کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکرتێره‌که‌ی مه‌سعود و په‌رله‌مانتاره‌که‌ی مه‌سعود..گه‌نده‌ڵی و ئه‌نفال..

Saturday, 28/05/2011, 12:00


ماوه‌یه‌که‌ مه‌سعود بارزانی خۆی وا نیشانده‌دا که‌ به‌ جددیی به‌ دوای گه‌نده‌ڵکارانه‌وه‌یه‌ ، ده‌ریان ده‌کات و ده‌یانێرێته‌ ماڵه‌وه‌.ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی مه‌سعود له‌ گه‌مه‌کانی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ ده‌چن که‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کان کۆتری ئاشتین ، له‌ پشتیشیانه‌وه‌ دڕنده‌ و هۆڤی.
مه‌سعود ئه‌گه‌ر راست ده‌کات به‌ دوای گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ، که‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆرانێک له‌ خه‌ڵکی پێیانوایه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان بوونی نییه‌ ، ئه‌وه‌ی بوونی هه‌یه‌ تاڵانکردنه‌ ، با پێش هه‌موو شتێک له‌ کوڕه‌کانی خۆی ده‌ستپێ بکات. مه‌سعود بۆ ناچێت ئه‌و سێسه‌د دۆنمه‌ی له‌ مه‌سروری کوڕی وه‌ربگرێته‌وه‌ که‌ کارگه‌ی کۆکا کۆڵای ته‌زویری له‌سه‌ر بنیاتکردووه‌ ، و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی؟!. مه‌سعود بارزانی بۆ له‌حزه‌یه‌کیش باوه‌ڕی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌تاڵانچیان نییه‌ ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌یکات دیاره‌ خۆڵکردنه‌ چاوی خه‌ڵکییه‌.ده‌ڵێن: سکرتێره‌که‌ی ده‌رکردووه‌ ، له‌ولاوشه‌وه‌ بۆ خۆی ده‌ڵێت ، واته‌ سکرتێره‌که‌، نه‌خێر من هه‌ر به‌رده‌وامم.مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی له‌و جۆره‌ ،خه‌ڵکی بێنیته‌ ئه‌و باوه‌ڕییه‌ بڵێت: ئه‌ها ئه‌وه‌تا له‌ مه‌کته‌به‌که‌ی خۆی ده‌ستی پێکردووه‌.  خه‌ڵکیش ده‌لێت: ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌یت له‌ نێو ماڵه‌ تاڵانچییه‌که‌ی خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و کرده‌یه‌ت  دادت بدات.
په‌رله‌مانتارێکی سه‌ر به‌ پارتی ، به‌ ناوی ئه‌سواق جاف، ده‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌نگ ناده‌ین به‌ کاندیدێک بۆ پۆسته‌کانی ناوخۆ و به‌رگری که‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نفال ، به‌ڵام بێ خه‌به‌ره‌ له‌وه‌ی که‌ خودی سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ ده‌بابه‌کانی جه‌یشی ئه‌نفالی سه‌ددام پاش 5 ساڵ له‌ راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ولێری داگیرکرده‌وه‌ و خستیه‌وه‌ به‌رده‌م سوپای ئه‌نفال. مه‌سعود هه‌میشه‌ ئه‌و که‌سانه‌ کاندید ده‌کات بۆ پۆسته‌کان ، که‌ شاره‌زاییان هه‌بێت له‌ درۆکردن و شه‌رم نه‌که‌ن ، چونکه‌ خۆی له‌ به‌رده‌م کامێراکان درۆ ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بکات ، ئه‌و ژنه‌ش هه‌مان مواسه‌فاتی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی هه‌یه‌ ، کاتێ درۆ ده‌کات شه‌رم ناکات ، بۆ ژنیش وتراوه‌: ژنی شه‌رمن و به‌رێز شارێک ده‌هێنێت ، ئه‌شواقه‌که‌ی مه‌سعودیش شانه‌یه‌ک له‌ درۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە