کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەش تەنە فایلەکەی کاک محەمەد دەرچوو شەش ئەندام سەرکردایەتی خۆی فایلداربوون.

Friday, 13/11/2009, 12:00


لە مانگی شەشەوە لە ماڵپەڕی سورێن کاک محەمەد بەڵێنی دا فایلەکان بڵاو کاتەوە بەڵام تەنها دوو فایل بۆگەنیان لێهەستاوە،ئەگەر خوێنەران سەیرێکی سورێن و ئەرشیفەکەی بکەن لەوکاتەوە تەنها نامەیەکی بێئەرزەش بەناوی بەرزان کاکە شێخ کە هیچ ئەسەرێکی لەسەر بزافی رزگاری خوازی کورد نەبوەو لە سەرکردایەتی هیچ حیزبێکی کوردوستانی نەبوە کەسێکی سادەو تەنها هاووڵاتیەکی بەسیت بوە. پاشان کەسێکی کە بەناوی نەسرین.

ئەم دوو فایلە ئەوانە نە بوون کە کاک محەمەد ڕیکلامی بۆ دەکرد لە چاو پێکەوتنەکانیا دەی گووت شەش تەن فایلم لایە لە کەسانێک لە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی حیزبە کوردوستانیەکان و پلەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان ،ئەوەندە زۆرن بە ساڵ ودووساڵ تەواو نابن بۆیە پێنج مانگە تەنها ئەو دوو داماوەی لێهەڵکڕاندوە.

لە شەش تەنەکەی ئەو بەڕێزە تەنها دوو کەس دەرچوو !! بەڵام لە سەرکردایەتیەکەی بەڕێزی شەش کاندیدی بۆ پۆستی وەزیرێک نارد هەر شەشیان فایلدار دەرچوون بەخوا سەیرە کەسێک ماڵەکەی لە شوشە دروستکرابێ و بەرد بگرێتە ماڵی خەڵکی.

بەڵام واباس دەکەن بەتەمایە بۆ ئەم هەڵبژاردنە فایلی مامۆستا عەلی باپیر و ئیسلامیەکان بلاو بکاتەوە.



خورماڵ
12-11-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە