کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر بۆچی خیزانه‌که‌ی نێشانی ئێمه‌دا!

Monday, 17/08/2009, 12:00


له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمان بۆ هه‌موو ژنێک، که‌ ره‌گه‌زێکه‌ تا دوایی به‌کاردێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و، ئامرازێکی هه‌رزانه‌ و دوور له‌ مرۆڤبوونیان بۆ مه‌رامه‌کانی تێرکردنی سیکسی ، بۆ جوانکردنی ده‌سه‌لات ، بۆ کاری جاسوسی و موخابه‌راتی و ملشکاندن و شتی دیکه‌له‌ پێناو قایمکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود-نێچیر به‌کارده‌برێت.
ژن له‌ نێو بیبلۆگرافیای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌میشه‌ له‌ تاریکیدا نووسراوه‌ته‌وه‌ و نیشاندانیان یا به‌شداریکردن به‌شێکه‌ له‌و ساخته‌کارییه‌ که‌ له‌ هه‌موو بواریکدا به‌کاری ده‌به‌ن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان.
بنه‌ماله‌ی مه‌سعود هه‌میشه‌ تیکه‌لاوی بارزانییه‌کان به‌ تایبه‌تی ژنانیان به‌ سۆرانی به‌ هێلی سوور دایده‌نێن ، کابرای سۆرانی تووشاری کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر نێره‌کانیان له‌ گه‌ڵ ژنه‌ سۆرانیی له‌ رووی کۆمه‌لایه‌تی تێکه‌ڵاوبن ، ئه‌وا ژنه‌ بێ به‌ش ده‌بێت له‌ هه‌موو مافیکی سه‌ره‌تایی ، کۆیله‌ ئاسا مامه‌له‌ی له‌ گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
جا لیره‌دا ئه‌گه‌ر بپرسین بۆچی نێجیر ژنه‌که‌ی پینیشانداین ؟.. ئایا له‌ مۆدرێنیته‌یه‌تی وه‌ک به‌رپرسێک ژنه‌که‌ی به‌ ئه‌ته‌کیتی بۆنه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان ده‌خاته‌ به‌رده‌م زوومی کامێراکان؟ یا بۆ چه‌واشه‌کردن و په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و ساخته‌ و ته‌زویره‌ گه‌وره‌یه‌ بوو که‌ پێشتر ره‌نگیان بۆ رشتبوو؟.
گومانی تیانییه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود-نێچیر هیچ نه‌ما له‌ پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردنی 25/7 نه‌یکه‌ن ..ته‌زویر و تۆقاندن و کڕینی ویژدانی بیویژدانه‌کان به‌تایبه‌تی کۆمسیۆنی ناباڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و داروده‌سته‌که‌ی بۆ جیبه‌جێکردنی پلانه‌ گڵاوه‌که‌یان. بڕگه‌ی نیشاندانی نێچیر بۆ ژنه‌که‌ی به‌دیدی زۆران له‌ چاودێران ده‌چیته چوارچێوه‌ی خاپاندنی خه‌ڵکی کوردستان و رای گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بۆیه‌کی مۆدرێنێته‌ به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پڕ له‌ ساخته‌یهبله‌کێنن . ئاخر هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی خیانه‌تکار بوو شه‌وی 26/27 -7 که‌وتنه‌ تۆقاندنی ژنان و مناڵانی هه‌ولێر ئه‌ویش به‌و په‌لاماره‌ بێ ره‌وشتانه‌یه‌یان و دوور له‌ هه‌ر پرینسپێکی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی و وه‌ک سه‌گ به‌ربوونه‌ گیانی خه‌ڵکی هه‌ولێر و تۆڵه‌یان له‌ خه‌:ڵکی هه‌ولێر کرده‌وه‌ به‌ژنانیشه‌وه‌..‌
جا ئه‌گه‌ر له‌ پای ئه‌و تۆقاندنه‌ی ژنان‌ ده‌بێ نیشاندانی ژنه‌که‌ی چۆن به‌رواردیک بکرێت و چ مانا و واتایه‌کی هه‌بێت و، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م به‌راوردکردنه‌ ده‌کرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بخاته‌‌ چ پۆلینێکی تایبه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می دیموکراسی دنیایێ؟!..
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی ناکۆکی قوول ده‌که‌ن له‌ نێوان مه‌سرور و نێچیر ، هه‌ربۆیه‌ نێچیر سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کرد که‌ گوایه‌ جاشه‌کانی پاراستن په‌لاماریدان..ئه‌م بۆچوونه‌ به‌دیدی زۆران له‌ چاودێران دووره‌ له‌ راستی به‌لکو بریتییه‌ له‌ دابه‌شکردنی ده‌وری جیاجیا له‌ به‌رده‌م خه‌لکی کوردستان.
مه‌سعود بارزانی که‌ زانی له‌ هه‌ولێر له‌ 10% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ ، شێت و هار بوو و هه‌موو هاوسه‌نگییه‌کی خۆی له‌ده‌ستدا بۆیه‌ هه‌مووانی خسته‌گه‌ڕ بۆ ته‌زویرکردن به‌ نێچیریشه‌وه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر نێچیر هاوڕانه‌بوو و به‌شێک نه‌بوو له‌ پیلانه‌که‌ له‌ گه‌ڵ مه‌سعود ده‌یتوانی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ هه‌ندێ ئاماژه‌ی بدایه‌ که‌ دووره‌ له‌و پیلانه‌.
نێچیر به‌ نیشاندانی ژنه‌که‌ی له‌ بۆنه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هیچ له‌ راستی ناوه‌ڕۆکی ده‌سه‌ڵاتی کاوبۆییان ناگۆڕێت ، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ راستی ناوه‌ڕۆکی پڕ له‌ ساخته‌کاری و ته‌زویرییان به‌دیارده‌خات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە