به‌رێوه‌به‌ری ناحییه دڵڕهشهکه..
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
ژن هه‌میشه له زۆربه‌ی رۆمان و چیرۆکه ئه‌فسوناوییه‌کان رۆڵی به‌خشنده و سۆز و خۆشه‌ویستی و داهینان و قوربانی بووه ، به‌ده‌گمه‌ن ژنێک ده‌بینرێت بێ هۆ پڕاوپڕ بێت له رقی ره‌ش.
له بیاره دکتۆر حه‌مه‌ده‌مین خۆبه‌خشانه و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی به نیازه سه‌نته‌رێکی گه‌نجانی له‌و باژێره ئاوابکات و ده‌ستیشی پێکردووه ، ده‌یه‌وێ له‌وده‌ڤه‌ره گه‌نجان فێری مۆسیقا و کۆمپیوته‌ر و خوێندنه‌وه‌ی کتێب ببن ، کاریکی پێرۆزه کاتێ که‌سیک له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی دوور له ده‌سه‌ڵاتی مافیا کاریکی ئاوا مرۆڤدۆستانه بکات و جیگای ده‌ستخۆشییه.
به‌ریوه‌به‌ری ناحییه که ژنێکی دڵڕه‌شی حزبی هیچ نهدیتهیه و چاوی به‌رووناکی هه‌ڵنایه‌ت زۆر بێ شه‌رمانه که‌وتۆته نانه‌وه‌ی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه‌یه به بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌جاوزی کردوه!.سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دایه ئه‌و ژنه دڵڕه‌شه که نابێ هه‌رگیز دایک بێت یا خوشک و ته‌نانه‌ت هاوسه‌ریش بێت ، چاوی ئه‌و هه‌موو تهجاوزاتانهی ده‌سه‌ڵات نه‌بینێت که تێکڕای بۆ گیرفانی خۆیانه دێت کارێکی ئاوا پیرۆز به ته‌جاوز دهژمێڕیت و باسی یاسا ده‌کات.. کام یاسا ئه‌و یاسایه‌ی که نه‌وتی پێبهقاچاخدهبرێت ، یاخود یاسای تیرۆری قه‌له‌مه ئازا و بوێره‌کان؟!..
نابێ ئه‌و ژنه زهرڕهیهک خۆشه‌ویستی گه‌نجان و وڵاته‌که‌ی له‌هه‌ست ونهستا ێیت و ناشزانێت قوربانیدان مانای چییه؟ ئه‌و ژنه بریتیه له جه‌سته‌یه‌کی ره‌شی دڵ پر له قینه .
ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی رۆشه‌نبیران و گه‌نجان له دژ دڵڕه‌شیی ئه‌و ژنه که مۆدیلێکی ره‌شی به‌رهه‌مهاتووی ده‌سه‌ڵاتی مافیایه بوه‌ستنه‌وه و چدیکه دکتۆر و هاوڕێیانی ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌ن و دواجار بالێیبگهڕێن پڕۆژه‌که‌ی جێبه‌جێ بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست