کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ خائین و دز و تاڵانچی ئاشتی هه‌ورامی..

Sunday, 11/04/2010, 12:00


ره‌نگه‌ خه‌ڵکێکی زۆر له‌ کوردستاندا له‌ گه‌ڵ ئه‌و  هۆشدارییه‌ی ئێمه‌ بۆ تۆ و ده‌سه‌ڵاتداران هاوڕابن ، بۆیه‌ ده‌کرێ به‌ناوی خه‌لکی کوردستان پێتبلێین:  ئه‌گه‌ر زه‌ڕڕه‌یه‌ک که‌رامه‌تتان هه‌بێت کاتێ سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌که‌ن ، خۆتان ده‌کوژن. . ده‌یه‌ها ده‌سه‌لاتدار لێره‌و له‌وێ له‌م دنیایه‌دا کاتێ گه‌نده‌ڵی و تاڵانییان لێ ئاشکرا ده‌بێت، خۆیان ده‌کوژن.. ئاشتی هه‌ورامی به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ڤێلایه‌ک به‌ 7 حه‌وت ملیۆن دۆلار ده‌کڕێت و له‌ دژی خواست و ئاواته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و داهاتی نه‌وه‌ی ئێستا وهی دادێ له‌ بۆرسه‌کانی دنیادا بۆ نێچیر بارزانی و خۆی هه‌رزانفرۆش ده‌کات. باشه‌ بۆ نایه‌ت خۆی و ئاغاکه‌ی به‌ مام عه‌لی نه‌وتفرۆش به‌روارد بکات ، ئاخر خۆ مامعه‌لییه‌کانیش مرۆڤن به‌لام مرۆڤی به‌که‌ڕامه‌ت. ئه‌و به‌ره‌نجی شانی خۆی تا 93 ساڵی ته‌مه‌نی به‌مه‌ردانه‌ ژیا. خزمه‌تی شاری سلێمانی کرد و بێ خه‌لوخه‌ش نه‌وتی ئه‌م کۆڵان و ئه‌و کۆڵان ده‌به‌شیه‌وه‌، که‌چی ئاشتی و نێچیری دز له‌ گیرفانی مامعه‌لییه‌کانی ده‌دزن و ده‌یخه‌نه‌ گیرفانی قووڵیان و ڤێلای پیده‌کڕن.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا که‌ "رۆژنامه‌" دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ نێچیر ئه‌نجامدابوو ، خۆی وه‌ک فریشته‌ هه‌ڵخستبوو ، سووکه‌قه‌ڵه‌مه‌کانی نێو "رۆژنامه‌" به‌ مامۆستای گۆڕانکاریان له‌ نێو پارتی بنه‌ماڵه‌ ده‌شوبهاند . به‌داخه‌وه‌ که‌سێکی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی وه‌کو مه‌هدی ناوێک له‌ سایتی سبه‌ی ئه‌وه‌نده‌ مه‌دحوسه‌نای ئه‌و دزه‌ی کردبوو که‌ مرۆڤ ده‌که‌وته‌ گوومانه‌وه‌ ده‌بێ ئێمه‌ ناواقیعی بین و ده‌سته‌که‌وته‌کانی ئه‌و گه‌وره‌دزه‌(نێچیر) نه‌بینین و ئه‌وان ده‌یبینن؟! یا ده‌دردی ماستاوکردنه‌ ئالوده‌ی به‌شێک له‌ نووسه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیش بووه‌.
(http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=2917&AuthorID=49)
ده‌ ئاشتی گه‌وره‌دز و ده‌ڵاڵ و سه‌یری ئه‌و وێنه‌ی مام عه‌لی ‌ بکه و له‌ خۆت و کاروکرده‌وه‌ت رامێنه‌‌ ،ئه‌گه‌ر خۆشت ناکوژیت له‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌ تێر تێر روویخۆت سه‌واق بده‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە