کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وت.. کێ کێ ده‌گه‌وجێنێ؟!

Monday, 06/06/2011, 12:00


 نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ ته‌ک به‌کارهێنانی " درۆ و دراو" ی ده‌سه‌لات، چه‌مکی "گه‌وجاندن"یشی به‌کار هێناوه‌ ، که‌ هه‌میشه‌ وه‌ک رووه‌تێکی بنه‌ره‌تی له‌ کاروکرده‌کانی ده‌سه‌ڵات باسی لێوه‌ده‌کرد. منیش ئه‌م گه‌وجاندنه‌ ده‌خه‌مه‌ نێو باسه‌که‌مه‌وه‌ , دیاره‌ ئه‌و ناساندنه‌ له‌ لایه‌ن خودی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ زۆر ته‌ندورسته‌ کتومت پێناسه‌ی ئه‌وانی پێده‌کرێت..
گه‌و‌جاندنی خه‌ڵکی کوردستان، کرده‌یه‌ک بۆ نیو سه‌ده‌ زیاتره‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ ، کۆمه‌ڵی که‌س له‌ ژێر ناوی پێشمه‌رگه‌ و یاکوردستان و یا نه‌مان خه‌ڵکیان ده‌خسته‌ نێو دوو هه‌ڵبژارده‌ یا کوردیت و یا نا ، به‌ده‌ر له‌م دوو رێگایه‌ رێگای دیکه‌ نه‌بوو ، ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ش که‌ هه‌ردووکیان دورستکراوی ده‌ستی خۆیان بوو ،‌ له‌دواجاردا ده‌رئه‌نجامه‌کانی شکستی و ئاواره‌بوون و هه‌ژارکردن و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ هه‌مووشی گرنگتر خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لێکه‌وته‌وه‌.
ده‌سه‌ڵات ، له‌ دوای راپه‌ڕینه‌شه‌وه‌ به‌ هه‌موو هێزێکییه‌وه‌ له‌شاردا کرده‌ی گه‌وجاندنی تا 17 ی شوبات درێژه‌ پێدا و ، درێغی نه‌کرد له‌ به‌رهه‌مهێنانی سکستی زیاتر ، ئاخر سه‌یر نییه‌ مه‌سعود بارزانییه‌ک ده‌ستی سووره‌ به‌ خوێنی ده‌یان هه‌زار لاوی کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه‌ پیرۆز بکرێت؟!. جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ویش نیو سه‌ده‌یه‌ ‌ له‌ گه‌و‌جاندنی خه‌ڵکی له‌شاخ و شاردا ژیانی ناسیاسی به‌ڕێوه‌ده‌با ، تا شه‌ڕ گه‌یشته‌ به‌رده‌رکی یا نێوماڵی ئیدی مه‌عده‌نه‌ راسته‌قینه‌که‌ی وه‌ده‌رکه‌وت که‌ چ دڕنده‌یه‌که‌ بۆ گیانی مرۆڤه‌کان.
ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ده‌سه‌لات خه‌ڵکی گه‌وجاندبێت، که‌ دیاره‌ راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ، ئه‌وا ئیمڕۆ ئێمه‌ش به‌ خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵیین: ده‌سه‌ڵات له‌ خه‌ڵکی بێ ئومێدبووه‌ و له‌ 17ی شوبات ماسکی خۆشمرۆڤی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ی له‌ رووی قێزه‌وه‌نی هه‌لماڵی و پێی وت: تۆ دڕنده‌یت ، هیچ که‌متر نیت له‌ قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د ، ده‌ڵێین: ئێستا له‌ ئێوه‌ بێ ئومێد نه‌بووه‌ و که‌وتۆته‌ گه‌وجاندنی ئۆپۆزیسیۆن ،باشترین به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌تا خۆی به‌سه‌رکه‌وتوو ده‌زانێت و کرده‌ی ئه‌و ده‌ست و ئه‌م ده‌ستتان پێده‌کات.
له‌ شه‌ممه‌وه‌ بۆ چوارشه‌ممه‌ و له‌ چوارشه‌مه‌یشه‌وه‌ بۆ شه‌ممه‌یه‌کی دیکه‌، تا شه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌فته‌ بمێنیت گه‌وجاندنی ئێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ دنیادا ئه‌گه‌ر گفتگۆ بکرێت ، ده‌بێ له‌ نێو خشته‌یه‌کی زه‌مه‌نی سنوردراو و دیاردا جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه‌ ، ناکرێت ئێوه‌ ببن به‌ به‌شیک له‌ کرده‌ی گه‌وجاندنه‌ی ده‌سه‌ڵات که‌ پێشتر به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به‌کاری ده‌برد ، ئێستاش ئیوه‌ی پێده‌ئاژوێت!.
که‌ خوێنی سڤیل له‌ خۆپیشاندانه‌کان رژا له‌ لایه‌ن هه‌رده‌سه‌ڵاتێک له‌ دنیادا شه‌رعییه‌تی نامێنیت ، ئه‌مه‌ ئێستا بۆته‌ عورفێک له‌ نێو یاساکانی نێو نه‌ته‌وه‌یی شوێنی خۆی به‌ جددی گرتووه‌ . له‌ لیبیا خوێنرژا ، قه‌زافی شه‌رعیه‌تی نه‌ما ، له‌ یه‌مه‌ن و سوریا پێشتریش له‌ تونس و میسر ، کاتێ خوێنی هاولاتیان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ سه‌رداوا ره‌واکان حه‌لالکرا ، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ و پێشتریش له‌لایه‌ن خودی خه‌لکه‌که‌وه ، دیکتاتۆره‌کان ‌ شه‌رعییه‌تیان لێسه‌ندرایه‌وه‌.
موباره‌ک و ئێستاش به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یانه‌‌ویست رووی قێزه‌وه‌نیان سپی بکه‌نه‌وه‌ ، داوای گفتوگۆیان له‌ ئۆپزسیۆن ده‌کرد ، به‌لام دیاره‌ هه‌ر زوو لای خه‌ڵکی ره‌تکرایه‌وه‌ و به‌یه‌ک ده‌نگ وتیان: چۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێک داده‌نیشین رشتنی خوێنی هاوڵاتیان حه‌لال ده‌کات؟!.ئه‌وه‌تا ئیمڕۆ ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس هه‌واڵی ره‌تکردنه‌وه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بڵاوده‌که‌نه‌وه و ، تێکڕا ده‌ڵێن: ده‌بێ شه‌قام قسه‌ی خۆی بکات‌.
ئێوه‌ ئێستا بێ ئه‌وه‌ی بزانن ،ده‌تانگه‌وجێنن، رووی ره‌شی ده‌سه‌لاتی گه‌نجکوژی وڵاته‌که‌مان له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سپی ده‌که‌نه‌وه‌ ،ئاخر ئه‌وان پێش چه‌ند مانگێک ژیانیان لێببوه‌ دۆزه‌خ و جورئه‌تی هیچیان نه‌مابوو ، به‌ هیمه‌تی ئێوه‌ ئه‌وه‌تا ده‌ستی سووریان به‌ خوێنی شه‌هیدانمان ، ده‌سڕنه‌وه‌ و ده‌ستیان ده‌خه‌نه‌ نێو ده‌ستی قێزه‌وه‌نیان.
خه‌ڵکی کوردستان ‌ دڵنیایه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بڕوات ، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌گه‌ل ده‌سه‌لات ده‌یکه‌ن جگه‌ له‌ کاتکوشتن هیچ گۆڕانکارییه‌ک ناهێنێته‌دی . بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خوێنڕێژ و تاڵانچییه‌ درێژده‌کاته‌وه‌ ، ‌ ئێوه‌ن؟ .. بۆچی بۆ خه‌ڵکی ئاشکراتر نادوێن ، بۆچی پێتانوایه‌ چوارشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ نێو هه‌فته‌کان کۆتاییان دێ ؟ ئه‌رێ ده‌زانن تا دنیا دنیابێ ، هه‌فته‌کان پڕن له‌ شه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ، ئه‌وه‌ی نێته‌دی و بوونی نه‌بێت چاره‌سه‌رییه‌ له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ مافیایه‌ و ئه‌و گه‌وجییه‌ی ئێوه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە