کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی به‌ر‌ده‌وامه‌ له‌ درۆکردن ،" هاولاتی"یش له‌گه‌ڵیدا..

Saturday, 04/06/2011, 12:00


نابێ هه‌ستونه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان  له‌  به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ، گۆته‌ و ئاکاره‌کانی مه‌سعود غافڵ بیت . ئه‌و پیاوه‌ درۆ ده‌کات تا وای لیهاتووه‌ ، رۆژنامه‌ی" هاولاتی" ماوه‌یه‌که‌ بۆ خۆپارێزی له‌ شه‌ڕه‌کانی ده‌زگا تیرۆریسته‌کانی ، رۆژ نییه‌ درۆیه‌کی مه‌سعودمان بۆ بڵاونه‌کاته‌وه‌. رۆژێک ده‌لێت: سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ولیری ده‌رکرد ، رۆژێکی دیکه‌ باس له‌ ده‌رکردنی دکتۆر نوری عوسمان ده‌کات ،ئه‌وا دوو رۆژیشه‌"هاولاتی" ئه‌هلی ئازاد باس له‌ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی ده‌کات وکه‌ گوایه‌  و  بڕیاریشه‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی ده‌ست پێ بکات. ئاخر چ درۆیه‌کی گه‌وره‌یه‌ مه‌سعود بارزانی ده‌یکات و چ تاوانێکه "هاوڵاتی"‌ کوفر"ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌" نه‌قڵ ده‌کات.
مه‌سعود بارزانی با" مشتێک له‌ خه‌روارێک"یمان پێ نیشانبدات :
1- لێپێچینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی کڕینی فرۆکه‌که‌ی نێچیر بکات و پێمان بڵێت: له‌ کوێ ئه‌و پاره‌ی هێنا و ، دواتریش له‌ کوێ  ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه‌ ،که‌ مانگانه‌ 1 ملیۆن دۆلار به‌ مووچه‌ و چاککردنه‌وه‌ خه‌رجییه‌تی ، ده‌هێنیت.
2- با مه‌سعود بارزانی کارگه‌ی شیشی هه‌ولێرمان پێ بڵیت ، هی کێیه‌ و ،به‌ پاره‌ی خه‌ڵکی کڕدراوه‌ و یا به‌و پاره‌ی که‌ له‌ که‌ره‌ج و تاران پاش راپه‌ڕینی خه‌لکی کوردستان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوویان؟!.
3- با مه‌سعود بارزانی ئه‌و دوو مه‌لهه‌یه‌ی مه‌سرور " تارین"  و هۆتێڵ خانزاد له‌ ریگه‌ی هه‌ولێر مه‌سیف بۆ خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و بیکات به‌ رێستۆرانێکی نۆرمه‌ڵ له‌ رێگای مزایه‌ده‌وه‌ به‌ خه‌لکی بفرۆشێته‌وه‌ و داهاته‌که‌شی بدرێته‌ خانوو بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان.
4- با مه‌سعود بارزانی ئه‌و هه‌زاره‌ها دۆنمه‌ی که‌ برا و برازاکان و خوشکه‌زاکانی داگیریان کردووه‌ و بیده‌نه‌وه‌ وه‌زاره‌تی کشتوکال و له‌وێشه‌وه‌ بتده‌نه‌ جوتیاره‌کان بۆ به‌کاربردنیان.
5- با مه‌سعود بارزانی کارگه‌ی بۆری و کۆکا کۆلای که‌ورگۆسک بداته‌وه‌ حکومه‌ت و یا به‌ مزایده‌ بیداته‌ خه‌ڵکی و داهاته‌کانی بۆ مناڵانی سه‌رجاده‌ خه‌رج بکات.. باشه‌ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌زانێت ئه‌و کارگه‌ ته‌زویره‌ی کۆکا کۆلا هی "مه‌سرور " ی کوڕه‌که‌ته‌ ، چۆن جه‌نابتان ئه‌و مه‌علومه‌یه‌ نازانن؟!.
6- با کۆڕه‌ک تیلیکۆم که‌ هی برازاکه‌ته‌ به‌ مزایده‌ بدرێته‌ کۆمپانیا جیهانییه‌کان و داهاته‌که‌شی بدرێته‌وه‌ حکومه‌ت و له‌ته‌ک کۆڕه‌کیش با بوار بدرێت به‌ کۆمپانیای دیکه‌ بۆ کارکردن له‌ بواری مۆبایل.
7- له‌ هه‌مووشی گرنگتر ، با مه‌سعود خانه‌واده‌ مه‌نبوزه‌که‌ی سه‌رێ ڕه‌ش و مه‌سیف چۆڵ بکه‌ن ، چونکه‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ شوێنی گه‌شتوگوزاری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، گه‌وره‌ترین تاوان ده‌که‌ن که‌ ئێستا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ داگیریان کردووه‌.
ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێ مه‌سعود ئه‌و کارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کرد ، ئێمه‌ش ده‌ستخۆشی له‌ "هاوڵاتی" ئه‌هلئی ئازاد ده‌که‌ین بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی ، ئه‌گینا با "هاوڵاتی" به‌شداری نه‌کات له‌ ته‌ک که‌سیکی درۆزانی وه‌ک مه‌سعود ، له‌ خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵکی کوردستان.
هه‌ندێ درۆزان هه‌یه‌ ، که‌ درۆ ده‌کات شه‌رم ده‌کات ، به‌لام مه‌سعود درۆ ده‌کات و شه‌رم ناکات ، بۆیه‌ ناکرێت درۆکانی مه‌سعود له‌ چوارچیوه‌ی درۆکردن بهێڵینه‌وه‌ ، به‌ڵکو ده‌چێته‌ قاڵبی تاوانی گه‌وره‌ ، چه‌واشه‌ی گه‌وره‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە