاتە بكات ||.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست