سه‌رۆک جاش و تالانچیهک ، کوردستان ده‌کاته ولاتێکی سه‌ربه‌خۆ..کوده‌تا پیرۆزه!.
Saturday, 21/05/2011, 12:00
به کورتی سیاسه‌تی گه‌وجاندن ئه‌گه‌ر تادوێنێ به نهێنی له ژووره تاریکه‌کان مۆنتاج ده‌کرا و به‌ناو خه‌ڵکیدا بلاو ده‌کرایه‌وه ، ئیمڕۆ دیکتاتۆره‌کان به ناچاری خۆیان هاتوونه‌ته مه‌یدان و بێ شه‌رمانه خه‌ڵکی ده‌گه‌وجێنن.
بنعه‌لی و موباره‌ک رێگا و سیناریۆ نه‌ما بۆ نمایش پێکردنی سیاسه‌تی گێلکردن و فیل لێکردن له خه‌ڵکی راپه‌ڕیو ، جار جاره مرۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌نده به زه‌لیلی ده‌دی ، به‌زه‌یی پێیان ده‌هاته‌وه. ئێستا عه‌لی ساڵح و قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د ، له ده‌ڤه‌ره‌که هه‌مان سیناریۆی گه‌وجاندنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیو نمایش ده‌که‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی په‌ندێکیان له‌و دوانه‌ی پێش خۆیان وه‌رگرتبێت.
خه‌ڵک ده‌کوژن به خوێنساردی ، ده‌یانگرن و ده‌یانبڕن و پێشیان ده‌لێن: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ!. ئیمرۆ گه‌لانی سوریا به‌یه‌کده‌نگ به به‌شاریان ووت: ناکرێت گفتوگۆ له سایه‌ی لوله‌ی تفه‌نگ ئه‌نجام بده‌ین ، پێیان وت: گه‌مه‌که " گه‌وجاندنه"که کۆتایی هات.
له هه‌رێمی کوردستانیش که ده‌قا ودهقیش نه‌بێت ، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌که زۆر به‌و ولاتانه‌ی ده‌وروپشت ده‌چێت، ئه‌وانه‌ی جیاوازی ده‌بینن خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و ده‌گه‌وجێنن ، ئه‌وه‌تا ئۆباما دوێنێ وتی: گۆڕانکاری بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناڤین به‌ڕێوه‌یه مه‌حاڵه به‌ری پێبگیرێت ، چیدیکه ئێمه نابینه پشتوپه‌نای دیکتاتۆره‌کان.
مه‌سعود بارزانی هیچی که‌متر نه‌کردووه له تاوان ئه‌گه‌ر به‌رواردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و بنعه‌لی ئه‌وانی دیکه ، رووه‌کانی ویکچوون ئه‌وه‌نده‌ن که بڵێین : چه‌نده لێکدهکهن.
مه‌سعود باسی ئاواکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات ، له کاتیک:
1- ده‌ستی سووره به هه‌زاران گه‌نجی کورد له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ.
2- ده‌ستی سووره به 3600 لاوی کوردی باشور و ئه‌وه‌نده‌ش له باکور ، ئه‌م ژماره‌یه خۆی بۆ رۆژنامه‌کانی تورکیا ئاشکرایکرد . وتی: ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی تورک به کوشتداوه.
3- ده‌بابه‌ی به‌عسی هێنایه‌وه کوردستان.
4- ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاکوانی مه‌ده‌نی تیرۆرکردووه.
5-تالانکردنی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی کوردستان ، سه‌ده‌ها دۆکۆمێنت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
باشه ئه‌گه‌ر که‌سیک تیرۆریست و تالانچی بێت ، ده‌توانێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دیموکرات ئاوابکات؟ له‌و باوه‌ڕیدا نیم که‌سیکی خاوه‌ن باکگراوندێکی سیاسی بێت ، به مه‌سعود بارزانی باوه‌ڕبکات و یا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بڕوا بکات ،خاوه‌ن کهسێتیکی له‌و جۆره بتوانێت ده‌وڵه‌تێکی نیوه سه‌ربه‌خۆش ئاوابکات.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کات ئه‌ی بۆچی ئه‌و بانگه‌شانه زۆر ده‌لێته‌وه؟.
به کورتی و به‌کوردی ، مه‌سعود بارزانی وه‌ک هاوشێوه‌کانی له سه‌رۆکه دیکتاتۆر و خوێنڕێژه‌کان ، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی راپه‌ڕیو و نارازیی بگه‌وجێنێت و تا بتوانێت خۆی له "گۆڕان"ێکی حه‌تمی رزگار بکات.
مه‌سعود بارزانی ده‌بێ واز له دوو ده‌سته‌واژه بهێنێت : یه‌کێکیان "کوده‌تا"یه ، ئه‌وه‌ی دیکه "ده‌وڵه‌تی کوردی" ییه.
بۆ یه‌که‌میان پێیده‌ڵێین: به‌ڵێ خه‌ڵکی کوردستان کوده‌تا ده‌کات ، کوده‌تا به‌سه‌ر ناعه‌داله‌تی و به‌سه‌ر دزی وتالانییهکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، کوده‌تا ده‌کات به‌سه‌ر دام و ده‌زگا تیرۆریستتهکانتان ، کوده‌تا ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ستونه‌ستی جاشایه‌تیتان ، کوده‌تا ده‌کات به‌سه‌ر کۆیلایه‌تی ، کوده‌تا ده‌کات به‌سه‌ر سیسته‌می مافیای بنهماڵهییتان ، هیچ له‌و کوده‌تایه پیرۆزتر نییه ، باکه‌س ئه‌و وشه به نه‌نگی نه‌زانێت ، به‌لکو کوده‌تای سپی ئامرازیکی کاریگه‌ره بۆ له نێوبردنی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری تۆتالیتارییه‌کان.
مه‌سعود ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه به‌کاربهێنیته‌وه ، ئه‌مجاره خۆی دهگهوجێنیت ، جونکه با سه‌یرێکی ده‌وروبه‌ری بکات ، ئه‌وه‌تا میسر و تونس له سایه‌ی کودهتاێکی سپی ژیانیکی سپی و ئاسۆیه‌کی رووناکیان له‌به‌رده‌م خۆیان کرده‌وه.
بۆ وشه‌ی دووه‌م که ده‌وڵه‌تی کوردییه ، که زۆرجاریش ناویرێت به ئاشکرا بیلیت ، هه‌ربۆیه باس له باشوری سودان ده‌کات ، پییدهلێن: به جاش و تالانجی ولاتی کوردان ئاوا ناکرێت ، بۆ ئه‌و کاره گرنگه که ئامانجی هه‌موومانه به مرۆڤ ده‌کرێت ، نه‌ک به نیوه مرۆڤ و نیوه ئه‌قڵێکی وه‌ک مه‌سعود بارزانی.. بۆ له‌مه‌ودوا خۆگه‌وجاندن ده‌بێته سه‌ردێری ناساندنی کهسێێتی مه‌سعود بارزانی.. که‌سێک ئاماده نه‌بێت بکوژانی 17 ی شوبات ته‌سلیم بهدادگاکهی خۆی بکات چۆن ده‌وڵه‌ت دورست ده‌کات ، چۆن به‌ر له کوده‌تای دادێی خه‌ڵکی کوردستان ده‌گرێت؟!.. شه‌رمه بۆ مه‌سعود بارزانی باس له ده‌وڵه‌تی کوردی بکات ، کاتێک له سه‌رێ ره‌شدا باره‌گای میتی تورکانی لێ بێت ، له‌وه زیاتر هه‌وڵی گهجاندنی خه‌ڵکی کوردستان مه‌ده ، چونکه پرۆسه‌که ئیرتدادی بۆ خۆت ده‌بێت ، حهماقاتی زیاتری به‌دواوه ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست